له مه‌لا مسته‌فاوه تاكو نه‌وشيروان مسته‌فا
Tuesday, 12/05/2015, 15:34
سه‌باح عه‌لى قاره‌مان:
نووسه‌ر و رۆشنبيرهكانى سه‌رده‌مى مه‌لا مسته‌فا زياد له سنوور كه‌وتنه پێداهەلداانی مه‌لا مسته‌فا و هه‌زاران جار له خۆى گه‌وره‌تر پيشانياندا و پيرۆزيان كرد، تا واي لێهات كۆمه‌ڵگه‌ى باشور له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌لا مسته‌فایان به فريادرهسى کێشەی کورد و رزگارکەری کوردستان بزانێت، ئه‌وه وايكرد مه‌لا مسته‌فا زۆر له خۆی بايى بێت و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك يارى به چارەنووس و خه‌ڵكى باشور بكات، تا ئاشبه‌تاڵى ساڵى 1975 كرد و ئومێدى گه‌لى کوردی لە باشورى له گۆڕنا، كه به شێوه‌يه‌كى كوێرانه خه‌ڵك دواي كه‌وتبوون.
كاتێك خه‌ڵك له مه‌لا مسته‌فا گه‌يشتن هه‌موو توشى رهشبينيیهكى گه‌وره و نائومێديی بوون و میللەتی کوردی تووشی رەشپۆشیی و خەم و خەفەت کرد، بە شێوەیەک وڵاتى گرته‌وه. ئينجا نووسه‌ر و رۆشنبيرهكان هاتن ئەڵتەرناتیڤی ئەواین دۆزییەوە و كه‌وتنه پێداهەلدانی تاڵه‌بانى و ئەمیشیان زياد له خۆى گه‌وره كرد، تاوه‌كو ئه‌ستێره‌ى به‌ختى فڕيه ئاسمانى باروتاويى باشور، ئه‌ميش له پێناو كورسى ده‌سه‌ڵات له به‌غدا و سه‌رۆك كۆمارى ئومێدى خه‌ڵكى له گۆڕنا، خه‌ڵكى توشى بەلایەک کرد، کە پاشماوەکەی لە ئاشبەتاڵ خراپتر بەسەر کورددا دەمێنێتەوە، جارێ ماوێتی و با خەڵکی چاوەروانی کارەساتی گەورەتر بێت لە ژێر سایەی سیاسەتی تالەبانی کە چی بە گەلی کورد دێت.
دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئومێديان به تاڵه‌بانى نه‌ما، ئينجا نووسه‌ر و رۆشنبيران هه‌موو كه‌وتنه پیداهەلدانی نه‌وشيروان مسته‌فا و ئەمیشیان گەیاندە کەشکەلانی فەلەک، ئاخر کۆیلە و کەسی بجوک، هەمیشە بۆ گەورەیەک دەگەڕێت تا خۆی بخاتە پەنا سیبەریی و لە پاڵیدا خۆی بحەوێنێتەوە. من هەرچەندە لە تەمەندا منداڵ بووم، بەلام گەلێک کە هەموو هاوتەمەنەکانی تێدا کۆبۆتەوە، تاوانێکی گەورەیە کە رابردوو نەخوێنێتەوە و ئێمەی گەنج تێیدا وشیار و بەئاگا نەبین، لێ هەموو ئەوەیان لە بیر چوویەوە کە نەوشیروان مستەفا، واتا مێژووی یەکێتیی و رابردووی جەلال تالەبانی! ئەوەبوو لە دروستکردنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ئەمیش ئەستیرەی کەوتە گەشبوون و چونکە زانی له خۆى زیاتر گه‌وره كراوە، وەک وتم ديارە منيش به‌ش به حاڵى خۆم له‌و باره‌يه‌وه تاوانبارم، تاوانى منيش ئه‌وه بوو وه‌ك گه‌نجێك پێشتر ئه‌زمونى سياسهتم نه‌بوو و كوێرانه نه‌وشيروان مسته‌فام گه‌وره‌كرد، لە دوای تالەبانی ئەمجارە تێکرا زۆربەی خەڵکی ره‌شبينى چارەنووسی کوردستان و ئومێدى خۆيان له نه‌وشيروان مسته‌فادا كۆکرده‌وه، نهوشيروانيشيان گهيانده ماندێلا و گاندی و بە سان و باڵیاندا هەڵدا و ەک پیاوە خاکییەکە، پیاوە زیرەک و سیاسییەکە، كه‌چى خۆی نەگرت و دەستی خۆی خستە روو، ئەوەی لە نووسین و دیدارەکانیدا دەیگوت، بە پێچەوانەوە کەوتە رەفتارکردن، وەکو نەهێشتنی دەسەڵاتی بنەماڵە، هاتنە دەرەوە لە ژوورە تاریکەکاندا، گۆڕینی سیستەمی دەسەلاتی پارتیی و یەکێتیی... دەیان قسە و پەیمانی دیکە، تا لە ١٧ شوباتدا ئەمیش وردە وردە راستیی روخساری بزووتنەوەکەی ئاشکرا کرد، کەوتە هاتووچۆکردنی سەری رەش و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو پیاوەدا کە چەندین کتێبی لەسەر نووسیبوو، پاش ئەوەی سەرۆکی عەشرەتی بارزانی ژیری ئەمیشی بە دۆلار چەورکرد، لە چاکەی ئەمەدا ئه‌ميش بە پیاوێکی ئەمین و رزگارکەری چواند، دوایی وه‌ك خۆى به شانازيیه‌وه وتبووى: كاك مه‌سعود ده‌ستى گرتووم وتویەتى: 30 ساڵه تۆيان به هه‌ڵه له من گه‌ياندووه.!؟ واته نه‌وشيروان مسته‌فا هه‌موو خه‌ونى خه‌ڵكى ناڕازى كوردستانى بۆ ئه‌وه به كار هێنا كه مه‌سعود بارزانى ده‌ستى بگوشێت و شبیکات بە شەریکی خۆی لە دەسەڵات و لە دزیی و لە بەهەدەردانی سامانی کوردستان. دواى ئه‌مه ئێستا خه‌ڵكى هه‌مديس توشى رهشبينيهكى گه‌وره‌بوون و ئومێديان به كه‌س نه‌ماوه و به دواى تروسكايهكدا ئه‌گه‌ڕێن، تا له‌م سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاته فاشيل و گه‌ل فرۆشه رزگاريان بكات.
ته‌نانه‌ت واى لێهاتووه خه‌ڵك ماوه‌يه‌ك پێش ئێستا خه‌ريك بوو ئومێدى خۆيان له به‌رهه‌م ساڵهحێكى دز و ملياردێردا كۆبكهنهوە، چاو لەو نەگبەتییە، به‌ڵام شكور به‌رهه‌م ساڵه‌ح پياوێكى ترسنۆك و جه‌بانه ناتوانێت ئه‌ويش خه‌ڵك بگه‌وجێنێت و به كارى بهێنێت بۆ خۆى.
سه‌ركرده‌كانى باشورى كوردستان هه‌موويان خاوه‌نى يه‌ك ديدگا و تێڕوانين به‌رامبه‌ر بە كۆمه‌ڵگاى گه‌لى باشور، ئه‌ويش گێلكردن و سووکررنی خەڵکییە، كورد وه‌ته‌نى ههمويان جاشى يه‌ك ماكهرن، ئاخر سه‌يركه نه‌وشيروان مسته‌فا و جه‌ڵال تاڵه‌بانى 50 ساڵ زياتره كوڕى خه‌ڵک بە کوشت ده‌ده‌ن و دژى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى، گوايه ئه‌مان جياوازن، كه‌چى له كۆتايى فليمهكهدا ههمويان چوونه‌وه باوەشى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و بوون به كۆپى پێستى پارتى. خيانه‌تيان له ده‌نگى هه‌ميشه جوڵا و پڕ له ناڕه‌زايه‌تى و پارێزگاى سليمانى به شاروشارۆچكهكانيهوه كرد.
ئيدى جارێ ديار نیيه ئه‌مجاره توڕه‌يى خه‌ڵك و ره‌شبينى خه‌ڵك چ سه‌ركرده‌يه‌كى فاشيل لەناو ئەم حیزبانەدا دروست دەکات، هەرچەندە من پێوایە، ده‌بێت ئه‌مجاره هه‌ر بزووتنەوەیەکی نوێ دروست بوو خه‌ڵك كوێرانه دواى نه‌كه‌وێت و پيرۆزى نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنى وردى بۆ بكه‌ن و ماهییەتى سه‌ركرده‌كه بخه‌نه ژێر لێکۆڵینەوەی ورده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌يه‌كى دڵسۆز له دايك بێت و گه‌لى كورد له‌م نەهامەتییە رزگار بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست