کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


که‌سێک لە كفری بە ناوی نوێنەری جەلال تاڵەبانیەوە ئه‌یەوێت خەڵك بترسێنێت!

Wednesday, 29/04/2009, 12:00


که‌سێک كە لە 31 ئابدا پارتی بووە و لە گەڵ جاشەكانی پارتیدا دەبابەكانی ڕژێمی بۆگەنی بەعسی دەهێنایە ناو خاكی پیرۆزی كوردستانەوە،که‌سێک لە گەڵ جاشەكانی پارتیدا لەساڵی 1997 گەورەترین خوێن مژی گەلەكەمان كە توركی فاشستە دەهێنایە ناو خاكی كوردستانەوە،بە هەزاران گەنجی ئەم وڵاتە بەگولەی ئەو دووژمنانە چونە ژێر گڵەوە، ئەو که‌سه‌ تا توانی لە گەڵ جاش پارتیەكاندا خەڵكی هەژارو نەگبەتی ئەم وڵاتە ڕاو دەنا، ئەوە که‌سه‌ دوو ساڵێكە بووتە جەلالی و هەر لە خۆیەوە دەڵێت من نوێنەری جەلال تاڵەبانیم و ئه‌یەوێت بەو ناوەوە خەڵك بترسێنێت، ئەوکه‌سه‌ سەیرەیە فێر بوووە دەچێتە دائیرەكانەوە بە ناوی تاڵەبانیەوە هەڕشە لە خەڵك دەكات كە خۆیان یەكلای بكەنەوە و تەدەخولی ئیشی ئیدارات دەكات، من لێرەوە بەو جلالیه‌ دەڵێم زەحمەت نەبێت لە 31 ئابدا چ عەربانەیەكت ڕادەكێشا بچۆ لەوێوە هەڕەشە لە خەڵك بكە، تۆ جارێ ئەو یلكە نیت تا جوجكە هەڵبێنیت لەم دەڤەرە ئەنفالكراوەدا هەڕەشە لە خەڵك بكەیت، ئەی جەنابی دەعبا نازانیت ئەم دەڤەرە لە دەڤەركەی لای پارتی جیاوازترە؟ ئەی نازانیت ئەم دەڤەرە زۆربەی زۆریان خاوەنی شەهید و ئەنفالن وەك پارتیە كۆنەكەی تۆ پڕنیە لە جاش و خۆفرۆش؟ تۆ تۆزێك بەخوتا بچۆرەوە ئیرە مەملەكەتی شەهیدستانە تۆزیەك ڕێزی خۆت بگرە خەڵك جاشی تۆ نیە تاكو هەڕەشەیان لێ بكەیت، ئەگەریش لەسەر ئەو كردەوەیەی خۆت بەردوامبیت ئەوە باش بزانە لە هەرچی سایت و ڕۆژنامە هەیە ئەتكەین بە نایب عەریفی تاڵەبانی ئەمجارە، ئەو که‌سه‌ زۆر لە خۆی ڕازیە وادەزانێت تاڵەبانی فرە شتێكی موهیمە تا ئەو نوێنەری بێت و خەڵك بترسێنێت، نازانیت ئەو عەیامە گوزەشتووە ئەم که‌سه‌ سەیرو سەمەریە، بەڕاستی شەرمە نوێنەربونی ئەو تاڵەبانیەی بیت فڕۆكەوانێكی ئازادكرد كە 5000 هەزار گوڵەگەنمی لە چركە ساتێكدا لە ناوبرد، شەرمە نوێنەری ئەو تاڵەبانیە بیت كە ئیمزا لە سەر جێبەجێ كردنی سزای سەرتاوانبارانی ئەنفال ناكات، شەرمە نوێنەری ئەو تاڵەبانیە بیت كە وەفیق سامرائی تاوانباری ئەنفالی كردبوو بە ڕاوێژكاری سەربازی خۆی، شەرمە نوێنەری ئەو تاڵەبانیە بیت كە نامەی بۆ دادگای دانیمارك دەناردو پاكانەی بۆ نزار خزرەجی تاوانباری ئەنفال دەكرد،شەرم نوێنەری ئەو تاڵەبانیە بیت كە بە سوڵتان هاشمی دەگوت ئه‌ستێرەی زێڕینی جه‌ێشی عیراقی، شەرمەو شەرمە كە بڵێن تاڵەبانی سەركردەی كوردە، ئەو سەركردەی نەزار خزرەجی و نزار خزرەجیەكانە نەك سەركردەی دەڤەری ئەنفالكراو، شتێك كە لەلای هەندیەك خەڵكی بە ئاگا شەرم بێت ئاخۆ خۆبەنوێنەری شەرم ئەبێت ماناكەی چی بێت ؟ ئەو دەعبایەی كە لەلای پارتجاشەكان هەرچی كردبێ بۆت چووبێتەسەر، باش بزانە لەم دەڤەرە خەڵك دڕندە ترین ڕژێمی ڕاونا و بەعسیەكانیان بە سزای ڕەوای خۆی گەیاند و هیچ نەترسان ، ئێستا تۆ ئەتەوێت بمانترسێنیت بەڕاستی سەیرە كەسێك ئەوەندە گەمژەبێت خۆی هەڵبخەڵەتێنێت، دوا شتیشم بۆ ئەو دەعبایە ئەوەیە(بەگوێرەی بەڕەی باوكی خۆت پێت ڕاكێشە) ، ئەمجارەش خاترم گرتیت كە ناوتم نەهێناوە بۆیە دە تۆش دانیشە خەزەبی نوێنەری دارۆ ئاغای فەتەڵوس.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە