وڵام نەدانەوەی نەوشێروان مستەفا پارتی ڕسواتركرد
Thursday, 20/05/2010, 12:00
پاش تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و ناڕەزایەتی بەرفراوانی خەڵكی كوردستان و ڕۆشنبیران ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆ و ئازاد ئۆپۆزسوێن، پاش ئەوی زۆربەی هەرەزۆری میدیا ناودارەكانی جیهان ئەم هەواڵەیان بڵاوكردەوە. پارتی ئازادی كوژی بارزانی بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو شكست وڕسوایەی كە بەسەریدا هاتووە، دوای كۆبوونەوەیەكی مەسعود بارزانی لە گەڵ كۆیلەكانی حیزبەكەی پێیانی ڕاگەیاندوووە دەست كراوەبن بەرامبەر بە بزوتنەوەی ناڕازی خەڵك و بزوتنەوەی گۆڕان، ئیتر دوای ئەو وتەیەی ئاغای مرۆڤ كوژ، كۆیلەكانی لە مەكتەبی سیاسی بەیانامەیەكی بازاڕیانەی سەردەمی دەسەڵاتی باوكی ڕوحی دووژمنانی كوردی دەركرد. لەدوای ئەو بەیانامەییەوە سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتی، لە ڕێگای كۆمەڵێك جوێنفرۆشی تازە دەرچووی قوتابخانەكەی بارزانیەوە دەستیان كرد بە جوێندان بە ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانی ئازاد و نەوشێروان مستەفا و كۆمەڵێك خەڵكی دەوروبەری، جوێنەكان گەیشتبووە ئاستێك زۆر خەڵكی تووشی دەمارگیری كردبوو و داوایان دەكرد كە نەوشێروانیش ڕابردووی پارتی و وەچەی بارزانی هەڵ باتەوە كە پڕە لە چەندین كوشتنی تاك و بە كۆمەڵ و خیانەتی گەورە. بەڵام نەوشێروان مستەفا زۆر ئەقڵمەندانە بەڕاوێژكردن بە خەڵكانی ئەقڵانی و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس، وڵامی سەرجەم جوێنەكانی پارتی نەدایەوە كە زۆربەی ئەو جوێنانە بە خودی نەوشێروانیشدەدرا.
هەندیەك خەڵكی توڕەو قەڵەم بەدەستیش پێیان وابوو ئەبێت نەوشێروان وڵام باتەوە، ئەگەر وڵام نەداتەوە كەوایە دەترسێت لە پارتی.
لەلایەكی ترەوە كۆمەڵێكی زۆری خەڵكانی عەقڵانی وڵام نەدانەوەیان بە باشترین ڕێگا دانا، بۆ ئەوەی كەیسی سیاسی تێكەڵ بە كەیسی سەردەشت نەكرێت، چونكە ئەو كارە دەبێتە هۆی دێزە بە دەرخۆنەكردنی كەیسی سەردەشت.
بەبۆچونی من وڵام نەدانەوەی پارتی و جوێنفرۆشەكانی بووە سەركەوتن بۆ نەوشێروان مستەفا و بوو بە شكستێكی یەكجار گەورە لەسەرپارتی. بەو ئینفیعالەی پارتی كردی ئیسپاتی كرد كە ئەوان سەردەشتیان كوشتووە و پەردەیان لە سەر ئەو ڕاستیە لادا.نەوشێروان بەو وڵام نەدانەوەیە داهێنانێكی سیاسی مۆدێرن و مەدەنیانەی هێنایە نێو فەرهەنگی كوردەواریەوە. بەڕاستی دەبێت پێاوی گەورەو سیاسی قەت لە ڕەخنەو جوێن و كاریكاتێر توڕە نابێت و بە گولە و كوشتن وڵام نەداتەوە. بەڵكو بەدڵی فراوانەوە وەریدەگرێت.
ئەو جوێنانەی بە نەوشێروان مستەفادرا ، هیچی لە نەوشێروان كەم نەكردەوە، بەڵكو بە وڵام نەدانەوەی ئەو جوێنانە، نەوشێروان مستەفا گەورەتر بویەوە.
ئەگەر وڵامی بدایەتەوە لە سەدا سەد پارتی تەقبولی نەدەكرد، لە ئەنجامدا كۆمەڵێك ڕۆڵەی تری كورد دەبووە قوربانی كورسیە تەزویرەكەی مەسعودبارزانی وپارە دزراوەكانی گەل كە دزوییانە.
پێشنیارێكم هەیە بۆ نەوشێروان مستەفا، ئەویش ئەوەیە كە داوای لێبوردن بكات،لەو كەسانەی لە سەردەمی دەسەڵاتی سیاسی ئەودا لە شەڕی كورد كوژیدا كوژراون، ئەگەر نەوشێروان ئەو كارە بكات، بەڕاستی ئەوەندەی تر گەورەتر دەبێت و گیانی لێبوردەی دەخاتە نێو كەلتوری كوردەواریەوە،وتەیەكی پێشینان هەیە دەڵێت(تەنها مردووی قەبرستان هەڵە ناكات) . بۆیە جوانترین كار ئەوەیە كە نەوشێروان هەنگاوی جەریئانەی بۆ بنێت، داوای لێبوردن كردنە لە بكوژانی شەڕی خۆ كوژی ئەوەندەی ئەوەی پرشی بەركەوتووە.
ئەم وتارەشم بۆ داتاشینی بتی سیاسی و خوداوەندكردنی نەوشێروان نییە. هەرچ كاتێكیش هەڵەیەكی سیاسی بكات، وەكو چۆن تاڵەبانی و بارزانی ئەكوتین ئەوویش ئەكوتین. ڕەخنە گرتن بەلای منەوە وەكو دەرزی لێدان وایە، چۆن كاتێك مرۆڤێك نەخۆش ئەكەوێت و دەچێت بۆلای پزیشك دەرزی بۆ عیلاجكردن ئەنوسێت و لە كاتی لێدانی دەرزێكدا تۆزیەك ئێشت پێدەگات، بەڵام ئەو ئیشە ئەبێتە هۆی چاككردنەوەی نەخۆشیەكەت و باری تەندروستیت باش دەكات.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست