کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەوەی دەنگی خۆی بە پارە بفرۆشێت وەك ئەوە وایە خوشك و دایكی خۆی بە پارە بفرۆشێت

Tuesday, 31/03/2009, 12:00


(هەرچ كەسێك ویژدانی نەبێت، ئەوە ئەو كەسە مرۆڤ نیە)
لە گەڵ نزیك بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، پارتی و یەكێتی دەستیانكردووە بە نزیك بوونەوە لەو ڕۆژنامەنووس وڕۆشنبیرانەی كە ڕۆڵیانە هەیە لە سەر دەنگی خەڵك و ئەو گەنجانەیش كە نوینەری دەنگی ناڕازی خەڵك و كەسایەتییەكانی ناوچەكان،بۆ ئەوەی بیانكڕن بە پارەیەكی زۆر لە بەرامبەردا ڕۆڵیان هەبێ لە هاندانی خەڵك دەنگ بەو دزوو گەندەڵانەی كە 18 ساڵە خوێنی خەڵك دەمژن.
ماوەیەك پێش ئێستا لە سلێمانی لە گەڵ برادەریەكدا ڕۆشتین بۆ دوكانێك، لە دوكانەكەدا برادەرەكەم منی بە دووكەس لە دوكانەكەدا ناساند كە دانیشتبوون، ئەو دوو كەسەش وتارەكانی منیان لە كوردستانۆست خۆیندبووەوە، كاتێك كەوتینە موناقەشەكردنەوە ئەو دوو كەسە زۆر بە توندی بەرگریان لە بەرپرسانی دزی یەكێتی كرد، دەیانویست قەناعەت بەمن بێنن كە ئەو بەرپرسانە لە بارەیانەوە دەنوسم پاك و بێگەردن و خەڵك خراپە، بە هەرحاڵ ئەو دوو كەسە نەیانتوانی قەناعەت بە من بكەن، بۆیە یەكسەر بۆمبێك كە پێم وایە پێش وەخت بۆم دانرابوو تەقاندیانەوە،پیان وتم چەندێك پارەت دەوێت وەرە سبەینی دەتبەین بۆلای (د، س، م) بداتێ بەس واز لە نوسین بێنە، منیش بەوە وەڵامم دانەوە كە من بۆ پارە نانوسم و ئەمەوێت یاسا، سیستەم، یەكسانی،داهاتی كوردستان بچێتە پەرلەمانەوە، سەربەخۆی دادگا لە كوردستاندا درووست بكرێت، با ئەو پارە وا ئێوە بە تەمان بدرێت بەمن بچن بییەن بە بریندارێكی هەڵەبجە یان كەس و كارێكی ئەنفال،كاتێك كابرای دووكاندار گوێی لەو قسانەی من بوو ئیتر نەیتوانی قسە بكات، دواتر یەكسەر لەو جێگایە نەمام، لەبەر ئەوە كەسەی كە لە گەڵی ڕۆشتم بۆ ئەو جێگایە دەنا ناوی دووكانەكەو بەرپسەكەو دووكاندارەكەم دەنوسی.
جگە لەوەش ماوەیەك پێش ئێستا كەسێكی تری دەسەڵات لە شاری كفری خۆی لێنزیك كردمەوە ماوەیەك، یەكسەر دڵم خورپەی لێدا كە نزیك بوونەوەی ئەو كەسە لەمن بێ مەڵامەت نیە، دوای ماوەیەك ئەویش بۆمبەكەی خۆی تەقاندەوە، پێی وتم بۆ نایەیت گۆڤارێك دەربكەیت جار جاریش تەعلیق لە بەرپرسان بگرە، بەڵام ئەم جارەش نەم هێشت بە تەقینەوەی ئەو بۆمبە بریندار بم، وڵامم داوە كە ئەو كارە بە من ناكرێت ئەوە كەسی شارەزای دەوێت، بەوشێوەیە لەویش دەربازمبوو، ڕۆژێكی تر برادەریەكم كە ڕۆژنامەنووسە پێی ڕاگەیاندم كە دەزگای پاراستن هاتوون پیان وتووە بەس وەرە لە سەر كۆمپیتەر دانیشە و لە گۆڤاری هەڵبوونیش جار جار بنووسە مانگانە پارەیكی باشت دەدەینێ، برادەرەكەم پرسی بە من كرد و وتی شتێكی واهەیە چی دەڵێیت، منیش پێم وت نا كاری وانەكەیت ئەوە بۆ ئەوە وادەكەن بتكڕن و دوای ئیهمالت كەن و ئەو سومعەی ڕۆژنامە نوسیەی هەتە لێت بسێننەوە، ماڵی ئاوا بێت برادەرەكەم كە چەند ساڵێكە خوێندنیشی تەواو كردووە داشنەمەزراوە بە قسەی كردم و ئیهمالیكردن.
لەم یەك دوو ڕۆژدا برادەرێك شتێكی بۆ گێڕامەوە زۆرم بەلاوە سەیر بوو، یپَی وتم فڵان كەس دەناسیت وتم بەڵێ وتی ئەو كابرا بە چەندین دەفتەر هەڵیان خەڵەتاندووە ئێستا بووتە دەروێشی بنەماڵەی تاڵە بانی، هەر لە كوردستانپۆستەوە بەو كابرا دەڵێم خۆت مەفرۆشە بەپارە، ئەگەریش خۆت بە پارە بفرۆشیت شتی باشم لە بارەی جەنابتەوە لایە لە كوردستانپۆستی ئازیزدا دەتخەینە زبڵدانی مێژووە، بەڕاستی ئیمە دەمان توانی خۆمان بە پارەیەكی زۆری چڵكی دەست بفرۆشتایە، بەڵام هەتا مرۆڤایەتی مرۆڤایتە سومعەی خۆمان لەدەس دەدا، وەك چۆن ئێستا زۆربەی بەرپرسان سومعەیان لەلای منداڵێكی كوردانەماوە.
خوێنەرانی كوردستانپۆست ئەو نمونانەی سەروە كە هێناومەتەوە، بۆ ئەوەیە كە خۆتان نەفرۆشن بە دەسەڵاتی مافیای بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، وەكو چۆن دەسەڵاتی كوردی شكستیان خوارد لە هەوڵەكانیدا لە گەڵ گەنجێكی وكو ئێمە و هیچیان پێنەكرا، ئاوا ئێوەش شەق لە پارەو پولی دزراوی گەل هەڵدەن وەری مەگرن و ڕسوایان كەن، ئەگەر هەر خۆشتان پێ نەگیرا پارەتان لەو دزانە وەرگرت بەو پارەیە هەڵمەخەڵەتێن و لە سەر سندوقەكانی دەنگدان ڕسوایان بكەن دەنگیان پێ مەدەن، هەتا دەتوانن دەنگ بدەن بە لیستە سەربەخۆكانی تر، چونكە دەنگدان بە یەكێتی و پارتی واتا خۆكووشتنی مرۆڤەكانی كورد بە دەستی خۆیان، ئەوانەشی دەنگی خۆیان بە پارە بفرۆشن وەك ئەوە وایە سەری خوشك و دایكی خۆی بگرێت بیبات بۆ بەرپرسەدزەكانی 18 ساڵی ڕابردوی كوردی، ئەگەر دەنگی خۆمان بە پارە بفرۆشین وەك ئەوە وایە سوكایەتی بە گۆڕی شەهیدەكان و ئەنفالەكانی خۆمانەوە بكەین، ئەگەر دەنگمان بفرۆشین بە پارە ئەوە ڕووڕەشكردنی خۆمانە لە پێش چاوی جیهاندا دەسەمێنین، ئەگەر دەنگی خۆمان بفرۆشین دەیسەلمێنین كە میللەتێكی بێ مێشكین، ئەگەر بە پارە دەنگ بفرۆشرێت وەك ئەوە وایە ئەوانەی ناوی خۆیان ناو موسڵمان نوێژ بۆ جەلال و مەسعود بكەن نەك بۆ خوداكەیان، هیوادارم ئەمجارە خەڵكی كوردستان بە هەموو چین و توێژەكانیەوە لەو خەوە خۆشە هەڵبستن، بەو دەنگ دانە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە