وردەکاری رفاندنی بەکری حاجی سەفەر سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆر
Saturday, 31/12/2011, 12:00
بە گوێڕەی ئەو زانیارانەی کە دەستمان کەتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا و شەوێک پێش ئەوەی عادل موراد بکرێتە سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، کاتژمێر سێ چەند کەسێکی دەمامککراوی سەر بە دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی ، دەچنە ماڵی بەکری حاجی سەفەر و پاش جوێندان و سوکایەتییەکی زۆر چەند هەنگاوێک لە ماڵەکەی خۆی دووری دەخەنەوە و دەڵێن مەلا بەختیار و عیماد ئەحمەد ئیشیان پێتە، کاتێک دەیبەن بۆلای ئۆتۆمۆبیلەکە، سەیر دەکات مەلا بەختیار و عیماد ئەحمەد دیار نین، تەنها چەند کەسێکی دەمامککراوی تر نەبێت، دواتر بەو درەنگە شەوە کە نزیکەی کاتژمێر سێی شەوە، بەزۆر ئیستقالەی سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی پێدەنووسن و پاش کۆمەڵێک سوکایەتی پێکردن دەیگەیەننەوە ماڵی خۆی..
بەکری حاجی سەفەر پاش ئەو هەموو سووکایەتیی پێکردنە بۆ بەیانێکەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەند دەکات و دەڵێت من ئەو ئاڵوگۆڕەم پێ باشە. شایانی باسە بەکری حاجی سەفەر پێشووتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندا زۆری بە باڵای بەرهەم ساڵحییدا هەڵدابوو، پێ دەچێ ئەمە هۆکاری توڕەبوونی کوتلەکەی هێرۆی ئیبرایم ئەحمەد لە بەکرد لەمەوە سەرچاوەی گرتبێت و چووبنە سەری، هەروەها بەکری حاجی سەفەر یەکێکە لەو کەسانەی لە ماوەی رابردودا وتبووی هەموو یەکێتی واز لە گۆڕان بێنێت و نەچێتە سەریان لە گردەکە، من هەر وازناهێنم دەچمە سەریان، بەکری حاجی سەفەر یەکێکە لە پیاوە کانی ناو یەکێتی نیشتمانی و پیاوی تاڵەبانی.
تێبینی: بەهەڵە لە بری دژە تیرۆر نووسیبووم کەوا دەزگای زانیاریی، ئیستا ئەوەم راستکردەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست