کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پیرۆزە یادی خیانەتی گەورە ٣١ ئاب لە هەموو خائین و جاش و نۆکەرێکی کوردی؟

Tuesday, 30/08/2011, 12:00






هەقی خۆیتی پیرۆزبای خۆمان رابگەینین بۆ خاوەنی ژمارە ی پێناسەی ٦٦ خیانەت و جاشێتی کە جەلال تاڵەبانی و کۆیلەکانی هەڵگرین، هەروەها خاوەنی پێناسەی ژمارە ٣١ ئابی خیانەت و جاشایتی کە مەسعود بارزانی و کۆیلەکانی کە هەڵگری ئەو پێناسەییە، هەربە بۆنەی یادی خیانەتی گەورەی نەتەوەی ٣١ ئابەوە پیرۆزبای لە هەموو جاشە ئەنفال چیەکان و خائینەکانیتری مێژووی کورد دەکەین و پیرۆزبای لە هەموو ئەو خەڵکانەش دەکەین کە دەنگیان بە ئەو خیانەتکارانە داوە و لە سزای یاسای گەل پاراستوونی.
بۆ چی دەبێت هەقی خۆی بێت پیرۆزبای خیانەتی گەورەی نەتەوەی ٣١ ئاب لە هەموو خائینەکان پیرۆز بکەین؟ ئەتوانین وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر بە سادەەی بدەینەوە، ئەوەش ئەوەیە کە لەو وڵاتانەی کە کۆمەڵگەکانیان هوشیارە هەموو خائینەکانیان وەکو شتێکی قێزەونی ناو کۆمەڵگاکەیان سەیر دەکرێن و ئەشکەنجەیەکی دەروونی گەورە دەدرێن لەلایەن گەلەوە، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک لەو وڵاتەکانیاندا هەرگیز بیر لە خیانەتی نەتەوەی نیشتمانی نەکەنەوە و لە وڵات و نیشتمانەکەی. بەڵام لە کوردستانی باشوردا هەموو ئەوانەی خیانەتیان کردووە ئەوەندە کۆمەڵگەی کوردی رێزی لێگرتوون، جەلال تاڵەبانی کە خاوەنی ئەو خیانەتە نیشتمانیە گەورەییە ٦٦ دەیکەنە سەرۆک کۆماری عێراق و بە سەرۆکی حیزبێک قەبوڵێانە و خەڵکی لە پێناودا دەکوژن و تیرۆر دەکەن، بە هەمان شێوەش مەسعود بارزانی خاوەنی خیانەتی گەورەی نەتەوەی ٣١ ئاب دەکرێتە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حیزبێک و رێزی لێدەگیرێ و خەڵکی لە پێناودا بۆ تیرۆر دەکەن، هەروەها جاش و ئەنفالچیەکان کە لەلایەن هەردوو گەورە جاشی خیانەتی نەتەوەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی داڵدەدراون و موچەی باشیان بۆ بڕاوەتەوە و حیمای باشیان بۆ دابینکراوە و بەرپرسیارێتی گەورەیان دراوەتێ، یان ئەگەر بەرپرسیارێتیشیان نەبێت ئەوەندەی دەسڵاتیان هەیە کە دەتوانن خەڵک لە ژوری سێدراە دەرکەن، هەموو ئەو ئەنفالچی جاشانە کە دەمیان ئەکرێتەوە و لە رۆژنامەکاندا چاوپێکەوتن دەکەن، هەموویان خۆیان بە مامە ریشە لە قەڵەی دەدەن و هەریەکەیان دەڵێت لە ژێرەوە پەیوەندیم بە هەریەک لە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی و بەرپرسەکانی تری ئەو حزبانەوە هەندێک حزبیترەوە بووە.ئەپرسین ئەگەر ئەم جاش و ئەنفالچیانە ئەوەندە قارەمان و ئازابوون و پەیوەندیان بەو هەموو بەرپرسانەوە هەبووە، ئەی باشە ئیتر ئەبێت کێ بن ئەوانەی ١٨٢٠٠ مرۆڤی کوردیان ئەنفال کردوو و گوندەکانیان خاپورکرد و بوونە سورەی بەر لەشکری داگیر کەران؟ بێدەنگی بەەرپرسان لە ئاستی ئەو پەیوەندیە ژێر بەژێرانە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەوانیش بەشدارن لە تاوانی ئەنفال و کۆمەڵکوژیەکانی گەلەکەماندا. ئەو دەم درێژ و بەسەرۆک کردنی ئەو هەموو خائین و جاشانەی نەتەوە و نیشتمانەکەم تەنها بۆ یەک شت دەگەڕێتەوە، ئەوەش ئەوەیە کە تاکی کوردی هەمیشە پێی خۆشە جەلادەکان و خائینەکان تیان هەڵدات و خاوەنی قوربانیەکانیش هەمیشە لە بەرانبەر پارەدا بە کۆیلە بکرێن و لەو هەموو خائین و جاش و ئەنفالچیانەی میژووی کورد خۆشبن و بە گەورەی خۆیانیان بزانن، هەروەها بۆ نا هوشیاری زۆرێک لە تاکەکانی کۆمەڵگا دەگەڕێتەوە کە لە بەرانبەر ئەو جاش و خائینانەی میژوو چۆکیان داداوە و هەڵێان دەبژێرن بۆ سەرۆکی حزب و هەریم و کۆمار و عەشیرەت هتد..... کوردستان بووتەوە جێگای بەرز راگرتنی و رێزگرتن لە خائین و جاش و ئەنفالچی و جەلادەکانی سەردەمی بەعس وجەلادەکانی ئێستای کەتیبەکانی جەلال ئەسەد و مەسعود قەزافی.
ئەوەی وایلێکردم لە یادی خیانەتی گەورەی نەتەوەی و نیشتمانی ٣١ ئابدا ئەم پیرۆزبایە ئاراستەی هەموو ئەو خائینانە بکەین، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە زۆرێک لە هاونیشتمانیان بە هۆی نەبوونی هوشیاری و کۆیلە بوونیانەوە لە لایەن حزب و خێڵ و عەشیرەتەوە، رێز لە هەموو ئەو خائین و جاشانە دەگرن و بە سەرۆکی خۆیانیان ئەزانن و خەڵکیان بۆ تیرۆر دەکەن، ئەوانیش هەموو خیانەتەکانیان بە پێشمەرگایەتی بە هاونیشتمانیان دەفرۆشنەوە و لە پاڵیدا سەروەت و سامانەکانیان دەدزن و خەڵکی پێ کۆیلە دەکەن، ئەگەر خیانەتکار و جاش و ئەنفالچیەکان لاف و گەزافی پێشمەرگایەتی بە هاونیشتمانیان لێبەن و خەڵکیش کۆیلەیان ببێت، ئەوە دەبێت هەمیشە پیرۆزبای هەموو یادێکی خیانەتەکان بکرێتە جەژن و پیرۆزبای بۆ ئەو خائین و جاشانە ،ئەو هاونیشتمانیانەش کە وەکو کۆیلەیەک لە خزمەتی ئەو خائین و جاشانەدان، هەموویان ناڕاستەوخۆ دەبنە بەشێک لەو خیانەت و جاشایەتیانەی کە ئاغاکانیان ئەنجامیانداوە، بۆیە هەقی خۆیەتی داوا لە گەنجی کورد بکەین هەرگیز نەبنە کۆیلە ئەو خائین و ئەنفالچیانەی سەرانی کوردو و هاوڕێبازەکانیان و خەڵکیان بۆ نەکەنە قوربانی و تیرۆریان نەکەن، ئەبێت نەوەی نوێ هەوڵ بۆ دادگیاکردنی ئەو هەموو خائینە بکات و مۆزەخانەی خائینان بکەنەوە و هەموو ئەو بەڵگەو دیکۆمێنتانەی کە لەسەر تاوان و خیانەتەکانی سەرانی کورد و هاوبیرەکانیان کە ئەنجامیانداوە، لەو مۆزەخانەیە دابنرێت، بۆ ئەوەی نەوە لە دوای نەوە خیانەتکاران بەر نەفرەت بکەن و بمرێنە پەند و ئامۆژگاری بۆیان کە هەرگیز نەبنە جاش و خائین و کۆیلەی هیچ داگیرکەرێکی کوردستان و بە سەرانی کوردی داردەستی داگیرکەرانی کوردستان. ئەبێت نەوەی نوێ هەوڵ بۆ لە ناوبردنی تۆی جاشێتی و خیانەتکردن لە نەتەوەو نیشتمان بکات کە سەرۆکە خائینەکانی کورد ئەو تۆییان رواندووە لە ناو تاکی کوردیدا، خائینەکانی مێژووی کوردیش رسوا و شەرمەزار بکەن.


  



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە