خۆپیشاندانه‌كه‌ى ناحێى كه‌ڵه‌ك مكیاجى خزمه‌تگوزارى له سه‌ر رووخسارى ده‌سه‌ڵاتى پارتى لابرد
Monday, 06/01/2014, 12:00
هه‌ندێك له نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ولێر و دهۆك ئاوه‌دانه و سلێمانیش ئازادى تێدایه، بۆ خۆم زۆر جار به‌زه‌یم به‌و عه‌قڵێته فاشیلانه‌ى ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌دا هاتووه‌ته‌وه كه زۆر كۆڵه‌وارانه كه‌وتوونه‌ته داوى ده‌سه‌ڵاتى ره‌شى یه‌كێتى و پارتییه‌وه. هه‌میشه باوه‌ڕم وابووه هیچ جیاوازیه‌كى ئه‌وتۆ له نێوان پارتى و یه‌كێتیدا نیه. ئه‌م دوو هێزه له یه‌ك به‌ره‌بابه‌وه هاتوونه‌ته بوون و بۆیه ئه‌و جیاوازنه‌ى نێوانیشیان زۆر شكڵی بووە.
ئه‌مه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌وه ده‌مه‌وه كه باس له‌وه ده‌كرێت ئازادى له پارێزگایى سلێمانى هه‌یه له‌پارێزگاكانى دهۆك و هه‌ولێر خزمه‌تگوزارى هه‌یه، جارى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك ئه‌توانێت له ته‌واوى پارێزگاى سلێمانى به جۆرێك له جۆره‌كان به ئازادى قسه بكات، هه‌رگیز ئه‌وه په‌یوه‌ندى به باش و خراپى هێزێكى مافیایى وه‌ك یه‌كێتییه‌وه نه‌بووه و نیشه، له به‌ر ئه‌وه‌ى مێژوو پێمان ده‌ڵێت هه‌رگیز دانیشتوانى ئه‌م ناوچه‌یه له پاش و پێشى شۆڕشى شێخ مه‌محموده‌وه بێده‌نگ نه‌بوونه‌وه و هه‌ڵوێستى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى و ئازادیخوازانه‌یان هه‌بووه، سه‌ركوت و حوكمى ئیستیبداد و دیكتاتۆره‌كانیان پێ قه‌بوڵ نه‌بووه و دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه، له‌و پێناوه‌شدا هه‌زران قوربانى و شه‌هیدیانداوه، واته ئه‌و په‌راوێزه له قسه‌كردن و راده‌ربڕین به‌رهه‌مى خه‌بات و قوربانیدان و بێده‌نگ نوبوونى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، نه‌ك ده‌سكه‌وتى دسه‌ڵاتدارانى مافیایى ئه‌م ناوچه‌یه‌بێت. یه‌كێتى هه‌وڵى زۆرى داوه خه‌ڵك له‌م ناوچه‌یه به زه‌برى هێز و توندوتیژى و كوشتن جڵه‌وگیر بكات، به‌ڵام نه‌یتوانیه‌وه و ناشتوانێت ئه‌و كاره بكات، به‌ڵكو به‌و كاره خۆى ریسوا و لاوازكردوه. پارتى به‌و عه‌قڵێته‌وه ته‌عامولى كرد له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، هه‌ربۆیه له سه‌رده‌مى مه‌لا مسته‌فاوه خه‌ڵك پارتى ته‌ڵاقداوه، یه‌كێتیش به هه‌مان عه‌قڵێتى پارتیه‌وه ته‌عامولى كرد، هه‌ربۆیه ئێستا یه‌كێتیشى له‌م ناوچه‌یه ته‌ڵاقداوه و فرسه‌تێكى به‌بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌ش به‌هه‌مان عه‌قڵێته‌وه ته‌عامول له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا بكات، ئه‌وه له نزیكترین كاتدا خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌وانیش ته‌ڵاقدادا و پشتیوانى له هێزێكى نویداكات و ده‌یهێنێته‌بوون.
ئه‌گه‌ر ئێوه ئاوڕ له ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌شى مافیاكانى یه‌كێتى بده‌یته‌وه له ماوه‌ى حوكمڕانیكردنیان له پاریزگاى سلێمانى، ده‌یان كه‌سیان له‌سه‌ر بیروڕا سیاسى و جیاواز تیرۆركردوه و سه‌دان كارى قێزه‌ون و به‌عس ئاسایان له مێژووى خۆیان تۆمار كردوه. له نێو یه‌كێتیدا یه‌ك جۆره له مافیایه بوونى نیه بۆ كوشتنى مرۆڤه‌كان، به‌ڵكوو هه‌ر ئه‌ندامێكى مه‌كته‌ب سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ده‌گریت بۆخۆى گروپێكى مافیایى دروستكردوه و بڕیار له كوشتنى نه‌یاره‌كانیان ده‌ده‌ن و ده‌یان كوژن و كوشتوویانه، به پێچه‌وانهوه له‌لاى پارتى به مه‌ركه‌زى مافیاییه‌ك هه‌یه و هه‌ر ئه‌و مافیاییه به ته‌نها ئه‌توانێت بڕیارى كوشتنى مرۆڤه‌كان بدات.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌وه‌ش بده‌مه‌وه كه پارتى گوایه له پارێزگاكانى دهۆك و هه‌ولێر زۆرترین خزمه‌تگوزارى كردووه. ئه‌مه قسه‌یه‌ش درۆیه‌كى زۆر گه‌وره‌یه و هه‌ندێك كه‌وتوونه‌ته داوى ئه‌و مكیاجكردنه‌ى دهۆك و هه‌ولێره‌وه كه پارتى كردوێتى، راسته له دهۆك و هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك بینا و باڵه‌خانه‌ى گه‌وره چونه‌ته ئاسمانه‌وه، به‌ڵام ئایه ئه‌و بینا و باڵه‌خانه گه‌ورانه له پیناو خزمه‌تى هاوڵاتیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان بیناكراوه یان هى سه‌رمایه‌داره‌كانى بنه‌ماله‌ى بارزانین؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بینا به‌رزانه هه‌مووى موڵك و ماڵ گه‌له و له لایه‌ن مافیاكانى بنه‌ماڵه‌وه به تاڵانبردراوه و له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بینایانكردوه و قازانجه‌كه‌ى بۆ ئه‌وانه و سه‌یركردن و خه‌فه‌تخواردنه‌كه‌شى بۆ خه‌ڵكى به‌شخوراوى پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێره. له پاڵ ئه‌و بینا و باڵه‌خانه به‌رزانه‌دا ده‌یان گه‌ڕه‌كى هه‌ژارنشین هه‌ن و ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكى هه‌ژار بێكار و خزمه‌تگوزارین، گوند و ناحێیه و قه‌زاكانى ئه‌و دوو پارێزگایه جگه له كه‌لاوه هیچیترنیه. هه‌ربۆ نمونه ئه‌مڕۆ دانیشتوانى ناحێى كه‌ڵه‌ك خۆپیشاندانێكى گه‌وره و به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردوه و داواى خزمه‌ت گوزارى و دادپه‌روه‌رى كردووه. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسى فریودرا و كه‌وتوونه‌ته داوى پارتى و یه‌كێتیه‌وه و خۆڵ له چاوى خه‌ڵك ده‌كه‌ن. له باره‌ى ئازادى له دهۆك و هه‌ولێریش ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵك ئه‌زانێت ئازادى له‌و ناوچه‌یه وه‌ك قه‌تره وایه و ده‌ڵێى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسه.
ئه‌وه گریمان له دهۆك و هه‌ولێر خزمه‌تگوزارى زۆر بۆكراوه، خۆ له سه‌رده‌مى به‌عسدا باشترین خزمه‌ت گوزارى هه‌بوو، به‌ڵام ئازادى نه‌بوو وڵات داگیركراوبوو، خه‌ڵك دژى نه‌بوونى ئازادى راپه‌ڕین كرد نه‌ك خزمه‌تگوزارى، كه‌چى له ماوه‌ى 23 ساڵ حوكمڕانى ده‌سه‌ڵاتى ره‌شى یه‌كێتى و پارتى نه خزمه‌تگوزارى پێویست هه‌یه نه ئازادیش بوونى هه‌یه كه هه‌ندێك كۆیله شانازى به‌م ئه‌زموونه فاشیله‌ى یه‌كێتى و پارتى ده‌كه‌ن و خۆیانى پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
پێم وایه ئه‌م بارودۆخه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌رى پێبگرێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتى كوردى خاوه‌ن عه‌قڵێكى كۆن و كلاسیكى و نه‌گۆڕه و ناتوانێت خۆى له گه‌ڵ عه‌قڵێتى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى نه‌وه‌ى نوێ بگونجێنێت و له داوا‌و داواكاریه‌كانیان خۆى تێناگه‌یه‌نێت و خریكى به‌نجكردنى ده‌سه‌ڵاتى نه‌خۆشى خۆیانن، به‌ڵام له‌وه بێ‌ئاگان ته‌مه‌نى ده‌سه‌ڵاتیان پیربووه و به‌ره‌و مردن ده‌ڕوات و به به‌نجكدرن و نه‌شته‌رگه‌ریكردن ناتوانن درێژه به ژیانى بارزگانى سیاسى خۆیان بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست