تاڵەبانی و بارزانی بەلای منەوە هێلێ سپیش نین
Friday, 18/06/2010, 12:00
ڕۆژێكیان ئەسكەندەر دەچێتە دیداری (دیوژن)، لەو كاتەدا هێشتا نەبوو بە پادشا ڕۆڵی شازادەیەكی ئەبینی و(دیوژن)ی فەیلەسوف لەوكاتەدا لەبەر هەتاو خۆی ئەشۆرد و لە هەوای پاك و ناسك و ئاوە فێنكەكە چێژی ئەبرد، ئەسكەندەر بەخۆ بەگەورە زانی و لالوتیەكەوە هاتە پێشەوە و دەستی كرد بە قسەكردن لە گەڵ(دیوژن)دا، و سەرەنجام لە ناوەڕۆكی قسەكانیدا دیوژن لە ئەسكەندەری پرسی:"ئێستاكە گەورەترین ئاواتی تۆ چیە؟"
ئەسكەندەر ووتی:(گەورەترین ئاواتی من ئەوەیە كە بە هەموو یۆنان ڕابوێرم و بیخەمە ژێر دەستی خۆم)"
دیوژن ووتی:"لە دوای ئەوە چیترت ئەوێت؟"
ئەسكەندەر ووتی: ئاسیای بچوكیش بگرم"
دیوژن ووتی:"باشە،پاشان چی ئەكەی؟"
ئەسكەندەر ووتی:"هەموو دونیا ئەگرم و پاشان دەست ئەكەم بەحەوانەوە"
دیوژن ووتی: بۆچی ئێستاكە ناحەوێیتەوە؟"
ئەسكەندەر نەیئەتوانی وەڵامی بداتەوە، لە جیاتی وەڵام، پرسیارێكی كرد:
((ئایا ئیشێكت هەیە كە بۆتی ئەنجام بدەم؟"
دیوژن یەكسەرە ووتی: "بەڵێ، ئەزیەت نەبێت بڕۆ سێبەرەكەت لەسەر من لابە"
ئەڵێ لەو كاتەدا ئەسكەندەر ئەم قسەیەی بیست، بە هاوەڵەكانی ووت: " ئەگەر من ئەسكەندەر نەبوومایە، حەزم ئەكرد،(دیوژن) بوومایە."
(دیوژن) یەكسەرە وەڵامی دایەوە: " بەڵام من ئەگەر (دیوژن) نەبوومایە، ئامادە دەبووم كە هەر كەسێكی تر بم، جگە لە ئەسكەندەر"
((بۆچی دیوژن) هێندە چاو نەترس بووە و لە مەرگ نەترساوە؟ لە بەر ئەوەی هەمیشە ئەیووت: "ژیان دەینێكە كە لە كۆتایدا ئەبێت لە شێوەی مەرگدا بدرێتەوە، هیچ ناگۆڕێت، ئەم دەینە زوو یان درەنگ بدەین."
دیوژن بە هیچ شێوەیەك ئامادەنەبوو ببێت بە پیاوی كەس، ئەو لە كاتێكدا لە قوڵای و قورسی هەژاریدا ژیانی بەسەر ئەبرد، هیچ پادشایەكی بەخۆی نەئەگۆڕیەوە، وە لە هەمان كاتدا هیچ گەدایەكی لە خۆی بە بچوكتر نەئەزانی، چونكە ئەو پەی بەوە بردبوو كە ئەم جیاوازیانە ڕووكەشن و خاڵین و جیاوازی پیاوێكی دەوڵەمەند و پیاوێكی بێپارە لە ڕوانگەی ماهیەتەوە نیە، ئەگەر جیاوازیەك هەبێت تەواو ڕوكەش و دەرەكیە، تەنیا پیاوێكی بێ مێشكە كە بۆ دەوڵەمەندە ناودارەكان ڕێز دائەنێت و ئامادە ئەبێت كڕنۆشیان بۆ ببات و بەگەورەیان بزانێت.
لە كوردستانی باشوردا زۆریەك لە ڕۆشنبیران ونووسەران و ڕۆژنامەنووسان و شاعیران لە بەرامبەر پارەدا خۆیان فرۆشتووە بە دەسەڵاتی مافیایی بارزانی و تاڵەبانی، ئەم توێژە ئەركی سەرەكیان هوشیاركردنەوەی خەڵكی كوردستانەو ئازادكردنیانە لە كۆیلەیەتی و ژێر دەستی بەرپرسانی كوردی و داگیركەرەكانی كوردستان، كەچی ئەم توێژە خۆی بووە بە كۆیلەو سوجدە بۆ بتە سیاسیەكانی كورد دەبەن و خەڵكی هاندەدەن وەكو خۆیان كۆیلە و ژێردەستەبن، بینیمان كاتێك كاكە سۆرانی مامەحەمە تیرۆركرا كاتێك كاكە سەردەشت تیرۆركرا چۆن پاساویان بۆ دەسەڵاتی مافیا ئەهێنایەوە بۆ دەربازكردنیان لەو شەرمەزاریە گەورەییەی كە تێی كەوتوون، بۆ نمونە پرۆفیسۆرەكەی خوێندنی باڵاكە تا نەبووبوو بەوەزیری خوێندنی باڵا لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی بە دوو لاپەڕە ڕەخنەی لە دەسەڵات دەگرت و قسەی پادەر هەوای ئەكرد، كەچی بۆ ڕادیوێی ئەمریكا لێدوانی دابوو و كوشتنی سەردەشتی بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی گەڕاندبوەوە و پاساوی بۆ بنەماڵەی مافیای بارزانی هێنابوویەوە، كۆمەڵێكی تری قەڵەم فرۆش بە ناوی شاعیر و فەیلەسوف و نووسەر و ڕۆژنامەنووسیش هەنە كە ئیش و كاریان پاسەوانیكردنە لەم دەسەڵاتە خوێنمژەی باشوری كوردستان، ئەو كۆمەڵە كۆیلە ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرو نووسەر وڕۆژنامەنووس و ئەدیب و شاعیرە ئەبێت هەمیشە بیانخەینە بەر ڕەخنەی تووند و بە تاوانباری سەرەكی كۆیلەكردنی خەڵكیان بزانین و بخرێنە خانەی سەرانی خیانتكاری كوردەوە.
ئەو كۆیڵانەی دەسەڵاتی مافیا لە بەر ئەوەی لە كوردستانپۆست حسێبی یەك توری قوڕاوی بۆ بتە كویلەكانیان ناكەین كە خۆشیان كۆیلەی داگیركەرانی كوردستانن، بە جوێنفرۆش ناومان دەبەن، لی بەندە جوێنفرۆش نیم جگە لە فێرخوازێكی ڕێبازەكەی (دیوژن) نەبێت، كە فێرم دەكات نە كەس لە خۆم بە گەورەتر بزانم، نە كەسیش لە خۆمان بە بچووكتربزانم، نە هیچ هێڵێكی سوریش ببینم كە لە پێش چاوی ئێوەی كۆیلەدا ئەو هێڵە سورە دەبینرێت، بەلای بەندەوە تاڵەبانی و بارزانی هێڵی سپیش نین،لێ قەت خۆزگە بە دەسەڵاتدارانی مافیای كورد ناخوازم كە مێژوویان پڕە لە كوشتن ، خیانەت، كوردكوژی، دزینی سەروەت و سامانی گشتی و چی و چیترن، چۆن (دیوژن) حسێبی بۆ بەرپرس و پادشاو دەوڵەمەندەكان نەدەكرد، بەندەش وەكو فێرخوازێكی فێرگەكەی (دیوژن) حسێب بۆ تاڵەبانی و بارزانی كویلەی داگیركەران و بەرپرسە شەرواڵپیس ومرۆڤ كوژ وفایلدارو سیخوڕەكانیترتان ناكەم ، سەرانی دەسەڵاتی كوردی ئەبێت لەوە تێبگەن كە نەوەیەك هاتووەتە بەرهەم لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕاپێچی دادگای گەلیان دەكەن، وەكو خیانەتكارو دزو جەردەو جاش و خیانتكارو مرۆڤ كوژ بە سەزای ڕەوای خۆتانتان دەگەیەنێت، ئەوە مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە هیچ دیكتاتۆر و خوێن مژێك تا سەر بۆی ناچێتە سەر، چی بە خەڵك كردووە، خۆشی بە هەمان شێوە ڕیسوادەكرێت.
پەراوێز:
قوتابخانە فەلسەفییەكان، نوسینی: میهرداد میهرین و وەرگێڕانی : سیدۆ داود عەلی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست