توندبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی نێوان یه‌كێتی وپارتی فێڵی پێش هه‌ڵبژاردن
Sunday, 09/06/2013, 12:00
له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كێتی و پارتی كه‌وتونه‌ته ره‌خنه‌گرتن له یه‌كتری و راگه‌یاندنه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری توندكردوه‌ته‌وه، له‌و مابه‌ینه‌دا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ساویلكه باوه‌ڕیان به توندبوونی گوتاره سیاسیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی كردووه كه‌له راگه‌یاندنی هه‌ردوو لاوه ئه‌خرێنه بازاڕه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وپارتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون له پێش هه‌ڵبژاردن تادوای هه‌ڵبژاردن هێرشی راگه‌یاندن بكه‌نه سه‌ر یه‌كتری وه‌ك فێڵێك له دۆست وئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆیان، مه‌به‌ست له توندبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ردوولا وابكه‌ن ئه‌و دۆست ولایهنگرانهیان كه له هه‌ردوو حیزب تۆراون و له‌داخی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی پێشوتر ده‌نگیان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندابوو، ئه‌مجاره قه‌ناعه‌تیان پێبكه‌ن بچن ده‌نگ به هه‌ردوو حیزبه‌كه بده‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش جگه له سیناریۆێكی ئاماده‌كرا و هیچتر نیه. بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بیروبۆچونهكهشم به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ئه‌هێنمه‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه، ٧ نیسان ٢٠١٣ههردو مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌ك لهمەلا بەختیار لێپرسروای دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانیان راگه‌یاند.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی‌و دابه‌زینی یه‌كێتی به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا، فازڵ میرانی ئاشكرایكرد كه "له‌م قۆناغه‌دا مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی گرنگه‌و بۆ داهاتوش بونی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ر گرنگه (...) ناتوانین خۆمان له‌رێككه‌وتنی ستراتیژی بدزینه‌وه، چونكه سه‌رۆك هه‌ردو حیزب ئیمزایان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه كردووه (...) بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ر پێكه‌وه هاوپه‌یمان ده‌بین."
له‌هه‌مان كاتدا مه‌لا به‌ختیار وتی: (تا هه‌ڵبژاردن مومكینه تای هه‌ڵبژاردن به‌رزببێته‌وه، به‌ڵام كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو سادر ئه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێچكه سه‌ره‌كیه‌كه‌مان،نه‌پارتی به‌دیلی جه‌نابی مام جه‌لالیان هه‌یه نه ئێمه‌ش به‌دیلی جه‌نابی كاك مهسعودمان هه‌یه).
ئه‌وه‌ی ئێمه‌مانان ئه‌مانویست به خه‌ڵكی بگه‌ینین توندبوونه‌وه راگه‌یاندی یه‌كێتی و پارتی فێڵێكه له ئه‌ندام ولایه‌نگران ودۆستانی خۆیانی ده‌كه‌ن، ره‌نگه چه‌ند مانگی بویستایه تا خه‌ڵكمان لێ تێده‌گه‌یاند، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار له چه‌ند چركه‌یه‌كدا زۆر به روونی خه‌ڵكی تێگه‌یاند.
بۆ بینینی قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه.
http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=9bR7nwLNt1M یه‌كێتی و پارتی هیچ ناكۆكیه‌ك نیه له نێوانیاندا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت وسامانی ژێر زه‌وی وبان زه‌وی خه‌ڵی كوردستان ودابه‌شكردنی پله وپۆستهكانی هه‌رێم وبه‌غداد، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ردوولا ئێستا قورمیشیان به‌ده‌ستی ئێرانه‌وه‌یه، پارتی له رێگای نێچیرڤان بارزانیه‌وه كه له دوای جه‌لال تاڵه‌بانی دووه‌م دۆست و كۆیله‌ی ئێرانیه‌كانه،ئه‌وه یه‌كێتی خۆی هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه له ژێر كاریگه‌ری ئێراندایه و ناتوانێت خۆی لهكۆیلایهتی ئه‌و وڵاته رزگار بكات وببێته خاوه‌ن بڕیاری خۆی. ئه‌وه‌تا ئه‌بینن ئێرانیه‌كان له رێگای نێچیرڤان بارزانی دۆست و هاوكار و كۆیلهیانهوه مالیكی و مه‌سعود بارزانیان له یه‌كتر نزیك كرده‌وه، بۆیه ئێستا یه‌كێتی و پارتی و شیعه‌كانیش له ژێر كۆنترۆڵی ئێرانیهكاندان و ئه‌مانه ته‌نها ئه‌كته‌ری ئه‌و شانۆگه‌ریان كه ئێران سیناریۆی بۆ داڕشتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاونیشتمانیانی كوردستان بیانه‌وێت ئه‌توانن به ئیراده‌ی خۆیان سه‌رجه‌م شانۆ شانۆسازیهكانی ئێران و توركیای داگیركه‌ر و یه‌كێتی و پارتی كۆیله تێكبشكێنن وئه‌و خه‌ونه گڵاوه‌یان بۆ له گۆڕ بنێن كه ئه‌یانه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه.
تیبینی/ سود له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌گیراوه
http://www.awene.com/article/2013/04/07/20703
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست