گرنگى سه‌ردانى نوێنه‌رى ئۆباما بۆ كۆبانى و شلبوونه‌وه‌ى پارتى چييه؟
Sunday, 07/02/2016, 19:18
هه‌موو كه‌سێك ئه‌و راستييه ئه‌زانێت ماڵى بارزانى و ئه‌درۆغان وه‌ك دوو مافيايى گه‌وره‌ى تالانكردنى سه‌روه‌ت و سامانى هه‌رێمى كوردستان كلكيان گرێداوه.
ئه‌ردۆگانى فاشيزم ده‌زانێت كه ئه‌و غازه‌ى چاوى ته‌ماعى تێبڕيوه له هه‌رێمى كوردستان له سنورى گه‌رميانى و سلێمانيداييه، ئه‌م ناوچهييهش جێگا نفوزى گۆڕان و يه‌كێتييه.
هه‌ر بۆيه له‌سه‌ر پێشنيارى ئه‌ردۆگان و ميتى تورك پارتى ماڵى بارزانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى رێككه‌وتن و دواتر بڕيارى ئاسيى كردنه‌وه‌ى پهيوهنديهكانيان له‌گه‌ڵ گۆڕانيشداداوه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته له‌مپه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌يى به تاڵانبردنى غازى كوردستان له رێگايى ماڵى ئاالبارزانى سهريكه دزيانهوه.
سه‌ردانى نوێنه‌رى ئۆباما بۆ كۆبانى مانا و ده‌لاله‌تى زۆر گه‌وره‌ى هه‌يه له رووى ديبلۆماسى و سياسييه‌وه،ئيهتمامدانى ئه‌مريكا به رۆژئاواى كوردستان بۆ دوو هۆكار ئه‌گه‌ڕێته‌وه، يه‌كه‌م ئهوهييه كه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ئه‌مريكا هيچ خه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى نه‌ماوه، خه‌ته‌كان دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر ئێران و توركيا، ئه‌م دوو خه‌ته‌ش داهاتى كوردستان و عێراق بۆخۆيان به تاڵان ده‌به‌ن و بوونه‌ته شه‌ريكه دزى ده‌سه‌ڵات.
ته‌نها خه‌تى لاوازى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان هه‌يبێت، خه‌ته‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌حه، ئه‌م خه‌ته‌ش هێنده ساويلكهييه هه‌ر رۆژه و لايه‌نێك به كارى ئههێنيت و وه‌ك تۆپى پێى لێهاتووه.
هۆكارى دوهميشى ئهوهييه توركيايى سه‌رده‌مى ئه‌ردۆغان هاوپه‌يمانى راسته‌قينه‌ى ئه‌مريكا و ئه‌وروپا نييه و سه‌ربه‌خۆيانه ده‌ستتێوه‌ردان ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مريكا كه 25 ساڵه پشتيوانى له‌م ده‌سه‌ڵاته مافيايى يه‌كێتى و پارتى ده‌كات، به‌ڵام بۆ له‌م كاته‌دا گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مريكا لێدوان له باره‌ى به‌تاڵانبردنى سه‌روه‌ت و سامانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له لاييهن دوو بنه‌ماڵه‌ى مافياييهوه، له هه‌مان كاتدا خه‌ته لاوازه‌كه‌ى ئه‌مريكا له كوردستان كه دكتۆر به‌رهه‌مه هه‌مان قسه ده‌كات، كه خۆى چه‌ندين ساڵه ده‌سه‌ڵاتى هه‌بووه يه‌كێك بووه له گه‌نده‌ڵه‌كانى مافيايى كوردى.
هه‌ر له‌م چه‌ند رۆژه‌دا وڵاتانى ئهوروپيش دواى ئه‌مريكا ده‌ستيان كردووه به ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت كه پارتى و يه‌كێتى له ئاستى ئه‌مريكا و ئه‌روپادا حيسابيان ته‌واو و بووه، ورده ورده پشتيان تێده‌كه‌ن، له رژێمى سه‌دام خراپتريان به‌سه‌ر ئه‌هێنن.
سياسه‌تى ئه‌مريكا و ئه‌وروپا بۆ له‌مه‌ودوا گۆرانكارى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا دێت، ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌ى سياسه‌تى دوژمنكارانهيان دژى خه‌باتى گه‌لى كوردمان له باكور و رۆژئاواى كوردستان، ده‌بێته سياسه‌تێكى هاوپه‌يمانى راسته‌قينه، وه‌ك مۆدێلێكى نوێش بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناڤين پشتيوانى لێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ورده ورده خه‌ريكه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و ياريى پارتى و يه‌كێتى به نه‌وت و غازى كوردستانى ده‌كه‌ن، له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا وه‌ك سه‌دام و قه‌زافى و هاوشێوه‌كانى سه‌ريان ده‌خوات و له كۆڵ گه‌لى كورد ئه‌بنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست