کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پێویستە دادوەرە حیزبیەكانی كوردستانی باشوور سوك و ریسوا بكرێن

Sunday, 10/10/2010, 12:00


(كاتێك دادوەرە حیزبیەكان هەیبەتی دادگا دەخەنە ژێر پێڵاوی بەرپرسانەوە، ئینتمای نیشتمانیش دەكەوێتە ژێر پێڵاوی خەڵكەوە).

كوردستانپۆست و رۆژنامە ئەهلیەكان لە كوردستان توانیویانە هێڵی سوری سەرۆك و سەركردە بشكێنن، بەڵام ماوەیەكی زۆرە هەست دەكەم نووسەرانی كورد ناوێرن لە سەر دادوەرەكان بنووسن، ئەوەش وایكردوە دادوەرەكان هێڵێكی سوور بۆ خۆیان دروست بكەن. خۆ نووسەران و رۆژنامەنووسان سەروەت و سامانی خەڵكیان بە تاڵان نەبردووە تا لەو دادوەرە حیزبییە توانبارانە كە بونەتە داردەستی بەرپرسە گەندەڵەكان بترسین! ئەبێت ئەو دادوەرە حیزبیانە و بەرپرسەدز و تاڵانچییه‌ بترسن كە سەروەت و سامانی ئەم گەلەیان بە تاڵانبردوە و دەستیان سوور بووه‌ بە كوشتنی رۆڵەكانی گەلەكەمان. بۆیە ئەمەوێت لەم وتارەدا ئەو سنورە دەستكردە هیچە بشكێنم، كە زۆربەی دادوەرەكانی حیزب دادگاكانیان كردوەتە لق و مەڵبەندەكانی یەكێتی و پارتی، كەچی هێشتا ئەوانیش هاتون هێڵی سوری هیچیان بۆ خۆیان داناوە.

سەیری ئەم نوكتەییەی ئەو دادوەرەوە كە (ئەحمەد میرە)ی سەرنووسەری گۆڤاری لڤینی دادگایی كردوە لە هەولێر، لە سەر سكاڵایەكی فازیل كامل بۆیاخی سكرتێری مەكتەبی سیاسی دەروێشەكانی بارزانی، سەیری ئەم مەهزەلە و ئەو گاڵتە جاڕییەی جەنابی بە ناو دادوەر.
پارێزەرەكەی فازیل كامل بۆیاخ لە دادگاكە یەكێك لە سكاڵاكانی كە لە سەر گۆڤاری لڤین و ئەحمەد میرە تۆماری كردوە، پارێزەرەكە بە دادوەرەكەی وتوە، كە یەكێك لە سكاڵاكان هەڵەی كۆمپیتەری تێدا بوە و جەنابی پارێزەر نەیشیزانیو چۆن سكاڵاكە تۆماربكات، كەچی ئەم بە ناو دادوەریش وتویه‌تی: ئاسایە لە سەر شتێكیتر ساكاڵای لە سەر تۆماربكە!
ئەپرسم ئەگەر ئەوە دادوەرە سەربەخۆیە ئایا لە چی وڵاتێكی جیهاندا هاتوە دادوەر هەڵەی پارێزەر داپۆشێت و رێنمایی بكات كە سكاڵایەكی تر تۆمار بكات؟ لە بری ئەوەی ئەو پارێزەركە دادگای بكرێت كە بە عەقڵی دادگا رایبواردوە، كاتێك دادوەرێك بەو جۆرە مامەڵە بكات، ئیتردادگا دەبێتە بازاری شوتیفرۆشان، لە گەڵ رێزم بۆ خەڵكی هەژار و شوتی فرۆش كە بە رەنج و ماندوبونێكی زۆر قوتی دەمی منداڵەكانیان دەردەكەن، نەك وەك ئەو دادوەرە حیزبیانە لە سەر ناعەدالەتی ملشكاندنی خەڵكی بێ پشت و پەناو رۆژنامەنوسان و رۆشنبیرانی جەربەزە .نان بۆ منداڵەكانی پەیدا دەكات.

راستە ئێمە دەزانین زۆرێك لە دادوەرەكان حیزبین و كۆنترۆڵی دەستی حیزبن، بەڵام بەندە پێشنیارێك دەكەم بۆ سایتی كوردستانپۆست كە ناوی ئەو دادوەرە حیزبیانە بنوسێت بۆ لەمەودوا لە كوردستان پۆست لیستی رەشیان بۆ بكرێتەوەو وەكو مستەشارە خائینەكانی دوێنێی بەعسو دادوەرە بەعسیەكانی دوێنێ بەعس كە لە ژێر پەردەی یاسادا ملی هەزارن كەسی بێ توانیان كردەپەتەوە ناویان تۆمار بكرێت و رسوا بكرێن، بۆ ئەوەی كاتێك حوكمی بارزانیو تاڵەبانی وەكو سەدامی هاوپیشەیان كۆتای دێت، ئەم دادوەرانە كە لەو لیستی رەشە ناویان دەنوسرێت

دادگایی بكرێن، بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا لە بیرمان نەچن، ئەگەر ئێمەش بكوژن و بە چاوی خۆمان ئەو رۆژە نەبینین، ئەوە هەر نەوەیەك دێت دوای ئێمە بە سزای عادیلانەو یاسایانەی خۆیانیان بگەیەنن، بەڵام با پێشتر كوردستانپۆست ئاگاداری ئەو دادوەرانە بكاتەوە كە خۆیان یەكلایی بكەنەوە. ئایا په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ و دەچنە بەرەی گەلەوە، به‌ڕاستیی یاسا له‌ چاوده‌گرن، یان ده‌ستکه‌لایه‌کی ده‌سه‌ڵاتن و حیزبه‌کان قوڕمیشیان ده‌که‌ن و بەرەی گەندەڵخوازان ده‌مێننه‌وه‌؟ هەرچ دادوەرێك خۆی لە گەڵ و بەرەی گەلدا بینیەوە ئێمە پشتگیری دەكەین و تا سەر ئیسقان دەبینە پشت و پەنای، هەرچ دادوەرێكیش چووە بەرەی گەندەڵخوازانەوە سوك و ریسوای دەكەین و لەو لیستە رەشە ناوی ده‌نوسرێت و ده‌بێت بکرێت بە پەندی زەمانە و مێژو .

ئەبێت كوردستانپۆست داوا بكات لە هەموو ئەو دادوەرانەی كوردستان كە لە دوای ئەم وتارەوە هەرچی ناعەدالەتیان كردووە بە یەك شەرت لێان خۆش بن، شەرتەكە ئەوەیە بێنە ریزی گەلەوە و پاڵ بەیەكەوە بدەن و مانگرتنی سەرتا سەری رابگەیەنن، بەو مانگرتنە دەتوانن دەسەڵاتی حیزبی سوك و ریسوا بكەن و زەلیلی بكەن، ئەگەر ئەو دادوەرانەی، لە ژێر هەیمەنەی حیزبدا كاری نا عەدالەتی ئەنجام دەدەن و ئەڵین ئەترسین بكوژرێین و نان بڕاو بكرێن، ئەی باشە خۆ ئێمەی رۆژنامەنووس كە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەمان هێناوەتە چۆك خۆ گیانمان لە ئاسن نییە، ئێمەش خەڵكێكی ئاسایی ئەم وڵاتەین و تەنها مەبەستمان دروستكردنی وڵاتێكی ئازاد و سیستێمێکی دیموکراتییه‌. كاتی ئەوە هاتوە ئێوەش بێنە بەرەی گەلەوە چی قەیدی هەیە دادوەرێكیش وەكو شەهیدی یاسا خۆی بناسێنێ و رێگای ئازادی رادەربڕین وەكو(عبدالستار شەریف و سۆرانی مامەحمە و سەردەشت عوسمان) بكوژرێن و ببنە سیمبوڵ، وەكو چەند رۆژنامەنوسێكی جەربەزەی تر، كە هەوڵی رفاندن و كوشتنیان دراوە و سەری نەگرتووە؟
من نازانم ئێوە چۆن ویژدانتان ئازارتان نادات كاتێك شەوانە دەچنە سەر سەرین و ئەو هەمو ناعەدالەتیە هەیە، ئه‌و هه‌موو ناعه‌دالیه‌تییه‌ به‌ ناوی یاساوه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گوێڕایه‌ڵی تاڵەبانی و بارزانی خائین ده‌بن و ده‌بنه‌كۆیلەیان؟ كەچی لە بری ئەوان ئێوه‌ رۆژنامەنوسە جەربەزەكان دادگایی دەكەن بە حوكم و یاسای قەرەقوشی بارزانی و تاڵەبانی كە ئەو یاسانە لە ژێر پێی ئەواندایە، بۆیە ئێمەش یاسا سەروەر دەكەین، ئێستا ئێوەی دادوەرە حیزبیەكان و بێ ویژدانەكان كە كۆنترۆڵی دەستی حیزبن دوو رێگاتان لە بەر دەستە، یەكەم یان ئیتر بۆ لەمەودوا دێنە بەرەی گەلەوە و دەست بە مانگرتنی سەرتاسەری دەكەن، بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت بۆ هەموومان وەكو یەك لە خەڵكێكی ئاسایەوە تاكو سەرۆكە خائینەكانی مێژوی كورد، ناكرێت یاسا بۆ ئەوان بەهەشت بێت و بۆ رۆژنامەنوسان و خەڵكی بێ پشت و پەناش جەهەنم بێت، ریگای دوەمتان مانەوەتانە لە ژێر چنگی چەپەڵی حیزب وەكو كۆنترۆڵ، دیارە ئیتر بۆ لەمەودوا ئێمە لێتان قەبوڵ ناكەین بەناوی یاساوە هەندێك دادوەر بێن حوكمی قەرەقوش بۆ رۆژنامەنوسە جەربەزەكان و خەڵكی هەژار دەربكەن، بۆ دەسڵاتدارانیش یاسایان بۆ بكەن بە هەنگوین لە بەرامبەر تاوان و كوشتنو بڕین و دزیەكانیان.

كاتێك ئەم وتارە دەنوسم لە سەر ئەو دادوەرە حیزبیانە، بێباكم لەوەی كە سبەینێ سكاڵام لە سەر تۆماردەكەن، بێمنەت بن ئەی ئەو نادادوەرە حیزبیانەی یەكێتی و پارتی كە لە سبەینێ زیاتر سكاڵام لە سەر تۆمار بكەن، هەر لە ئێستاوە ده‌رگای زیندانەكانتان بكەنەوە ئامادەم بچمە زیندانێكەوە لە پێناوی ئازادكردنی تاكی كورد و رزگاركردنی ئێوەی كۆیلەی حیزبە مێژو پڕ لە خیانەته‌کان، بۆیە دەڵێم دەرگای زیندنەكانتان بكەنەوە بۆم، چونكە دەزانم ئێوەش داوای قەرەبوی یەك ملیار دۆلاریم لێ دەكەن، منیش یەك توری قوڕاوی شك نابەم، بەدەر لە پەیامی ئازادییخوازانە كە بیدەم بە رووتاندا. دیارە بۆ ئەوەشم نییە خۆم بكەمە پاڵەوان و بۆ ئەوەی بڵێن كابرا بۆ ناو بانگ دەركردن ئەم جۆرە نووسینانە دەنوسێت، پێویستشیم بە دەركردنی ناو بانگ دەركردنیش نیە، تەنها خەمی من و خەڵكانی ئازادیخواز ئەوەیە كە براو كەسەكانی ئێمە لە پێناوی ئازادیدا شەهید و سەرنگوم و ئەنفالكران، نەك لە پێناوی دروستكردنی زوڵم ناعەدالەتی دەسەڵاتی كوردی، بۆیە وەكو چۆن كەس و كارمان شەهید و ئەنفال بوون لە پێناوی ئازادیدا و ئەوە ئێمەشین ئامادەین بكوژرێین لە پێناوی ئازادیی و عەدالەت و بەدیهێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتیی و بە دیهێنانی مافەكانی مرۆڤ و ئازادیەكانی تاك لە كوردستاندا.

پێشنیارێكیش دەكەم بۆ ئەو كەسانەی بۆ لەمەودوا دادوەرە حیزبی بووبێ ویژدانەكان حوكمی قەرەقوش و دارستانیان بۆ دەر دەكات، ناوەی ئەو دادوەرانە بنێرن بۆ كوردستانپۆست بۆ ئەوەی لەو لیستە رەشەدا ناویان تۆمار بكرێت، ئەگەر هەر دادوەرێكیش كە لە رابردودا ئیشی خراپی كردوە بۆ دەسەڵات و نەهاتەوە سەر رێگای راست و بەرەی گەل، ئەوانەش ناویان بنوسرێت، بۆ ئەوەی سەدامەكانی كوردیش كاتێك لە حوكم لادەدرێن، ئەو حاكمانەش وەكو خائنێك و مستەشارێكی سەردەمی بەعس ریسوا بكرێن، ناویان بچێتە مێژوی رەش و پڕ لە خیانەت، هەر لە ئێستاشەوە ئەوە ناخوات، كە دوای روخانی ئەم دەسەڵاتە كۆمەڵێك خەڵكمان لێ پەیدا بێت و وەكو چۆن لە ئێستادا بونەتە پارێزەری موستەشارە ئەنفالچیەكان و بەعسیە كورد كوژەكان و داكۆكیان لێ دەكەن، دەڵێن لە ژێرەوە سەر بەخۆمان بوون و كاری نهێنیان لە گەڵدا كردووین، دڵنیاشم هەڵهاتنی خۆری ئازادی روخاندنی دیكتاتۆری كوردی زۆر نزیك بوەتەوه‌، چونكە رۆژ بە رۆژ خەڵكی كوردستان هوشیارتر دەبنەوە و قەڵای دیكتاتۆرێتیش روو لە داڕمانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە