کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بەهۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستانەوە (سێڵ نێت و فانۆس تلیكۆم فلتەریان لەسەر كوردستانپۆست داناوە

Saturday, 25/04/2009, 12:00


ئەوە دوو ڕۆژە چەندین نامەم بەدەست گەیشتووە كە كوردستانپۆست لە خەتی ئەنتەرنێتی فانۆس تلیكۆمەوە ناكرێتەوە، بۆیە ئەمڕۆ پەیوەندیم پیانەوەكرد كە ئەو فلتەرە لە سەر كوردستانپۆست لابەن، بەڵام بەوە پاساویان هێنایەوە كە گوایە كێشەی تەكنیكیان هەیە، هەر ئێستاش لە سلێمانیەوە نامەیكم بەدەست گەیشت كە خەتی ئەنتەرنێتی سێڵ نێتیش فلتەری خستوەتە سەر كوردستانپۆست، لەو بارەیەوە پەیوەندیم بە كەسێكی شارەزاوە كرد، هۆكارەكەی بۆ نزیك بوونەوەی هەڵبژاردن گەڕاندەوە كە لەلایەن دەسڵاتەوە ئەو فشارە درووست كرابێت بۆ ئەوەی لە كوردستان خەڵك دزی و گەندەڵێكانیان نەزانێت چیە، ئەو شارەزایە بە پێكەنینەوە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو بەرپرسانە تازە ڕسوا بوونە هیچ پێویست ناكات بچن فلتەر بخەنە سەر كوردستانپۆست، تەنانەت نمونەی ئەوەشی هێنایەوە كە چۆن خۆێندكارانی زانكۆی سلێمانی و كەس و كاری ئەنفالكراوەكانی گەرمیان و خەڵكی بەشەرەفی ناوچەی بالیسان ڕسوایانیكرد.
لەم چەند ڕۆژەی پێشودا بەرپرسێك باڵا یەكێتی تەلەفۆنی بۆكردم ئەوەی پێ ڕاگەیاندم كە خۆی لە گەڵ كۆسرەت ڕەسوڵ و دكتۆر بەرهەم دانیشتووە چەندین جار بە چاوی خۆی بینێوێتی كە چۆن بە سەعات لەسەر كوردستانپۆست بوونە سەیری وتارەكانیان كردووە، تەنانەت ئەوەشی ئاشكراكرد كە خۆیان وتویانە لە 24 سەعات جارێك یەك سەعات سەیری كوردستانپۆست دەكەین، جەختی لەوەش كردەوە كە تەنانەت تاڵەبانی و بارزانی و نیچیرڤان و زۆربەی زۆری بەرپرسان سەیری كوردستانپۆست دەكەن، بە خەندەیەكەوە وتیشی بەخوا كوردستانپۆست باشیان پێدەكات شەوان تا بەیانی خەویان نیە لە ترسی كوردستانپۆستدا،ئەو زمانەی ئێستای كوردستانپۆستی بۆ ئەم قۆناغەی ئیستای كوردستان زۆر زۆر بە زەروری زانی.
ئەوەی ماوە بیڵێن كە ئەوەیە بەرپرسان خۆیان واز لە پۆستەكانیان بهێنن و داوای لێبوردن لە گەل بكەن، نەك بێن كوردستانپۆست فلتەربكەن،داوا لەو دوو سەنتەرە دەكەم كە بەزوترین كات ئەو فلتەرە لابەن، ئەگەر لای نەبەن ئەوە خۆیان زەرەر دەكن، چونكە دەسڵاتی ئەو بەرپرسانە ئەوەندەی نەماوە، تازوە خاوەنی ئەو دوو سەنتەرە لەم دوای دوای تەمەنی دەسڵاتدا خۆتان مەخەنە ڕیزی بەرپرسانی دزی سەروەتی نیشتمانیەوە، تازووە ئەو فلتەرە لابەن.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە