کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


كۆبوونەوەی نەوشیروان و مەسعود سەری زلی كۆیلەكانی گۆڕانی ئاشكراكرد

Friday, 23/09/2011, 12:00





 ئاشكرایە هاتنی مەسعود بارزانی بۆ دەڤەری سلێمانی مەبەستی بەسەر كردنەوەی هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە نەبوو، بۆ ئەوەی لە خەم و ئازارەكانیان كەمكاتەوە، بەڵكو بووە هۆی بەهەدەردانی ملیۆنان دیناری هاوڵاتیانی كوردستان و ئەزێتدانی خەڵك و رێگاگرتن لە دەیان خەڵكی خاوەن ئۆتۆمبیل كە خەریكی كەسابت بوون، سەردانەكەی مەسعود بارزانی هەمووی لە پێناوی ئەوەدابوو سەردانی نەوشیروان مستەفا بكات،بەڵام پێی شەرم بوو راستەوخۆ ئەوە بكات، بۆیە سەردانی چەند شارێكی كردە بیانوو. بەلای منەوە كۆبوونەوە ولەو شێوەیە شتێكی ئاسایە تا ئەو كاتەی كە بزوتنەوەی گۆڕان سازش نەكات لە سەر داواكاریەكانی هاونیشتمانیانی كوردستان، لێ ئەگەر  كاتێك زانیمان ئەم بزووتنەوەیە سازش لە سەر داوای هاونیشتمانیان دەكات لە پێناوی بەرژەوەندی چەند كەسێكدا، ئەوە دڵنیایان ئەكەینەوە كە چەكوشی ئێمە بەر سەری هەموو ئەو كەسانە ئەكەوێت كە بیانەوێت بازرگانی بە ناڕەزایەتیەكانی هاونیشتمانیانەوە بكەن.
 نەوشیروان مستەفا لە یەكێك لە كتیبەكانیدا باس لەوە دەكات كە چۆن فڕۆكەیەكی رژێمی بەعس هاتووە بۆ گواستنەوەی شاندی دانوستانكاری كوردی لە سەردەمی شاخدا،چۆن هەمووئەوانەی لەوێبوون  خۆیان هاویشتووەتە ناو فرۆككەوە و لاوازی سیاسەتی كوردیان بۆ دووژمن دەرخستووە، لە دوای دەیان ساڵ لەو بەسەرهاتە ئەمڕۆ هەمان سینارۆ دووبارە بوویەوە لە لایەن كۆیلەكانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، بۆیە ئەوەی كە ئەمەوێت بەر ئەم چەكووش كارییە بكەوێت لەبارەی كۆبوونەوەكەی مەسعود و نەوشیروانەوە، ئەو بەناو هەڵسوڕاوانەی بزووتنەوەی گۆڕانن كە هەموو دەتگووت: بۆ ئاهەنگی شەكراوو خواردنەوە دەچن، هەڵسوڕاوی واهەبووە سێ جار خۆی گۆڕیوبوو و بە ئاوی سارد دووجار ریشی تاشیوبوو،  هەڵسوڕاوی واهەبوو لە كاتی خۆپیشاندانەكانی سەرای ئازادیدا بە خەڵكی دەگووت سەرۆك بە قوربانانتان بێت، كەچی بینیمان چەندە لاوازانە بەدەم مەسعودەوە پێئەكەنی، هەڵسوڕاو و شتی تری وا پەیداببوو زۆر تازە و لۆك بوون، دەتگووت تازە لە شەریكەكە هاتوونەتە بەرهەم، نازانم ئەوانە لەكاتی سەرای ئازادیدا لەچی كوون و قوژبنێكدا خۆیان حەشاردابوو و خەریكی چی بوون و لە كوێدا قسەی زل و درۆ و فشەو فاشاڵایان بۆ هاونیشتمانیان دەكرد؟  بەشداریكردنی ئەو سەدان بەناو هەڵسوڕاوانەی گۆڕان لەو ئێوارە خوانەدا، ئەوەمان بۆ دەردەخات كە ئەوانە كۆمەڵێك كۆیلەن و نابێت هاونیشتمانیانی كوردستان پشتیان پێ ببەستن، چونكە مرۆڤی  كۆیلە و چەماوەكان هەتا ماون بە كۆیلەیەتی دەمرن و هەست ناكن مەسعود هاوشێوەكانی وەكو ئەوان مرۆڤێكی ئاساین ، بگرە كەسێكی تاوانكارە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازان. دەبێت نەوشێروان مستەفا وەڵام  بە هاونیشتمانیانی ناڕازی و ئازادیخوازانی كوردستان بداتەوە كە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا، چی جۆرە كادرێكی ئازا و ئازادیخوازی پەروەردەكردوە؟ بۆ ئەوەی سبەێنێ خەڵكی كوردستان پشتیان پێ بەبەستێ. ئەوەی ئەمڕۆ بۆمان دەركەوت و راستیەكەی ئەوەیە كە نەوشێروان مستەفا نەیتوانیوە نەك عەقڵێتی كۆیلەكانی سەر بەدەسەڵات بگۆڕێت، بەڵكو عەقڵێتی لاواز و كۆیلە هەڵسوڕاكانی بزووتنەوەكەی و دەورو بەرەكەشی بۆ نەگۆڕاوە، كە هەمیشە ئارەزویان لە چەمانەوەیە لە بەرامبەر جەلادەكانی كوردا، لێ بۆخۆم لە ئێستاوە هیچ دڵێكم بەو هەموو كۆیلە مرۆڤانەی گۆڕان خۆش نیە و پێم وایە هیچیان لە كۆیلەكانی دەسەڵات كەمتر نیە و ئەوانە مرۆڤ گەلێكی چەماوەن، چونكە ئەو كۆبوونەوە و ئێوارە خوانە هیچ پەیوەندیەكی بەو هەموو كۆیلەوە نەبوو كە لە خۆوە وەكو مەگەز ئاڵابوون لەو شتە پیسە، ئەركی ئێمەوانانە كۆیلەدارەكانی گۆڕان بە هاونیشتمانیانیان بناسێنن، بۆ ئەوەی خۆیانیان پێشت نەبێت و بۆ هاونیشتمانیانیش دەربكەوێت كە كۆیلەكانی گۆڕانیش هیچیان لە كۆیلەكانی دەسەلات كەمتر نیە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە