کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لیژنەی تەجاوزاتی شارەوانی لە ناوبازاڕدا وەك بەعسیەكان لە دارای رۆژنامەفرۆش ددەن

Sunday, 07/11/2010, 12:00




(دەسەڵاتە سەركوتكەرەكان و فاشیەكان زۆر ترسنۆكن، بۆیە لە رۆژنامەفرۆشیش دەترسن)
ئەمڕۆ لیژنەی بەناو تاجاوزاتی شارەوانی سلێمانی بە بیانوی ئەوەی كە جنێوی بە جەلال تاڵەبانی داوە، دارا محێدین دەبەنە شارەوانی و لەوێ بە چەند كەسێكەوە فەلاقەی دەكەن، لە كاتێكدا ئەو كۆڕە خەریكی فروشتنی رۆژنامە و گۆڤار وكتێبەو بۆ زیاتر فروشتنی بڵاوكراوەكان، بە دەنگی بەرز مانشێتەكان دەخوێنێتەوە، بەو هۆیشەوە چەندجارێكیتر كەوتوەتە بەر هێرشی دڕندانەی دەزگا سیخوڕەكانی یەكێتی و پارتی.
لە سەردەمی بەعسی فاشیدا ئەگەر كەسێكی بەعسی رقی لە كەسێك بوایە دەچو لە ئەمن دەیگوت فڵان كەس جنێوی بە سەید رەئیس داوە، هێزە سەركوتكەرەكانی بەعسیش بێ بەزەیانە دەكەوتنە ویزەی كابرای بێتاوان و لە ژێرئەشكەنجەدا لە زیندانیان توند دەكرد.
دارای رۆژنامەفرۆش كێیە؟ دارا گەنجێكی هەژار و نەگبەتی دانیشتوی شاری سلێمانیە و بە هاواركردنی مانشێتی رۆژنامەوگۆڤارەكان هاوین و زستان بە سەرما و گەرما پارویەك نان بۆ دایكە پیر وباوكە قوڕبەسەرەكەی و خۆشك وبرا داماوەكانی پەیدا دەكات.
بۆچی ماوەی جارێك بەڕۆژی نیوەڕۆ لە ناو جەرگەی بازاڕی سلێمانیدا دەكەونە وێزەی دارای رۆژنامەفرۆشی بێتاوان هاوشێوەكانی؟ باش بزانن چیتر داراو هاوشێوەكانی بێكەس نینو دڵنیابن ئێمەش بێدەنگ نابێن.
ئەپرسین لە كوێی دونیادا بوە لیژنەیەكی شارەوانی رۆژنامەفرۆشێك فەلاقە بكات، لەبەر ئەوەی بە دەنگی بەرزهاوار دەكات؟ مەگەر بەس لەم حكومەتە شەق و شڕەی یەكێتی و پارتیدا.
ئەوە بۆ كەسێك، دەزگایەك، لیژنەیەك، ناوێرێ دەست بۆ ئەو بەرپرسە دز وگەندەڵ و تەجاوزچی و شەرواڵ پیسانە بەرێت كە بە رۆژی نیوەڕۆ ولە پێش چاوی هەموماندا سەروەت وسامان و بودجەی خەڵك دەدزن و بە هەزاران تانكەر نەوتی ئەم وڵاتە ئاودیو دەكەن؟
ئەوە بۆ كەستان ناوێرن فزتان لێوە بێت لە ئاست ئەو جاش و ئەنفالچیانەی كە دەستیان سورە بە خوێنی رۆڵەكانی كورد ولە پێش چاوی دایكە جەرگ سوتا و رەش پۆشەكانی گەرمیاندا بە پاسەوان و ئۆتۆمبیلی نوێەوە دەسوڕێنەوە؟ بریا تۆزێك زۆریش نا، غیرەتتان بۆ ئەوانەش هەبوایە .....

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە