مەسعود بارزانی لە هەڵبژاردنەكەی ساڵی 1992 دا تەحسین شاویسی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو
Friday, 22/05/2009, 12:00
نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ مێژووی بەكرێگیراوی پارتی بە ناو دیموكراتی كوردستان، هەرچەندێك باسیان بكەین تاڵێ لەموی سەرمان سپی دەبێت، چونكە ئەو بنەماڵەیە ئەوەندە دەستی داگیركەرانیان ڕاكێشاوە بۆ ناو خاكی كوردستان، ئەوەندەی شەهید خالید گەرمیانی فیشەكیان نەناوە بە داگیركەرانەوە و بەرگریان لە كوردستان نەكردووە.
لە كاتی ڕاپەڕینەكەدا هەموو حیزبەكان لەسەر ئەوە ڕێك كەوتن كە خەڵكانی جاش و بەكرێگیراوی حكومەتی بەعس هیچ حیزبێك نەیگرێتەوە خۆیەوە، ئەو بڕیارە بڕیارێكی زۆر گرنگ و گەورەبوو، بەڵام بنەماڵی بارزانی كڵاویان خستە سەری هەموو حیزبەكانیتر و زۆربەی زۆری ئەو خائینانەیان گرتەخۆیان كە چەنسەد هەزار كەسێك بوون، كاتێك حیزبەكانی تر كەوتنەخۆیان چەند كەسێك لەو جاش و موستەشارو تەواریانە مابوونەوە كە بە پەنجەی دەست دەژمێردران كردنیان بە ئەندامی حیزبەكانیان، هۆكاری ئەو كڵاوەی پارتی بۆ ئەوە دەگێڕینەوە كە پارتی لە دوای ئاشبەتاڵی 1975 وە جگە لە كورد كوشتن یەك فیشەكیان بە دووژمنەوە نەنابوو، بۆیە هیچ جەماوەرێكیان نەبوو بەو شێوەیە جەماوەریان بۆ خۆیان پیداكرد، هەر بۆیشە لە هەڵبژاردنەكەی ساڵی 1992 دا پارتی 51 كورسی پەرلەمانی بردەوە، چونكە كورد جاش و خائینی لە خەڵكی شۆڕشگێڕ زۆرتربوو و زۆربەی ئەوانەش پارتی گرتنیەخۆیەوە، بۆیە لە كاتێ ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا یەكێتی نیشتمانی و حیزبەكانی تر هەرچی بەعسی و كورد كوژ هەیە كردیانە ئەندامی حیزبەكانی خۆیان، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگێڕینەوە كە ئەگەر ئەمان نەیانگرنەخۆیان ئەوە پارتی دایكی خائینان دەیانگرێتەخۆیەوە، وەرگرتنی ئەو بەعسی و كورد كوژانە زەرەرێكی زۆری هەبوو بۆ گەڕاندنەوەی ناوچەدابڕاوەكان بۆ سەرخاكی كوردستان، لەبەر ئەوەی هەموو ئەو بەعسی و كورد كوژانە هەڵهاتبوون لەترسی تۆڵەسەندنەوەدا، بەڵام كاتێك زانیان حیزبە ڕاوڕتكەرەكانی حیزبەكوردییەكان باوشیان بۆ دەكانەوە ، هەموو ئەو بەعسی و كورد كوژانە بەهەمان بەرپرسیاریەتیانەوە دامەزرانەوە لە سەردەمی بەعس زیاتریش دژایەتی كورد و دۆزە ڕەواكەی دەكەن بە هەوێی حیزبەكوردیكانەوە، ئیتر لێرەوە جیاوازی نیوان پارتی ویەكێتی وحیزبەكانیتر نەما هەموویان بوون بە ئاڵا هەڵگری بەعسیەكان.
بیرمە لە ساڵی 1992 وتیان مەسعود بارزانی دێت بۆ كۆمەڵگی سمود كە ئێستابووەتە ناحێی ڕزگاری زۆرترین كەس و كاری ئەنفالی تێدا دەژین، مەسعود بارزانی تەحسین شاویسی تاوانبار و كورد كوژێ هێنابوو لە گەڵ خۆیدا، بەڵام خەڵكی بەشەرەف و قارەمانی شاری كەلار كاسێتەكەی مامە ڕیشەیان خستبووە ناو مسەجەلێكەوە لێاندەدا و چونە پێش ئۆتۆمۆبیلەكانی مەسعود بارزانیەوە نەیان هێشت تەحسین لەگەڵی بچێتە ناو كۆمەڵگی سمودەوە، مەسعود بارزانی لە سمود قسەی دەكرد وتی: ئینشاالله كەركوك و خانەقین ڕزگار دەكەین، خەڵكەكە وتیان دووبارە دووبارە، مەسعود بارزانی وایزانی دووبارە شاریكە وەك خانەقین بۆیە وتی: ئینشاالله دووبارەش ڕزگار دەكەین.
لەو ڕۆژەوە تاوەكوئێستا مەسعود بارزانی ڕووی نەهاتووە بێت بۆ گەرمیان، بزانین بۆ ڕزگاركردنی شاری (دووبارە)ئەمجارە دێتە گەرمیان چی بەڵێنێكی سیحراویتر دەدات بۆ خەڵكی گەرمیان، پیێم وایە ئەمجارە مەسعود بارزانی عەلی كیمیای و سوڵتان هاشم لە گەڵ خۆیدا دەهێنێت بۆ گەرمیان، چونكە ئەو بەڵێنی داوا بەگۆڕی بەعسیەكان تاماوە خیانەت لەكورد و كوردستان بكات، هیوادارم ئەگەر ئەم جارە مەسعود بارزانی هات بۆ گەرمیان خەڵك بەردبارانی بكات، لەبەر ئەوەی ئەو كابرایە سەروەكی عەشیرەتە سەروەكی ئێمەی گەرمیانی نیە، پێم وایە ئەوەی دەنگ بدات بە لیستی كەرەدێزەكە یەكێتی نیشتمان پارتی دیكتاتۆری كوردستان، وەك ئەوە وایە خیانەت لە خوێنی شەهیدان دەكات و ئەوانەش باشداردەبن لە مێژووی ڕەشی خیانەتی 31 ئاب و 66 دا .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست