کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


زۆربەی دادوەرەكانی كوردستان جگە لە نۆکه‌ر و کۆیله‌ی بەرپرسان هیچی ترنین

Thursday, 24/11/2011, 12:00




لە هەموو دونیادا دادگا و دادوەر بۆئەوە لە بودجەی گشتی پارەیەكی زەبەلاحیان بۆ دائەتاشرێت كە دادپەروەرانە بڕیار لە سەر سكاڵای تاكەكانی كۆمەڵگا بەدەن كە رۆژانە تووشی كیشەی بچوك و گەورە ئەبنەوە، هیچ جیاوازیەك نەكات لە مابەینی هیچ تاكێكی كۆمەڵگا لە سەرۆك و بن بەرۆكەوە تاوەكو تاكێكی ئاسای كۆمەڵگا.
لەم وڵاتە كۆیلەكراوەی خۆشماندا ساڵانە بودجەیەكی زەبەلاحی هاونیشتمانیان بۆ داواكاری گشتی دادوەر و دادگاكانی كوردستان و وەزارەتی داد دائەتاشرێت، كچی جگە لە شەرعیتدان بە بەدزی و تاڵانی پیاوكوژی بەرپرسان هیچ خێروبێریەكیان بۆ كۆمەڵگا نیە.
مێژووی 20 ساڵی رابردووی كەڵەگای یەكێتی و پارتی لە كوردستاندا، ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەكات،كە دادگا و دادوەرەكانی كوردستان یەك تەنها بەرپرسیەكی گەندەڵ و تیرۆرست و مرۆڤ كوژیان حوكم نەداوە بە خودی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی قاتڵ و تاڵانچیشەوە، كە بەدەیان ملێوێن دۆلاری هاونیشتمانیان دزیوەو بەتاڵانیان بردووە و دەستیان سورە بە رشتنی خوێنی هاونیشتمانیانی كورستان كە داوای مافە رەواكانی خۆیانیان كردووە. كەچی لە بەرامبەردا ئەگەر تاكێكی ئاسای كۆمەڵگا یەك دەبە بانزینی دزیبێت، بە چەندین ساڵ حوكمدراوە، یان هەر كەسێكی ئاسای كەسێكی كوشتبێت، بەسزای یاسای خۆی گەینراوە.
بۆ نمونە جەلادەكانی 17 شوبات لەلایەن حزبەوە داڵدەدراون و هەندێكیان هەر سكاڵایان لەسەر تۆمار نەكراوە و تا ئێستا و هەندێكیتریشیان تا ئەم چركە ساتە یەك دانەیان لێدەستگیر نەكراوە. كەچی لە بەرانبەردا "ئبیراهیمی كاكە ئەحە" دەستگیر دەكرێت و زیندانی دەكرێت كە تەنها تاوانی ئەوە بووە چالاكێكی خۆپیشاندەرانی هەڵەبجە بووە و داوای جێبەجیكردنی سەرەتایترین مافەكانی هاونیشتمانیانی وڵاتەكەی كردووە. كەچی عومەر فەتاح 18 ملێوێن دۆلاری بودجەی گشتی بەتاڵان دەبات، كاتێك كە تاڵانیەكەی ئاشكرا دەبێت، تاڵەبانی دزەگەورەكە دێتە خەت و ئەڵێت ئەو پارەیە لەلای منە و خۆم ئەیگەڕێنمەوە؟؟!! ئەی ئایە بۆچی داواكاری گشتی و دادگا ئەم تاڵانچییان راپێچی دادگا نەكرد و حوكمی دزی تاڵانیەكەیان بەسەردا نەسەپاند؟ یان لەلایەكیترەوە شێخ جەعفر هەڕەشەی كوشتن دەكات لە "ئەحمەد میرە" تا ئێستا بانگ نەكراوەتە پێش دادگا؟ بەڵام رۆژنامەنووسێكی وەكو "ناسیح عبدوالرحیم" لەبەر ئەوەی لەسەر خیانەتكارانی 31 ئابی نووسیبوو زیاتر لە 22 ملێوێن دیناری عێراقی خەرامەی دكەن و تائێستا سەدان جار راپێچی پێش دادگاتان كردووە.
كەوایە ئەوەی كە بۆ هەموو لایەكمان ئاشكرایە لە كوردستاندا، ئەوەی ناوی لێنراوە دادگا و دادوەر، زۆربەی هەرەزۆریان، جگە تۆزی پێڵاوی پێی مەسعودبارزانی و جەلال تاڵەبانی و بەرپرسانیتری ئەم جەنگەڵستانە هیچیتر نین، لەگەڵ رێزمدا بۆ چەند دادوەرێكی زۆر كەم كە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن و هەندێك جار بڕیاری جەریئانە ئەدەن و مەسیجەكانی بەرپرسانی حیزب و حكومەت لە ژێرپێ ئەنێن و باجەكشی ئەدەن، هەرچەندە دەبێت هیچ دادوەرێك نەترسانە بڕیارەكانی خۆیبات و لەهیچ باجێكی بەرپرسە شەرواڵ پیسەكان و تاڵانچیەكان نەتریسَت.
بەگشتی ئەتوانین بڵێین دادگا و دادوەر جگە لە كۆمەڵیك مافیا و دزو تاڵانچی و تاوانبار هیچیترنین. بۆیە دەەبێت وەكو چۆن هێلە سورە دەستكردەكانی بارزانی و تاڵەبانی مان شكاند، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە ئەو هێلە سورە دروستكراوەی كە بەناوی یاساوە بۆ ئەو دادوەرە حزبیانە درووستكراوە و بەو هۆیە كۆت زنجیر لە ملی ئازادی دەكەن، تێك و پێكی بشكێنین و سوك و رسوایان بكەین، چونكە بەڕاستی لە تامیان دەركردووە ئەو كۆمەڵە كۆیلە حزبیانە.
پێشنیاریش دەكەم كە بۆ لەمەودوا سایتی كوردستانپۆست ئیمێڵێكی درووست بكات و داوا بكات كە بۆ لەمەو دوا ناوی هەموو ئەو دادوەرە حزبیانیان بۆ بنێرن و لیستێكی رەشیان بۆ بكرێتەوە وەكو تاوانبارێك بە نەوەی داهاتوویان بناسێن ، بۆ ئەوەی نەوەی داهاتووە بینداتە دادگا و بزانێت كە دادگا و دادوەر چی قەشمەرخانەیكی حزب بووە، لە سەردەمی حوكمی رەشی تاڵەبانی و بارزانی گەورە تاڵانچی و گەورە خائیندا.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە