بۆچی بایکۆتی یادکردنەوەی سێ ساڵەی ١٧ی شوبات دەکەم
Sunday, 16/02/2014, 12:00
شۆڕش و ڕاپه‌ڕین به كه‌سانێك ئه‌كرێت شۆڕ‌شیان له ناخى خۆیاندا كردبێت
چیرۆكى راسته‌قینه‌ى خۆپیشانده‌رانى (17)ی شوبات و رۆژانى دوایى لاى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له ژێر میکرۆفۆنی خۆپیشاندانه‌كه‌دا راده‌وه‌ستان و یه‌ك دیناریان له باخه‌ڵدا نه‌بوو. چیرۆكه راسته‌قینه‌كه لاى ئێمه‌ى درۆزن نه‌بوو. ئێمه‌ى ساخته‌چى كه سنگى خۆمان ده‌برده به‌ره‌وه بۆ پێش كامێراى راگه‌یاندنه‌كان، چونكه پێویستمان به‌و سینگ ده‌رپه‌ڕاندنه هه‌بوو، ئه‌وه‌نیه ئه‌وانه‌ى سنگیان خستبووه پێش كامێرای راگه‌یاندنه‌كان هه‌ندێكیان بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان و هه‌ندێكى كه‌شیان خۆیان كاندیدكردوه و ده‌رنه‌چوون، هه‌ندێكیشیان جاسوس ده‌رچوون. ئێستا ئه‌مانه ئه‌یانه‌وێت برۆم گوێیان لێبگرم له كاتێكدا بازرگانییان به خوێنى خۆپیشانده‌رانه‌وه كردووه.
له‌ولاشه‌وه جه‌لاده‌كانى 17 شوبات سێ ساڵه داڵده‌دراون و پله‌یان به‌رزتر كراوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش له قسه‌ى زل زیاتر هیچمان پێ نیه به‌چى رویه‌كه‌وه بچین یادى 17 شوبات بكه‌ینه‌وه؟ كابرایه‌ك لایه‌ك شارى داگیركردووه و خوێنى خه‌ڵك ئه‌مژێت، كه‌چى هاتووین وه‌ك قوربانیى ئهیناسێنین، كابرا بۆخۆشى شه‌رم نایگرێت ئه‌یه‌وێت وه‌ك قوربانیده‌رى ئازادیی خۆى نیشانى خه‌ڵك بدات و خۆى بخاته ریزى شه‌هیدانى 17 شوباته‌وه كه دینارێك له باخه‌ڵیاندا نه‌بوو.
پێویسته یاخیبین له هه‌موو شتێكى ئه‌م وڵاته، له خۆمان له ساخته‌چێتیى رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و رۆشنبیره درۆزنه‌كان، له كۆیله‌كانى حیزب، له ده‌سه‌ڵات له ئۆپۆزسیۆن له داروبه‌ردى ئه‌م وڵاته. چۆن ده‌بێت ئێمه كۆیله‌ى ورگ و تێركردنى ئارهزۆكانمان بین و له‌ولاشه‌وه باسى خۆمان به‌فریادڕه‌سى ئازادكردنى كۆمه‌ڵگاكه بزانین! ده‌ى كاتى ئه‌وه هاتووه له خۆمان یاخیبین و لێپرسینه‌وه له رابردووى خۆمان بكه‌ین، تا رابردووى خۆمان نه‌خه‌ینه پێش ئاوێنه چۆن ئه‌توانین خۆمان جوانكهینهوه و زاتى ئه‌وه بكه‌ین به خۆمان بڵێن جوانین! كێشه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه ناشرینیهكانى خۆمان مكیاج ئه‌كه‌ین و خۆمان به جوانتیرن مرۆڤى وڵات نمایش ئه‌كه‌ین.
ئێمه فێرین له روخساردا به‌جوانترین شێوه خۆمان بنوێنین، له ناخیشه‌وه زبڵدانێكى بۆگهنبین، ئێمه له ناوه‌ڕۆكدا به‌تاڵین و له توێكڵدا جوان و سرنج راكێشین. كه ده‌كرێت ئێمه له توێكڵدا ناشرینبین، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا پڕبین. تا ئێمه به‌م جۆره بیركهینهوه هه‌میشه جه‌لاده‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن و قوربانیه‌كانیش تاوانبار ده‌كرێن به گێرشێوێن و ئاژاوه‌چى.
لێره‌وه داواى لێبوردن له خوێنى به ناحه‌ق ڕژاوى شه‌هیدانى خۆپیشانده‌رانى 17 شوبات و كه‌س و كاریان ده‌كه‌م كه ئه‌م یاده‌م بایكۆتكردوه، ببورن نامه‌وێت درۆتان له‌گه‌ڵ بكه‌م به‌وه‌ى ده‌سگیركردنى جه‌لاده‌كان به هێواى داهاتوو بسپێرم. چونكه تائه‌م عه‌قڵ به‌عسیانه‌ى یه‌كێتى و پارتى حاكم بن جه‌لاده‌كانى كوشتنى رۆڵه‌كانتان پله و پایه‌یان به‌رزتر و بڵندتر ده‌بێته‌وه. هه‌تا ئه‌م گه‌له خه‌وێنراوه به‌خه‌به‌ر نه‌بێته‌وه جه‌لاده‌كان ده‌سگیر ناكرێن و ئیمه‌ش هه‌ر دواى هیواداریین ئه‌كه‌وین و هیچمان پێناكرێت، كه هیواكان ته‌رجه‌مه كرایه سه‌ر راپه‌ڕینى سهتارسهرى ئه‌وكاته هیواكان ئه‌بن به‌ڕاستیى و جه‌لاده‌كان كه‌له‌پچه‌یان له‌ده‌ست ده‌كرێ و به سزاى جهلادبوونى خۆیان ئه‌گه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست