کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پاراستنى پارتى ئه‌يه‌وێت كۆتايى به‌ دەسەلاتی نێچير بارزانى بهێنێت

Saturday, 06/02/2016, 20:09


ماوه‌يه‌كه‌ نەزهەت حالی بەرپرسی دەزگای پاراستن، كه‌ پياوى ده‌سته‌ راستى مه‌سرور بارزانییە، له‌ ئه‌م بارودۆخه‌ی کە هەرێمەکەیان تووشی قەیران و کارەسات کردووە، ئەمیش خۆى وه‌ك ره‌خنه‌گرێك نيشان ده‌دات لە راگەیاندن و كه‌ناڵه‌كاندا کەوتۆتە رەخنە گرتن به‌بێ ئه‌وه‌ى لێكدانه‌وه‌ بۆ مەبەسست و پشتەوەی ئه‌م ره‌خنانه‌ لێک بداتەوە، بەڵکو دەیانەوێت لە سەرەتادا ئەمەش وه‌ك هه‌واڵێكى ئاسايى  بڵاوى بكه‌نه‌وه‌ بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدەن کە خۆیان لە ژێرەوە خەریکی دروستکردنی سینارۆیەکن، منیش لە خوارەوە هەوڵ دەدەم بێمە سەر شیکردنەوەی ئەو سینارۆیە..
ئه‌وه‌ى له‌ سروشتى پارتیی و بنەماڵەی مه‌لا مسته‌فا بارزانيی بڕوانێت و خوێندنەوە بۆ مێژووەکەیان بکات، تاوه‌كو ئه‌م كات و ساته‌، ئه‌وه‌ى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، بنەمالەی بارزانی هه‌ميشه‌ سۆرانيیه‌كانى نێو پارتییان وەک كۆيله‌ترين مرۆڤ سەیرکردووە و مامەلەیان لەگەڵدا کردوون، هه‌ر بۆيه‌ به‌بێ ئۆكه‌ى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یە، کەسێک نەیتوانیوە لەناو پارتییدا رەخنەیەک، یان دێڕێکیان لەسەر بنووسێت، تا خۆیان رازیی نەبووبن و مەبەستێکی تایبەتیان نەبووبێت.
نه‌زهه‌ت حالى ماوه‌يه‌كه‌ ده‌ستى كردووه‌ به‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ ته‌قينه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌، مه‌به‌ست لە پشتەوەی ئه‌م ڕه‌خنانه‌ش ئاشکرایە، به‌ تايبه‌تى ئه‌م نووسينه‌ى ئه‌مڕۆ، کە بڵاوى كردۆته‌وه‌، كۆمه‌ڵێك ئامانجی شاراوه‌ له‌ پشته‌وه‌ى قسه‌كان خۆیان حه‌شارداوه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ نه‌زهه‌ت حالى له‌لايه‌ن مه‌سرور بارزانيي گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە و بۆ راماڵینی دەسەڵاتی نێچیر و دوورخستنەوەی لە کوردستان ئیستا خەریکی دروستکردنی ئەو سینارۆیەن، هەروەها لێدانی ئەو باڵەی نێچیر کە ماوەیەکە باڵی کێشاوە بەسەر رێکخراوەکانی نێو پارتیی و بۆتە جێگای مەترسی بۆ پاشەڕۆژی مەسرور، چونکە بنەماڵە بەنیازە دوای مەسعود مەسرور جێگای بگرێتەوە. به‌ تايبه‌تيش ئوباڵى هه‌موو قه‌يرانه‌كان كه‌ خودى مه‌سعود بارزانىیە دەیانەوێت بخەنە ئەستۆی نێچیر، ئەمە لە کاتێکدامەسعود بارزانی یەکەم دەسەلاتداری ناو پارتییە و ئەم لێى به‌رپرسه‌، بۆیە دەشیانەوێت لە رێگای مەسرورەوە هەموو تاوانەکە بخەنە ئه‌ستۆى نێچيرڤان و باڵه‌كه‌ى، ئۆباڵى شكستەکانیش له‌ ده‌رهێنان و فرۆشتنى نەوت، تەنیا نێچیر تاوانبار بکەن. جارێکی دیکەش به‌مه‌ ده‌يانه‌وێت به‌ يه‌كجارى نێچيرڤان بارزانى و باڵه‌كه‌ى پێش مردنى مه‌سعود بارزانى تێك بشكێنن. 
هه‌روه‌ك چۆن مه‌لا مسته‌فا بارزانى باوكیان له‌ ژێر كاريگه‌رى حه‌مايلى دایکی مەسعوددا، مه‌سعودی کوڕی کردە سكرتێرى پارتى و ئیدريس بارزانىیش كه‌ له‌ ژنێكى ديكه‌ى مه‌لا مسته‌فا بوو دووریان خستەوە و لەناویان برد. كه‌سێكى نزيك له‌ ماڵى بارزانى جارێك له‌و باره‌ييه‌وه‌ لێم پرسى وتى: من ئه‌وه‌نده‌ ئه‌زانم، کە كاتێك ئيدريس بارزانى مرد، مه‌سعود بارزانى زۆرى پێخۆشبوو، ئەم لێکدانەوەیەش کاتی خۆی کوردستانپۆست لەسەر گومانی کوشتنی ئیدریس بڵاوکرایەوە.
بەهەرحاڵ له‌ ئێستادا خه‌ريكه‌ هه‌مان مێژوو دووباره‌ ده‌بێـته‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌ست به‌سەراگرتنى پاره‌ى خێزانى ئاشتى هه‌ورامى، به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌زهه‌ت حالى و وەڵامدانەوەی نێچيرڤان بارزانى به‌ناوى حكومه‌ته‌وه‌ ئه‌و راستييه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه‌ نێچرڤان خۆى و باڵه‌كه‌ى له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌زگاي پاراستنى پارتيدان.
ماوه‌يه‌ك پێش ئێستاش هێزه‌كانى جه‌مال مورتكه‌ى پياوى پاراستن ته‌قه‌يان له‌ سيروان بارزانى سه‌ر به‌ باڵى نێچيرڤان بارزانى كرد، ئەوە بۆ ترساندنى بوو، نه‌ك بۆ كوشتنى.
فه‌رهاد پيرباڵيش وه‌ك پياوێكى خوێڕى پاراستن، ئه‌ويش دوێنێ: به‌ فەرمانی پاراستن نووسينێكى بڵاوكردۆته‌وه‌، رۆژێكى داناوه‌ بۆ كه‌وتنى حكومه‌ت، پێده‌چێت پارتى كات و ساتى بۆ هه‌ڵهاتنى نێچيرڤان بارزانى دياري كردبێـت، بۆيه‌ ئەم خوێڕییەی پاراستنان راسپاردووە تا شێتگیرانە شتێکی وا بنووسێت، کارەساتە میللەتێک چارەنووس و گەمەکانی لە رێگای فەرهاد پیرپاڵێکەوە پێبگات.
كاتێكيش وه‌زيره‌كانی گۆڕان له‌لايه‌ن ده‌زگاى پاراستنه‌وه‌ به‌ ئه‌مرى مه‌سرور بارزانى ده‌ركران، نێچيرڤان بارزانى زۆر به‌ په‌شۆكاوى راگه‌يندراوێكى خوێنده‌وه‌ ، تێدا وه‌سفى وه‌زيره‌كانى گۆرانى كردبوو، بە ناچاریی پاكانه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى بۆ ئه‌و كاره‌ى مه‌سرور كرد. ته‌نانه‌ت له‌ بڕيارى كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانى ناوخۆشدا  نه‌ى وێرا ده‌ستكارى موچه‌ى ئاسايش و پاراستن بكات، كه‌ ئه‌وانيش وه‌ك پۆليسى ناوخۆ له‌ شه‌ڕى دژه‌ داعشدا نين، كه‌چى موچه‌ى پۆليسى ناوخۆی له‌ نيوه‌ زياتر كه‌متر كرده‌وه‌.
ئه‌م نووسينه‌ زياتر ئاماژه‌كردنه‌ به‌ دەستبەسەرکردن و دوورخستنەوەی نێچيرو باڵه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ریی ناچاركرنی نێچیرەڤانیش هەیە، کە حكومه‌تەکەی ته‌سليمى پاراستن بكات و هه‌لبێت. هه‌روه‌ها كێشه‌ قوڵه‌كانى ناو بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزاني له‌ كاره‌ مافيا و تاڵانييه‌كانى نێچيرڤان و باڵه‌كه‌ى، هەروەها مه‌سرور بارزانى تيرۆريست و باڵه‌كه‌ى. بۆ ئه‌وه‌ نييه‌ نێچيرڤان بارزانى گه‌وره‌ تاڵانچى وه‌ك فريشته‌ بشوبهێنين.
به‌گوێره‌ى ئه‌و قسانه‌ى نه‌زهه‌ت حالى بێت، پێده‌چێت پاراستنى پارتى موعتاده‌كانى خۆى ئاماده‌كردبێت، به‌ ناوى ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵكه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك خۆپيشاندان رێك بخه‌ن و داواى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى نێچرڤان بكه‌ن، تا له‌و رێگاوه‌ هه‌م ناڕه‌زايه‌تى په‌نگخواردووى هه‌ولێر و دهۆك له‌ خۆياندا بكوژن و له‌ لاكه‌ى تريشه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانيشى پێ ته‌سفێبكه‌ن.
مه‌سرور بارزانى به‌رامبه‌ر به‌ كه‌نالى رووداو ئۆغڵۆ، هات و كه‌ناڵ 24ی كرده‌وه‌، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه‌ى نه‌ك مونافه‌سه‌ى رووداو ئۆغڵۆی پێناكرێت، به‌ڵكو له‌ كوردستان تيڤيش خراپتره‌ و هيچ بينه‌رێكى ئه‌وتۆى نييه‌.
 سەبارەت بە کێشەی نێوان مەسرور و نێچیر، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوەش بکە کە پێش ماوەیەک کوردستانپۆست لەسەر ئەمە قسەی کردووە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە