جەمال عەبدوڵا لە زۆڕناژەندنەوە بۆ فاڵگرتنەوە
Tuesday, 13/09/2011, 12:00
كاتی خۆی رۆژنامەنووس نەبەز گۆران لە نووسینێكیدا جەمال عەبدوڵای كۆیلە كۆنەكەی عومەر فەتاحی بە زۆڕناژەنێكی زۆر باشی وەسفكردبوو، بەڵام دواتر دەركەوت كە جەمال زۆڕناژەنێكی زۆر خراپبووە،ئەو بلیمەتە نەبوو كە نەبەز گۆران وەسفی كردبوو، هەر ئەوەش بووە هۆكارێك كە كەس بە ژەندنی ئەو زۆڕنایە هەڵ نەپەڕێت و دەورووپشتی عومەر فەتاح كەسی تێدا نەمێنێت،تەنها كەسێك بە ژەنینی ئەو ئامێرە هەڵپەڕیت و بمێنێتەوە خودی عومەر فەتاح خۆی بوو، ئەویش ئەوەندە هەڵپەڕی بە تەنها تا بەتەواوی گیژبوو، بە هۆی گیژبوونەكەیەوە ئەو كەوتنە كەوت تاماوە هەڵ ناسێتەوە.
كاتێك جەمال عەبدوڵا لە ژەندنی زۆڕنادا شكستی خوادر و كەسێكی فاشل دەرچوو و نان بڕاوبوو، بۆیە دواتر هەڵسا دەستیكرد بە كاری فاڵگرتنەوە و تاوەكو ئەم دەقەیە بەردەوامە لەو كەسابەتە،جیاوازی بیربۆچونی من و نەبەز گۆران لە سەر جەمال عەبدوڵا لێرەوە دەست پێدەكات،كەئەویش ئەوەیە نەبەز لە وەسفی جەمال عەبدوڵادا هەڵە دەرچوو و كە بە زۆڕناژەنێكی باشی ناوبردبوو، بەڵام بەندە جەمالی فاڵگرەوە بە كەسێكی فاڵگرەوەی باشی نازانێت و پێشم وایە فاڵگرتنەوەكانی تەنها دڵ و دەروونی هەندێك بەرپرسی یەكێتی و پارتی تووشبوو بە نەخۆشی نەفسی و چەند كۆیلەیكی هاوشێوەیان خۆش دەكات، ئەوەش بۆ ماوەیەكی كاتی ئارامیان پێدەبەخشێت، دوای تەواوبوونی ماوەكە دەگەەڕێنەوە و دۆخەكەی جارانیان،تا ئەو كاتەی بە تەواوەتی شێت ئەبن و وەكو عومەر فەتاح لێی ئەكەون و رسوا دەبن، قوڕ بەسەر ئەو بەرپرس و كۆیلانەی یەكێتی و پارتی كە دڵیان بە جادۆكانی ئەو فاڵگرەوەیە خۆشكردوە،ئەیانەوێت بەو جۆرەلە نەخۆشی شێتێتی رزگاریان بێت، ئەوە خەیاڵیان خاوە و ماوەیەكی تریش بۆیان دەر ئەكەوێت كە جەمالی فاڵگرەوە كڵاوی لەسەر ناون و كەسێكی هیچ نەزان بووە و بەو نەزانیەی خۆیەوە كڵاوی لەسەری هەموویان ناوە، تەنها پوڵی باشی پێ سەرفكردوون و بۆ قازانجی شەخسی خۆی.
جەمالی فاڵگرەوە هەرچ كاتێك مەعمیلە گەوجەگانی رسوابوون پوڵیان پێ نەما و شێت بوون، رەنگە ئەمجارە بە تەواوەتی بازاڕی بشكێت و متمانە لە دەست بدات و ئەستێرەی بەختی كۆتای پێبێت، هەرچەندە لە ئێستادا ترسی ئەوە هەیە كە لە دوای شكست هێنانی لە كاری زۆڕنا ژەندن و فاڵگرتنەوە، بیری لەوە كردبێتەوە كەپەنا بەرێت بۆ كەسابەتەكەی سەردەمی منداڵی وبكەوێتەوە كار لەو بوارەدا، هەرچەندە ئەو كارەش قورس دەبێت بۆی و بڕوا ناكەم بتوانێت وەكو سەردەمی منداڵی مەعمیلەكانی لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە و پوڵی دەست كەوێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست