کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بێدەنگی لەڕەش بگیریەكانی بنەماڵە لە هەولێر بۆ؟

Saturday, 12/05/2012, 12:00




لە دوای خیانەتی گەورەی 31 ئاب كە پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزانی دەبابەی بەعسیە ئەنفالچیەكانیان هێنایە سەر هەولێر و داگیریان كرد، لەو رۆژەوە زۆربەی هەرەزۆری هەولێریەكان كراوون بە كائینێكی بێدەنگ بەزەبری هێز و تیرۆر و ترساندن و تۆقاندن و زیندانیكردن و ئەشكەنجەدان لەلایەن جەلادەكانی بنەماڵەوە، بەڵام لە ژێر باڵی ئەو بێدەنگیەدا شەپۆلێكی گەورەی توڕەی ئامادەگی هەیە و توڕەیەكان پێویستیان بە ریكخستنێكی تۆكمەی نهێنی هەیە، بۆ ئەوەی لە كات و ساتی خۆیدا بتەقێنرێتەوە و ئەو شارە لەپوش و پەڵاشەكانی بنەماڵە پاك بكرێتەوە و ژینگەیەكی دیموكراسی راستەقینە بهێنرێتە كایەوە تا ئینسانەكان لەو شارە بەسەربەرزی وئازادی مومارەسەی ئازادیەكانی خۆیان بكات.
پارتی بنەماڵە بەتیرۆركردنی شەهید سەردەشت عوسمان ویستی هاونیشتمانیانی دەڤەری هەولێری داگیركراو چاوترسێن بكات، بەڵام تیرۆركردنی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان نەك نەی توانی خەڵك بترسێنێت، بەڵكو ترسی هەندێك لە هەولێریەكانی شكاندو سەدان سەردەشت عوسمانی تری هێنایە زمان و چاونەترسانە هاتوونەتە مەیدانەكەوە وئەیانەوێت چیتر زوڵم زۆری بەعسیەكانی بنەماڵەی مەلا مستەفا قەبوڵ نەكەن.پارتی بنەماڵە لەوەتەی سەردەشت عوسمانی تیرۆركردوە و رسوا بووە نەی توانیووە بەهانەیەك بدۆزێتەوە بۆ تیرۆركردن و زیندانیكردن و ئەشكەنجەدانی ئازادیخوازانی هەولێر.ئەوەتا دوای خۆپیشاندانەكەی چەند رۆژی رابردووی هەولێر كە هەندێك لە چاودێران بەسینارۆی پارتی لە قەڵەم دەدەن بۆ شاردنەوەی شكستەكانیان لەبەرامبەر مالیكی، بەڵام بەشێكی زۆر لە خۆپیشاندەران كەمیرد منداڵ و گەنج بوون زۆربەی هەرەزۆریان رقیان لەدەسەڵاتی بنەماڵەیەو لەبەهانەیەك دەگەڕان بۆ ئەوەی رقی چەند ساڵەیان بڕژێنن بەسەر دەسەڵاتی خۆسەپێنی بنەماڵەدا، ئەوەتا پارتی بنەماڵەی تیرۆرست بەكەیفی خۆی كەوتووەتە گیانی گەنجەكانی ئەو شارە بە ئۆتۆمبیلی بێ ژمارە كەسەر بەدەزگا سیخوڕیەكەی مەسرور بارزانی تیرۆرستە ئەیان رفێنێ و زیندانی و ئەشكەنجەیان دەدات. ئەوەی مایەی شەرمەزاری وگاڵتە جاڕیە پەرلەمانە خەوتووكەی دختۆر ئەرسەلان بایز كە بەهەموو دەنگ و رەنگەكانیەوە و بەیاننامەیەكی زۆر شەرمەزاریانەیان دەركردووە و داوای دەستگیر كردنی ئاژاوا گێڕان دەكەن؟!! بەڵام داوای ئەوەیان نەكردوە كە لێكۆڵێنەوەی ورد بكرێت كە ئایە بۆچی خەڵكی ناڕازی لەو شارەدا ئەوەندە توڕەن و دام ودەزگاكانی حكومەتە حیزبیەكەی دختۆر نێچیرڤان بەهی خۆیان نازانن؟ئەی بۆداوای ئەوەیان نەكردوە پارتی بنەماڵە بۆچی ئەو هەموو هێزەی بە چەكی قورسەوە هێنابووە نێو ئەو شارە بۆ گیان خەڵكی ناڕازی و خۆپیشاندەر كە مرۆڤ سەیری ئەكات وادەزانێت بۆ گیانی مالیكیان ناردووە بۆ كەركوك؟! ئەی بۆ داوای ئەوەیان نەكردوە كەپارتی بنەماڵە لە رێگای دادگا و پۆلیسەوە تەعاموول لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بكات نەك لە رێگای هێزێكی بێ دایك و باوكەوە؟ ئەی بۆ داوای ئەوەیان نەكردوە لەپارتی وازبێنێت لە خنكاندنی ئازادیەكانی خەڵك كە پارتی بووەتە پەتی سێدارەی ئازادیەكانی خەڵك لەو شارە و ئازادیەكانی خەڵكی لە سێدارەداوە؟! جێگای شەرم و شورەیە بۆ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن كە بە خەڵكی خۆپیشاندەر ئەڵێن ئاژاوەگێر بەس ناوێرن بە پارتی بڵێن ستەمكار و دیكتاتۆر.
پێیویستە ئزادایخوازان و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن داوا لە پارتی بنەماڵە بكەن كە واز بهێنێت لە سینارۆ دەرهێنان و دەزگیركردن و رەشبگیریكردنی گەنجانی شاری هەولێری داگیركراو، دوێنی پارتی لە رێگای هەندێك مەلای مشەخۆرەوە داوای ئەوە دەكات كە لە كاتی هەمواركردنەوەی یاسای خۆپیشاندانەكاندا ئازادی خۆپیشاندان لە سێدارە بدرێت، كە ئەمەش پلانێكی تری نەگریسی پاراستنی بنەماڵەیە كە دووژمنی باوەكوشتەی ئازادیەكانی ئینسانی كوردە. ناكرێت ئازادیخوازان و رۆژنامەنووسان و چالاكانی مەدەنی بێدەنگی هەڵبژێرن لە بەرامبەر ئەو رەشبگیرییەی بنەماڵە كە دەستی داوەتی لە ریگای ئۆتۆمبیلی بێژمارەوە خەریكی رفاندنی خەڵكانی ئازادیخوازە لە ژێرناوی ئاژاوەگێڕیدا، ناكرێت چاو لەو روداوە بنوقێنین و بە خۆپیشاندانێكی ئیسلامیانەی بزانین و لێگەڕێن پارتی بنەماڵە بەكەیفی خۆی گەنجانی ئازادیخوازی ئەو شارە زیندان وئەشكەنجە بكات، راستە خۆپیشاندانەكە لە پێناوی داكۆكی كردن لە دینی ئیسلام بووە و پاراستنی پارتی رۆڵێ خۆی گێراوە تێدا و ویستی چەند ئامانجێك بپێكێت، بەڵام زۆرێك لە خۆپیشاندەران كە گەنجن ئەوەیان بە فرسەت زانیوە كە مەسیجێك بدەن بە دەسەڵات كە خەڵك چەند توڕەیە لەو زوڵم و ستەمەی بنەماڵە لەو شارەدا، چونكە وەكو باس ئەكرێت هەندێك لە خۆپیشاندەران بەرەو ئەنجومەنی وەزیران رۆشتوون ولەوێ هێزێك بێشوماری بێ دایك و باوك بەچەكی قورسەوە دەكەونە وێزەی خەڵك و راوەدونانی خۆپیشاندەران و تەقەكردن بە ئاسماندا. بۆیە ناكرێت یەك لایەنانە لە خۆپیشاندەران بڕوانرێت و بە ئاژاوە گێڕیان بشوبهێنرێن و لێگەڕێن دەسەڵاتی بنەماڵە بە كەیفی خۆی گەنجانی ئازادیخواز و خەڵكی ناڕزای لە زیندانەكانی توند بكات و ئەشكەنجەیان بدات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە