لەیادی 17 شوباتدا ریسوایی میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن و ئەهلیتان بۆ دەخەمە روو
Thursday, 16/02/2012, 12:00
كاری راگەیاندنكاری راستەقەینە ئەوەیە كە راستیەكان بۆ خەڵك شیبكاتەوە و بەرچاو روونی بداتە هاونیشتمانیانی وڵاتەكەی لە هەموو بواركەانی ژیاندا، میدیاكارانی سەر بە دەسەڵاتی كوردی لەوەتەی هەن خەریكی گەوجاندنی خەڵكن و مامەڵە بە خوێنی خەڵكەوە دەكەن و لەسەر درۆ ئەژین و ناڕاستیان كردوەتە پیشەی خۆیان، هەر بۆیە متمانەی هاونیشتمانیانیان لە دەستداوە و كەمترین بینەریان هەیە.
قسەی من لەسەر میدیاكارانی ئۆپۆزسیۆن و ئەهلیە كە خۆیان كردووە بە دەم راستی كۆمەڵگای كوردی و لە ژێر ناوی ئەهلی بوون و ئۆپۆزسیۆن بووندا، خەریكی گەوجاندانی خەڵكن و راستیەكان وەكو خۆی ناگەینن بە هاونیشتمانیان و جاسوسیان لێبووەتە پاڵەوان و قوربانیەكانیشیان لێبووەتە جەلاد. بۆ راستی ئەو قسانەشم نزیكترین نمونە لە خۆم وهاوڕێم ناسیح عبدوالرحیمدا ئەبینمەوە، كە بووینەتە قوربانی دەست ئەو میدیا چەواشەكارانەی ئۆپۆزسیۆن و ئەهلی.
بۆ ئەوەی هاونیشتمانیانی كوردستان بزانێت كە میدیای ئەهلی و ئۆپۆزسیۆن چەواشەكارن، مویەكیان جیاوازە لە گەڵ میدیای دەسەڵاتدا، چەند گرتەیكی ڤیدۆی خۆم ئەخەمە پێش چاوی خوێنەرانی بەڕیزی كوردستانپۆست، ئەوان دەتوانن بڕیار بدەن و بزانن من و هاوڕێم ناسیح عبدالرحیم چۆن لەلایەن میدیای ئۆپۆزسیۆن وئەهلیەوە بایكۆتكراوین و كراوین بە قوربانی، چۆنیش زۆرێك لە جاسوسەكانی ئەنجومەنی كاتی كە خەریكی خۆفرۆشی بوون چۆن كران بە پاڵەوانی روداوەكانی 17 شوبات. بەس نیە نەكوژراین و ئەو میدیا چەواشەكارانە بەدرۆ و دەلەسە بەسەر كێلی قەبرەكانماندا شاننامە و شیعری درۆینە بخوێننەوە. لە ئێستادا نامەوێت بە وردی لە سەر روداوەكان 17 شوبات و رۆژەكانی دوای بنوسم ئەوە هەڵ دەگرم بۆ دەرفەتێكیتر.
ئەمساڵ زۆر كەس پێیان وتم :چی ئەكەیت بۆ 17 شوباتی ئەمساڵ؟ و ناچیتە سەرا فوی پێدا بكەیت؟منیش لە وەڵامدا پێیانم دەووت ئەو باوەكە مرد بچم وەكو سەگی پێش ماڵە بەرپرسەكان بقیڕێنم و خوێنی خۆم بخەمە كاسەوە و بكوژرێم، دواتر مرۆڤە ماستاوچیەكان و جاسوسەكان ببنە پاڵەوان و كوڕی بەرپرسەكانی ئۆپۆزسیۆنیش لە ژورە گەرمەكاندا دانیشن و سبەینی خۆیان بكەن بە شۆڕشگێڕ و میدیاكارە درۆزنەكانیش شانامەی درۆت بەسەردا هەڵدەن لە دوای خۆت. ئێستا رەنگە ئەو میدیاكارە چەواشەكارانەی ئۆپۆزسیۆن و ئەهلی بڵێن ئەم كابرا ترساوە بۆیە ناچێتە نێو خۆپیشاندانەو؟ بەڵام ئەوەی كە من حەسابی بۆ نەكەم مردنە بە دەستی چەتەكانی تاڵەبانی و بارزانی، ئەگەر میدیای درۆزن و دوو رۆكانی ئۆپۆزسیۆن و ئەهلی راستگۆیانە شتەكانیان بگواستایتەوە، ئەوە نەك لە ژێر ناوی شاراوەدا داوا لە خەلك بكرێت بێنە سەر شەقام، بەڵكو من بە ئاشكرا و بە ناوی سیانی خۆمەوە داوام لە خەڵك دەكرد بڕژێنە سەر شەقامەكان و پێش هەموو كەس سینگی خۆمم دەخستە بەر گولەی چەتەكانی تاڵەبانی و بارزانی، بەڵام كاتێك ئەوانە جاسوس و خۆفرۆشەكانی ئەنجومەنی سەرای ئازادی و كۆیلەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەكەنە پاڵەوانە و بایكۆتی ئێمەیەل دەكەن، ئەوجار ئێمەش خۆ ئەوەندە بێمێشكنین خۆمان بكەینە سورەی بەر لەشكر و كوڕی خەڵك بكەینە قوربانی،لە ئێستادا باوەڕم بە میدیای ئەهلی و ئۆپۆزسیۆن نیە، باوەڕم بەم ئۆپۆزسیۆنە شەرمنە خانەنشینكراوە نیە، كەی ئۆپۆزسیۆنێكی ئازا و چاونەترس هاتە گۆڕەپانەكەوە و دروشمەكانی روخاندنی ئەم دەسەلاتە بێت، ئەوە من یەكەم كەسم خۆم بكەمە قوربانی، بەڵام چیتر خۆم و هاوبیرەكانم ناكەمە قوربانی بۆ جوانكردنی سەر و سیمای ناشرینی ئۆپۆزسیۆنی ترسنۆك و میدیای ئەهلی درۆزن. بڕیاریشم داوە ئەوەی گاڵتە بە خوێنی هاونیشتمانیانەوە بكات ئەگەر نوری چاوم بێت سوكی دەكەم بۆ مێژوو، ئەمەوێت نوسەر و رۆژنامەنوسی كورد مێژوو چەواشە نەكەن و خائین و جاسوس و ماستاوچیەكانی حیزب نەكەنە پاڵەوان.قوربانیەكانیش نەكەنە جەلالد و بەسەریدا تێپەڕن.
وەكو بەرگوێشم دەكەوێت جار جار ئەگەڕ راست بكەن،بەشێكی ئەو بایكۆتكردنەبۆ ئەوە دەگەڕیتەوە كە لە سا یتی كوردستانپۆست ئەنووستن، كە هوموویان لێان ئەقەومێت كوردستان پۆست ئەبێتە مینبەرێك بۆ داكۆكیكردان لێیان.
فەرموون ئەوە چەندین گرتەی ڤیدۆی لەسەرای ئازادی كە دانەیكیان 17 شوباتە و دانەیكی تریشان لیدوانە بۆ كەناڵی جەزیرە، دانەكیتریشیان سڵاوی كوردستانپۆست و ژوری دەنگی ئۆپۆزسیۆنە بە خۆپیشاندەران، هەرچەندە چەندین وتاری توندیترمداوە لە سەرای ئازدی بەڵام ئەم سیانەیان كراوە بەلینك و بەردەستم كەوت، سەیری بكەن چۆن تاڵەبانی و بارزانیمامن رسواكردوە لە 17 شوبات و رۆژانی دواتردا. سبەینیش سەیری میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن و ئەهلی بكەن بزانم كێن ئەوانەی لێدوانیان لێ وەرگیراوە بۆ یادی 17 شوبات.
http://www.youtube.com/watch?v=vAMcc5nPM6k http://www.youtube.com/watch?v=Uw3JZ_vA-Ck http://www.youtube.com/watch?v=IETk9OmvjL4
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست