کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە رۆژانەی فەیسبوکەوە: تاوانبارەکانی بەردەمی دادگای مێژوو

Saturday, 23/01/2016, 22:19


یەکەم: لاهور تاڵه‌بانى 18 ئۆتۆمۆبيل بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى حيزبه‌كه‌ى ئه‌كڕێت، هاونيشتمانيانيش له‌ برسێتيدا كۆچ ده‌كه‌ن و له‌ ده‌ريايى ئيجه‌ ئه‌خنكێن
لاهور تاڵه‌بانى 18 ئۆتۆمۆبيلى بۆ هه‌ر 18 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى يه‌كێتى كڕيوه‌، هه‌ر ئۆتۆمۆبيلێك به‌ چوار ده‌فته‌ر و چل وه‌رقە، ته‌نانه‌ت فه‌رهاد ژه‌نگاوى كه‌ هه‌ميشه‌ لەسەر ئاوازی شاخ لە به‌هاری پەرلەماندا ئه‌نه‌ڕێنێ تا پوش و کای پیسخۆری بخەنە بەردەمی، ئۆتۆمبیلەکەی وەرنەگرتووە وتوویەتی هه‌ر له‌ پیشانگاکە بۆم بفرۆشن و پاره‌كه‌يم بده‌نێ.
له‌م كاته‌دا كه‌ پێشمه‌رگه‌ و مووچه‌خۆرانى كوردستان چه‌ندين مانگه‌ بێ موچه‌ن و ماڵ و منداڵيان ريسوابووە، بازاڕ و كار وه‌ستاوه‌، كه‌چى لاهور تاڵه‌بانى ده‌يان ده‌فته‌ر دۆلار بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى حيزبه‌كه‌ى ئه‌كڕێت؟ ئه‌م مێردمنداڵه‌ خواپێداوه‌ كه‌ به‌هۆى مامییەوه‌ پله‌ و به‌رپرسيارێتى وه‌رگرتووه‌، ئاخۆ ئه‌بێت ئه‌م هه‌موو ده‌فته‌ر دۆلاره‌ى له‌ كوێوه‌ هێنابێت؟ خۆ به‌ کار و ره‌نجی شانى خۆى په‌يدايى كردووه‌؟ یان سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م خه‌ڵكه‌ داڕزيوه‌يه‌ كه‌ به‌ هه‌موو شتێكى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ مافياييه‌ ڕازييه‌ و له‌ كاتى هه‌لبژاردندا دەنگیان پێدەدەن و چه‌پڵه‌يان بۆ لێده‌ده‌ن
دووەم:
ئێمه‌ گه‌لێكين ئه‌نفال و كيمياباران و كۆمه‌ڵكوژیی كردنمان ڕاي نه‌چه‌ڵه‌كاندووين و له‌ قوربانييه‌وه‌ بووين به‌ جه‌لاد، ئيتر مردنى 40 هاونيشتمانى له‌ ده‌ريايى ئيجه‌ چۆن ڕامان ده‌چه‌ڵه‌كێنێ؟! 
ئێمه‌ مافياكانى ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێكيان داگيركردوين و ڕاناچه‌له‌كێين، نه‌خێر به‌هيچى ديكه‌ ڕاناچه‌ڵه‌كێين، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌مان كوژێت و تاڵانمان ده‌كات و كه‌رامه‌تمان ئه‌شكێنێت، سبه‌ينێ ئه‌يپه‌رستين و به‌خواوه‌ندى خۆمانى ئه‌زانين! ڕابردووى له‌ بير ئه‌كه‌ين و لێى خۆش ئه‌بين!؟ ئاخر گه‌لێك نيشتمانفرۆشه‌كانى به‌ نيشتمانپه‌روه‌ر بزانێت و ئازادىیخوازانيش به‌ گێره‌شيوێن و تێكده‌ر، ئيتر چاوه‌ڕێى چى لێ ئه‌كه‌يت؟
سێیەم:
دکتۆر جەبار قادر نمونه‌يه‌ك له‌ ئه‌كاديمييه‌ پيسخوڕه‌كانى وڵات
له‌ مێژووى وڵاتانى ئه‌وروپيدا پياوانى ئه‌كاديمى و بيرمه‌ند و رۆشنبيره‌كانیان هه‌وێنى سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕش و ڕاپه‌ڕينه‌كانى وڵاته‌كانيان بوون له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و تاڵانچى و پادشايى و مه‌ليكى و ئاينيه‌كاندا، ئه‌وان هۆكارى شۆڕشێكى فيكرى و مه‌عريفى بوون له‌ مێشكى تاك و خێزانى ئه‌وروپيدا.
له‌ هه‌رێمى باشورى كوردستان، زۆربه‌ى هه‌ره‌ زۆرى ئه‌كاديمى و رۆشنبير و نووسه‌ره‌كان تابوتێكن له‌ مێشكى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا و خێزانه‌كان، ئه‌مانه‌ مرۆڤ گه‌لێكن به‌به‌رده‌وامى خه‌ريكى چاوبه‌ستكردنن له‌ كۆمه‌ڵگا و پاساو بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ مافيا و شه‌لاتييه‌ ئه‌هێننه‌وه‌ و ڕه‌وايه‌تى ئه‌ده‌ن به‌ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌ش و تيرۆريان.
يه‌كێك له‌و ئه‌كاديمييانه‌ش ئه‌م دكتۆر جه‌بار قادره‌يه‌، كه‌ من له‌ بيرمه‌ پێش ئه‌وه‌ى مێشك و بيركردنه‌وه‌ و تێفكرينى خۆى به‌ ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماله‌ى خۆفرۆشى بارزانى بفرۆشێت، به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕه‌خه‌ى توندى لێده‌گرتن، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه‌ وه‌ك له‌شفرۆشێك مێشك و بيرو هزر و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى فرۆشتووه‌، به‌ به‌رده‌وامى خه‌ريكى جوانكردنى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خۆفرۆشه‌ييه‌ به‌ تايبه‌تى بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى خائينى گه‌وره‌ و رووحى ميلله‌ته‌كه‌مان. ئه‌م دكتۆر جه‌باره‌ نمونه‌يه‌كه‌ له‌ هه‌زاران ئه‌كاديمى و رۆشنبير و نووسه‌رانه‌ى كه‌ وه‌ك لاكێكى تۆپيو كه‌ ده‌م هه‌ل ئه‌هێنن بۆنى ده‌ميان ژينگه‌ى كۆمه‌ڵگا تێكده‌دات و ژه‌هراوى ده‌كات.
گه‌لى ئێمه‌ كه‌ى غيره‌تى هه‌ڵسا و شۆڕشى دژى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌رپاكرد و راپه‌رى ده‌بێت يه‌كه‌مجار ئه‌م ساخته‌چى و پيسخوڕه‌ نوسه‌رانه‌ دادگاىی بكات. چونكه‌ ئه‌م ميكرۆبانه‌ هه‌ميشه‌ مێشكى گه‌نجه‌كانمان به‌ زێرابى ده‌سه‌ڵاتى مافيايى كوردى ئه‌شۆرنه‌وه‌ و له‌ بيرى فێرخوازى داهێنه‌ر و خاوه‌ن كه‌سايه‌تى له‌ زانكۆكان دروست بكه‌ن، هه‌موو ساڵێك يه‌ك فيرقه‌ له‌ گه‌نجى مێگه‌ل و ساخته‌ و بێفيكر و بێمه‌عريفه‌ و.... ئه‌خنه‌ نێو كۆمه‌ڵگاوه‌.
چوارەم:
سه‌رانى مافيايى يه‌كێتى و پارتى دیسان بێرێزى به‌پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌نەوە
سه‌رانى مافيايى يه‌كێتى و پارتى ئه‌و چه‌كانه‌ى له‌ وڵاتانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌ركێت، بۆ خۆيان له‌ بازاڕى ره‌ش ئه‌يفرۆشن، كه‌چى ئه‌يخنه‌ ئه‌ستۆى پێشمه‌رگه‌وه‌ گوايه‌ له‌به‌ر بێ موچه‌يى ئه‌يفرۆشن؟ 
ده‌ى پێشمه‌رگه‌ى فه‌قير و هه‌ژار هه‌رگيز ناوێرێت ئه‌و چه‌كانه‌ بفرۆشن، ئه‌وه‌ ئێوه‌ى سه‌رانى به‌رپرسى مافياي ده‌سه‌ڵات خۆتانن بازرگانى به‌ چه‌كه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و بازرگانى نه‌وت له‌گه‌ڵ تيرۆريستانى داعش ده‌كه‌ن. نه‌ك پێشمه‌رگه‌ى داماو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە