کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


یه‌كێتى نیشتمانى و یه‌كگرتووى ئیسلامى تووشى یه‌ك جۆره‌ نه‌خۆشى بوون

Tuesday, 16/04/2013, 12:00









زۆرێك له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كێتى دژى درێژكردنه‌وه‌ى ڕێكه‌ووتننامه‌ى به‌ ناو ستراتیجین، چونكه‌ ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ له‌ڕابردوودا یه‌كێتى كرد به‌ پاشكۆى پارتى له‌ كوردستان و عێراق. به‌هۆى پۆسته‌كه‌ى تاڵه‌بانى له‌ به‌غدا كه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوو، یه‌كێتیه‌كان نه‌یانده‌وێرا به‌شێوه‌یه‌كى توند ڕه‌خنه‌ له‌ پارتى بگرن كه‌ یه‌كێتى كردوه‌ته‌ پاشكۆى خۆى، له‌م دواى دوایانه‌دا تاڵه‌بانى كه‌ زانى بۆى نیه‌ جارێكى تر ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق و ئه‌و خه‌ونه‌ى كۆتاى پێهات و هه‌روه‌ها له‌ ژێر فشارى ئێراندا كه‌ ئه‌و باوه‌ڕپێكراوى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌بوو، بۆیه‌ خۆى له‌ گۆڕان نزیك كرده‌وه‌ وه‌ك فشارێك بۆسه‌ر پارتى ئه‌و كارته‌ى به‌كار هێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ بوو به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى چووه‌ ده‌ره‌وه‌ .
دواى نه‌خۆشیه‌كه‌ى تاڵه‌بانى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و كۆبوونه‌كارى له‌ نێوان مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى كران و سه‌رنجام رێككه‌وتنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ردوولا به‌ جیا دابه‌زه‌ن و دواتر په‌ره‌ به‌ڕێككه‌وتننامه‌ى به‌ناو ستراتیجى بده‌ن. واته‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كترى چه‌واشه‌ بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگیان پێبده‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م چه‌واشه‌كاریانه‌ هیچ سودێكى نیه‌ چونكه‌ سه‌رده‌مه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و خه‌ڵك زۆر له‌وه‌ هوشیارتره‌ یه‌كێتى و پارتى بیرى لێ ئه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌تا به‌ ئاشكرا ده‌بینین زۆرێك له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى یه‌كێتى توڕه‌ن له‌ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانى حیزبه‌كه‌یان و پێیان وایه‌ سازشیان بۆ پارتى كردوه‌ و جارێكى دى لاشه‌ى نه‌خۆشى حیزبه‌كه‌یان خسته‌وه‌ به‌رده‌م قه‌ل و داڵه‌كانى پارتى.
به‌ بڕواى من باوشكردنه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ پارتیدا هۆكارێكى بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ى چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسیه‌كى یه‌كێتى بۆتوركیا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ و دیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا به‌رپرسانى تورك تیكه‌ى چه‌وریان خستوه‌ته‌ به‌رده‌م به‌رپرسانى یه‌كێتى هه‌ربۆیه‌ ته‌سلیم به‌ ئیراده‌ى پارتى بوون و قسه‌ و ڕه‌خنه‌ى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى خۆیان به‌لاوه‌ گرنگ نیه‌ تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌.، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابڕوات پێ ئه‌چێت یه‌كێتى سه‌ر بكێشێت بۆ لێك هه‌ڵوه‌شان و لێكترازانێكى گه‌وره‌، چونكه‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانى ئه‌و حیزبه‌ تووشى نه‌خۆشى دڵه‌ڕاوكێ بوون و باوه‌ڕیان به‌ پارتى نیه‌ چونكه‌ مێژوویه‌كى تاڵیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا، هه‌رچه‌ند سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حیزبه‌ هه‌وڵى داوه‌ ئه‌و ترسه‌ بڕه‌وێنێته‌وه‌، به‌ڵام هیچ سودێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه‌ .

له‌لایه‌كیتره‌وه‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیش تووشى هه‌مان نه‌خۆشى یه‌كێتى بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وتا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌میرى پێشووى ئه‌و حیزبه‌ ڕه‌خنه‌یه‌كى ئاساى له‌ بارزانى گرتووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا كۆیله‌كانى پارتى كه‌وتوونه‌ته‌ تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ و جنێودان پێى، یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ برى ئه‌وه‌ى داكۆكى له‌ ئه‌میرى پێشووى حیزبه‌كه‌یان بكه‌ن، كه‌چى كه‌وتوونه‌ته‌ پاكانه‌ كردن بۆ مه‌سعود بارزانى و پارتى خۆیان بێبه‌رى ده‌كه‌ن له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ ئاساییه‌ى سڵاه‌حه‌دین محمه‌د به‌هادی كه‌ له‌گه‌ڵ گۆڤارى لڤین كردوێتى. ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى توڕه‌بوونى زۆرێك له‌ لایه‌نگران و ئه‌ندامانى یه‌كگرتووى ئیسلامى به‌رامبه‌ر به‌رپرسانى حیزبه‌كه‌یان. به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌ك فازیل میرانى وتى:(یه‌كگرتووى ئیسلامى وپارتى بوون به‌ دوو لقى یه‌ك دار) كه‌ مه‌به‌ستى ئه‌و داره‌ش توركیایه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ناكرێت یه‌كگرتووى ئیسلامى ئه‌وه‌نده‌ گوێبگرێت له‌ ڕه‌خنه‌ گرانى حیزبه‌كه‌یان كه‌ زۆر توندن به‌رامبه‌ر به‌ پارتى. ئه‌وه‌ش دوور نیه‌ ببێته‌ هۆى لێكترازان له‌ ناو ئه‌وحیزبه‌دا.
به‌بڕواى من چاره‌نووسى زۆرێك له‌حیزبه‌كانى باشورى كوردستان له‌ ژێر ده‌ستى داگیركه‌رانى كوردستاندایه‌،، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ستن به‌ به‌رنامه‌ و كار و پلانى داگیرانه‌وه‌ . تا حیزبه‌كانى باشورى كوردستان خۆیان له‌ وابه‌سته‌بوون به‌داگیركه‌رانه‌وه‌ رزگار نه‌كه‌ن، هه‌میشه‌ سیاسه‌تكردن له‌م پارچه‌یه‌دا به‌م نه‌زۆكیه‌ به‌رده‌وامى به‌ خۆى ده‌دات و خۆى ئه‌بده‌یت ده‌كاته‌وه‌.
به‌ڵام داگیركه‌ران تاسه‌ر ناتوانن یارى به‌م گه‌ل و نیشتمانه‌ بكه‌ن له‌ڕێگاى به‌كریگیراوه‌كانیانه‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵكى ئێمه‌ چاوكراوه‌ن و هه‌ر ئه‌و چاوكاروه‌ییه‌شه داگیركه‌ران تا ئێستا نه‌یان توانیوه‌ به‌ زمانى ئاگر و ئاسن گه‌له‌كه‌مان له‌ ناوبه‌رن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە