کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بۆچی ئەڤین ئاسۆ كۆیلایەتی خێڵی بارزانی پێ قەبوڵە؟

Thursday, 03/02/2011, 12:00


ئەوشۆڕشەی كە پارتی كرێكارانی كوردستان لە باكوری كوردستان رابەرایەتی دەكات، یەكێك لە سیما جوانەكانی ئەو شۆڕشە بونی رۆڵێكی گەورەی ژنانە لە نێو ئەو حیزبەدا، بەتایبەتی ئەو ژنانەی كە رۆژانە دەبینین خۆپیشاندان و چالاكی مەدەنی ئەنجامدەدەن لە پێناوی وەرگرتنەوەی مافەكانی گەلەكەمان لە ژێر چنگی توركە فاشیستەكان و لە پێناوی ئازادی ودیموكراسیدا.
جوانترین خۆپیشاندان كە لە ماوەی 20 ساڵی رابردودا ئەنجامدراوە ئەو خۆپیشاندانەی كچانی سلێمانی بو كە لە پێش پەروەردەی سلێمانی ئەنجامیاندا و بە لافیتەوە بەرانگاری هێزە چەتەكانی یەكێتی بونەوە، هەرچ شۆڕشێك ژن دەوروكاریگەری خۆی تێدا نەبینێت،ئەوە ئەو شۆڕشە وەكو باڵدارێكی باڵ شكاوە هەرگیز ناتوانێت هەڵفڕێت و لە بەرزایەكانی ئاسمانەوە جوانیەكانی ژیان ببینێت، ئەو باڵدارە باڵ شكاوە كاتێك كە نەیتوانی هەڵبفڕێت بە ئاسماندە ئەوە لاوازترین كەس دەتوانێت دەستگیری بكات و لە ناوی ببات.
خێڵی بارزانی چ لە رابردو چ لە ئێستاشدا كەس نازانێت ژنانی ئەو خێڵە كێن و چۆن دەژین و چی دەكەن، ئایە زیندانی كراون؟ ئەوەی جێگای قسە لەسەركردنەوە ئەوەی كۆمەڵێك ژنی كۆیلە لە بن باڵی ئەو خێڵە هەزار مێردەوە هاتون قسە لەسەر مافی ژن دەكەن، یەكێك لەو ژنانە كە ناوی ئەڤین ئاسۆیە لە كەناڵ 4 بەرنامەیەكی هەیە بەناوی "ئەڤین ژن و ژیان" لێرەوە پرسیار لە ئەڤین ئاسۆی كۆیلی خێڵی هەزار مێردەكە دەكەم، ئایە دەزانێت ژنەكانی خێڵی بارزانی ناوی چیە؟ ئەگەر تەنها ئەوە بزانیت ئەوە مافی ئەوەت هەیە كە باس لە مافی ژنان بكات، بەڵام وەكو كۆیلە ژنێك هاتویت ئەتەوێت ژنانی كورد لە خشتە بەریت و دوای شەوە سورەكانی شەرواڵ پیسەكانی خێڵی پێ گەرم بكەیت، تۆ ئەگەر راست دەكەیت باس لە مافی ژنان دەكەیت، ئایە بۆ پشتیگری پرۆژە یاسای كابانی ماڵت نەكرد كە هەزاران ژنی ئەم وڵاتە لە روی ئابوریەوە ژیانیان دەگۆڕێت و بۆشایەكی گەورەی كێشەكانی كۆمەڵگە بڕدەبێتەوە؟ دەزانم جەنابیشت قوربانی دەستی ئەو دەسەڵاتە خێڵەكییەت و خوشت باش دەزانیت ئەو خێڵە چەند خەتەرن لەسەر مافەكانی ژنان، بەڵام كاتێك پیاوەكانی پاراستن كاری بەد رەوشتیت لە گەڵدا دەكەن دواتر بڵاوی دەكەنەوە، ئیتر بۆ هەتا ئەو كاتەی ئەوان لە دەسەڵاتابن تۆش دەبیتە كۆیلەیەكی خێڵ، لی پارتی خێڵ هەمیشە خەتەرێكە لەسەر تەواوی كۆمەڵگەو لەسەر ئازادی ژنان، ژنیان كردوەتە وەسیلەیەك بۆ هێنانە دی ئاواتە گڵاوەكانی خۆیان، لە رێگای ژنەوە جاسوسی دەكەن بەسەر خەڵكەوە و خەڵك لە خشتە دەبەن و كۆمەڵگا توشی نەخۆشی كۆمەڵایەتی دەكەن. مەبەست لەو كارەی خێل سەرقاڵكردنی كۆمەڵگایە بە كێشەوگرفتی رۆژانەی خێزانیەوە، بۆ ئەوەی كۆمەڵگا ئاگای لەوە نەبێت كە ئەوان داهاتی ئەم وڵاتە چۆن دەدۆشن، بەنجكردنی گەنجانە بۆ ئەوەی بێ ئاگابن لەوەی كە ئەم خێلە ئایدەزەی كۆمەڵگا خەریكی چین و چی دەكەن.
چەند شەوێك پێش ئێستا ئەڤین ئاسۆ لە كەناڵەكەی خێڵی بارزانیەوە كەوتە جنێودان وقسەكردن بە بەیاننامەكەی بزوتنەوەی گۆڕان و قسەی زۆر ناشرین و نەشیاویكرد، ئەوەی كە بیرم لێكردەوە و زۆر جێگای بەزەی پیاهاتنەوەی من بو بۆ ئەڤین ئاسۆ، ئەویش ئەوە بو كە ئەم ژنە قوربانی دەستی خێڵە بۆیە ئاوا كۆیلەكراوە، ئاڤین ئاسۆ لە نزیكەوە باشتر لە ئێمە ئەوخێڵە دەناسێت كە چی ڤایرۆسێكی كۆمەڵگەی كوردین، بەڵام ئەو خیڵە وەكو لە پێشدا باسمكرد لە رێگای ئەو گرتە ڤیدۆیەی كە بڵاویكردەوە لەسەر ناوبراو كۆتو زنجیری لە دەست و پێی ئەو ژنەداو كۆیلەكرا.
لێرەوە دەتوانم بە ئەڤین ئاسۆ بڵێم كە خۆی رزگار بكات لە كۆیلەبون و بێ منەتی خۆی لە خێڵی بارزانی نیشانبدات و بێمنەت بێت چیان لەسەری هەیە بڵاوی بكەنەوە زۆر ئاسای بێت بەلایەوە، لەبەر ئەوەی ئێمە دەزانین كە ئەو ژنانی وەكو ئەون قوربانی دەستی خێڵی بارزانین، هیوادارم چیتر لەوە زیاتر كۆیلەبون قەبوڵ نەكات،ئەگەریش هەر دەیەوێت بەو شێوەیە كۆیلە بێت، ئەوە ئیتر لە دەسەڵاتی ئێمە نیە كە سبەی رۆژ دەكەوێتە بەر رقی پیرۆزی خەڵك و نیشتمانەوە و دەچێتە زبڵدانی مێژوی خیانەتی خێڵی بارزانیەوە، تەمەنا دەكەم هەمو ئەوژنانەی كە بوشێوەیە كۆیلە كراون هەرچی زوە خۆیان رزگار بكەن لە ژێر دەستی شەرواڵ پیسەكانی خێلی بارزانی و تاڵەبانی وچتەكانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە