مەلابەختیار یان مەلا علوج، جەمال عبدوڵڵا یان جەمال موبایل، حەسیب قەرەداخی یان حەسیب كۆیلە
Wednesday, 22/04/2009, 12:00
لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراقدا، مەلا بەختیار سەردانی ناحیەی قەرەتەەو جبارەی كرد، لە كاتی قسەكردندا كۆنترۆڵی خۆی لەدەست داو كەوتە شابازكردنی پارە بۆ ئەو ناوچانە، مەلا چونكە دروو لەم وڵاتە باجی نیە هەر لەخۆیەوە دەیگووت ئەوە 500 مللوێن دۆلار بۆ ناحێەی جبارە خەرج دەكەین،ئەنجا وتی ئەوە 500 مللوێن دولاریتریش بۆ ناحێەی قەرەتەپە خەرج دەكەین،بەڵام ئیستا با ڕۆژنامەنوسان و چاودێران خۆیان بچن پرسیار لە خەڵكی ئەو دوو ناحێیە بكەن، تاكو بۆیان دەربكەوێت ئەوەی مەلا دەیگوت یەك مللوێن درۆ زیاتر هیچ نەبووە،ئەوە تەنها هەڵخەڵەتاندنی خەڵكی ئەو ناوچەیە بوو، ئەم ماوەیەش لە شاری كەلار هەرلەخۆیەوە وتبووی ئەوەتان بۆ دەكەین ئەمەتان بۆ دەكەین، خەڵكەكەش بۆ ڕابواردن پیان وتبوو هۆڵێكی ئاهنگیش بخەسەری، مەلا بەختیار وتبووی كورە دوو هۆڵتر بخەنە سەری،ئیستا لە ناو خەڵكی گەرمیاندا وەكو نوكتە و ڕابواردن دەیگێڕنەوە بۆ یەكتری، ئەوەی من بزانم لە ناو خەڵكی كوردستاندا كە باس دەكرێت ئەو مەلا بەختیارە ئەوەندە سوكە لە پۆش سوكترە، لە لایەكی ترەوە زۆر زۆرم پَی خۆشە كە مەلا بەختیار ڕیكڵام بۆ جەلال و مەسعود بكات بۆ هەڵبژاردن، لە بەر ئەوەی تا ئەو كابرایە ڕیكڵامیان بۆ بكات ئەوەندە خەڵكیان لێ دورتر دەكەوێتەوە، لە لایەكی ترەوە سودێكی تریشی هەیە كە وەكو ئەبو علوج سەری سەدامی چۆن كرد بە قوڕدا بەدرۆو دەلەسە، ئاوا مەلا علوجیش سەری جەلال و مەسعود دەكات بە گۆڕی سەدامی هاوپیشەیاندا.
لە لایەكی ترەوە جەمال موبایل لە ئیوارەی یادی ڕۆژنامەگەری كوردیدا، لە شاشە ڕوو زەردهەڵگڕاوەكەی دختۆر نێچیرتورك واتا زاگرۆس پیسی دەستی بەڕشانەوە كردبوو لەگەڵ حەسیب كۆیلە، ئەو دووە كە وەك موبایل وانا تا دۆلاریان تێنەكەیت ئەو بڵێین تا وەحدەیان تێنەكرێت ئیش ناكەن، ئەدووە كە وەك مێش وانا لەسەر هەمووشتێك دەلەوەڕێن، ئەو دوانە وەكو هینەكانی دیسكۆكانی ئوردن وان هەرچ كەسێك پارەیان پێبدات وەكو دكتۆر بەڵقیسە دەڵێت لە گەڵیدا دەڕەقسێن، بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە خەڵكی كوردستان باش لەو شەرواڵپیسانە تێگەشتوون و تەنانەت خەڵك وەكو جاش قەڵەمەكانی سەدام سەیریان دەكات،ئەو دووە كاتێك دەڕشانەوە ئەیان ویست دەمی خۆیان بە ئاوی كۆمانیای وشە پاك بكەنەوە ، بەس هەرچیانكرد و تێكۆشان ئاخرەكەی ڕشانە نێو داوێنی پیسی خۆیانەوە ئەوەندەیتر خۆیانیان پیستركرد، بۆیە بەحری كۆمپانیای وشە بە دەمی ئێوە پیس نابێت، یەع لە ئێوە یەع لە ئێوە یەع لە ئێوە چەند یەڵنجمدا تا ئەم وتارەم پێتەواو كرا.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست