ئەگەر یەكێتی و پارتی تەزویرات بكەن ناڕەزای خەڵك دەبێتە ڕاپەڕینی سەرتا سەری
Friday, 05/03/2010, 12:00
(ئەوەی پەنا بۆ تەزویرات بەرێت، وەك ئەوە وایە سێكس لە گەڵ دایك و خوشكی خۆی ئەنجام بدات و زۆڵێكی لێ بخاتەوە) یەكێتی و پارتی 19 ساڵە بە هەرچ شێوەیەك بێت توانیویانە حكومی كوردستان بكەن. ئەویش بە تەزویرات بە براكوژی بە هێنانی لەشكری داگیركەران بە زەبرو زەنگ و تیرۆر و تۆقاندن، لە ماوەی ئەم 19 ساڵەی حوكمی شاریان، جگە لە هەڵمژینی خوێنی خەڵك و جاسوسیكردن بۆ وڵاتان و دزینی سەروەت و سامانی گشتی. هیچ بەرهەمێكیان بۆ گەلەكەمان نەبووە. زۆربەی خەڵكی كوردستان وەكو كۆیلەیەك بە خۆشمەوە تا چەند ساڵێك پێش ئێستا چەپڵەمان بۆیان لێدەدا. بەڵام لە گەڵ لە دایك بوونی میدیای ئازاد بە تایبەتی كوردستانپۆست هاوڵاتی و ئاوێنە و گۆڤاری لڤین كە بە لێشاو دزی و كورد كوژیەكانی دەسڵاتی بۆ خەڵك ئاشكرا كرد، ئەمە بووە هۆی ئەوەی ئێمە كۆمەڵێك ڕژنامەنووس بە ئاگا بێنەوە و لە كۆیلەبوون ڕزگارمان بێت و دەست بكەین بە هەڵدانەوەی میژووی پڕ لە چەواشەی سەرانی یەكێتی و پارتی و حیزبە كۆمپانیایا بچوكەكانی تری ئەو دوو حیزبە. كۆی هەوڵ و كۆششی قەڵەمە سەربەخۆ و ئازاكان وایكرد بە دەیان هەزار كەس هوشیار ببنەوە چەندین خۆپیشاندانی توندی لێبكەوێتەوە بەرامبەر بە دەسەڵات لە زۆریەك لە شارو شارۆچكەكان، بەڵام بە زەبری هێزی تۆقێنەرەكان و دەزگا جاسوسیەكانیان توانیان توڕەی خەڵكی ناڕازی كوردستان دامركێننەوە بۆ ماوەیەك، ئەوەی جێگای خۆش بەختی بوو سەرەڕای تیرۆركردن و زیندانیكردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ بەردەوام بوون لە هەڵدانەوەی دزیەكانی دەسەڵاتدران. ئەمە وایكر بەرەی ناڕەزای خەڵك تابێت بەرفراوانتر بێت. نەوشێروان مستەفا وەكو كەسێكی بە ئاگاو دووربین هەستی كردبوو بەوەی كە بەرەی ناڕەزای تابێت بەرفراوان دەبێت و وەزعی كوردستان بە ئاقارێكی خراپدا دەشكێتەوە، هەر بۆیە دەستی لە جێگری سكرتێری یەكێتی هەڵگرتوو كۆمپانیای وشەی دامەزراند و سایت و ڕۆژنامەو تەلەفزوێنی لێ بەرهەم هێنا، لە پاڵ ئەودا وردە وردە هاتە نێۆ بەرەی ناڕەزای خەڵكەوە. لە ماوەی دوو ساڵدا و بینینی بە دەیان هەزار خەڵكی توڕە و نارازِی، پاش ئەوەی نەوشێروان تەواو نا ئومێد بوو لەوەی بتوانێت لەڕێگای یەكێتیەوە چاك سازی ڕیفۆرم بكات . بۆیە نەوشێروان مستەفا لە گەڵ چەند گەنجێكی ڕۆشنبیرو سەربەخۆ و چەند ئەندام سەركردایەتی و مەكتەب سیاسیەكی دەست لەكاركێشاوەدا لیستێكی سەربەخۆی بێ چەكی ڕاگەیاند بەناوی گۆڕانەوە، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێش 25/7/2009 پەرلەمانی كوردستان بینیمان گەنجان ی خوێنگەرم و ناڕازی چەند بە حماسەوە دەڕژانە سەر جادەكان و دڵ و دەروونی دەسەڵاتی هێنابووە لەرزە. نەوشێروان مستەفا بۆ ئەوەی خوێنی خەڵك نەڕژێت و هەم دیس قەڵەم فرۆشەكان مێژووی شەڕی براكوژی نەخەنە ئەستۆی. هەر بۆیشە لە دەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكەیش ڕەزامەندی دەربڕی سەرە رای ئەو هەموو كورسیە تەزویرەی كە پارتی بەتەزویرات بردی، لە نێوان هەڵبژاردنی پێشوو هەڵبژاردنی 7/3/2010 جیاوازیەكی زۆر گەورە هەیە. جیاوازیەكەش ئەوەیە لە سایەی هەڵدانەوەی زۆرتری دزی و ڕاو ڕوتەكانی یەكێتی و پارتی لە ڕێگای كەناڵی كەی ئین ئێن كە لە هەموو مڵێكدا هەیە و بەردەوامی میدیای ئازادیش. دەیان هەزار خەڵكی تر هوشیار بوونەوە و هاتنە بەرەی ناڕازیەوە. هەروەها ئەدای باشی ئەندام پارلەمانەكانی گۆڕان بە تایبەت لە مەسەلەی بودجەدا كاریگەریەكی یەكجار زۆری هەبوو بۆ بەرفراوانكردنی بەرەی ناڕازی گەل. بەرفراوان بوونی دەنگی ناڕازی دەسەڵاتی هەردوو خێڵەكەی خستوەتە لەرزین بە تایبەتی دەسەڵاتی خێڵی تاڵەبانی. دەسەڵاتی خێڵی تاڵەبانی ماوەیەكە هەموو ڕێگایەكی نا ئەخلاقیان گرتە بەر بە تیرۆر و تۆقاندنیشەوە، بۆ ئەوەی خەڵك چەواشە بكەن دەنگیان پێباتەوە. بەڵام زۆری هوشیاربوونەوەی خەڵك بە تایبەت گەنجانی نەوەی نوێ هەموو ئەو هەوڵانەی پوچەڵكردەوە. ئێستا هەردوو سەرۆك خێڵەكە ئەیانەوێت بە تەزویرات ئۆكسجین بۆ هەناسەی سواریان پەیدا بكەن و بەو شێوەیە بەردەوامی بە مانەوەی خۆیان بدەن.
پرسیارەكە ئەوەیە ئایە ئەگەر هەردوو سەرۆك خێلەكە توانیان بە تەزویرات كورسی باش بهێنن ئایندەیان چی بەسەر دێت؟
لە وڵامدا دەتوانم بڵێم بێ یەك و دوو ڕاپەڕینی سەرتاسەری ڕوو دەدات و نەوشێروانیش ناتوانێت بەر بەو ڕاپەڕینە بگرێت. چونكە سەدامی بەعس و ئاگرو ئاسن تەنها توانی 16 ساڵ بە زوڵم زۆری بێ ئەندازە حكومان بكات، بەڵام ئەوتا جەلال و مەسعود 19 ساڵە حوكمی قەرەقوش دەكەن و سێ ساڵیان لە سەدام زیاتر تەمەن درێژتر بووە. بۆیە باشتر وایە یەكێتی و پارتی تێبگەن كە مۆدەیان بەسەرچووە و تەزویرات دادیان نادات بۆ مانەوە لە سەر حوكم. باشترین شت ئەوەیە تەزویرات ئەنجام نەدەن، ئەگەر ئەنجامی بدەن ئەوە دڵنیایان دەكەمەوە كە سەری خاینیان بەر چەكوشی خەڵك دەكەوێت و لە سەر كورسیەكانیان لاریان دەكاتەوە. كەسیش ناتوانێت رێگای پێ بگرێت. چونكە جامكە پڕ بوەو لە زوەوە لێی دەڕژێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست