کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆیلە بونەوە بەرەو ئە ستێرە بون و یەكگرتو كۆمەڵیش حیجابەكەیان لەسەری خۆیان لابرد

Friday, 29/10/2010, 12:00


كاتێك كەسێكی چەقۆكێش و كەسێكی باش دەبنە هاوڕێ، ئەوكەسە باشە خەڵك وەكو چەقۆ كێشەكە تەماشای دەكات.
پاش ئەوەی لیستی گۆڕان توانی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق هەشت كورسی بە دەست بهێنێت، دوای ئەوە لە گەڵ لیستە براوەكانیتر لیستێكیان بەناوی لیستی ئیئتلافە كوردستانیەكان راگەیاند، لەو رۆژەوە خەڵكی گۆڕانخواز زۆر توڕە بون لە لیستی گۆڕان، چونكە هاوڕێتی كردنی یەكێتی و پارتی بۆ بەهەشتیش كارێكی خۆكوژیە، لە بەر ئەوەی ئەو دو حزبە ئەوەندەی قیزەونن لەلای خەڵكی هەرچ كەسێكیش ببێتە هاوڕێیان، خەڵك وەكو ئەوان تەماشای دەكات، وەكو چۆن لەسەرەوە باسم لە نمونەی چەقۆكێشەكە و كەسە باشەكە كرد، ئەمەش بەهەمان شێوە وایە.
گۆڕان لە ناوی ئەو ئیئتلافەدا تەنها وەكو كۆیلەیەك وابون هەر ملیان دەلەقانەوە وەك دەروێش، بەڵام بەم هەنگاوەیان كە لەو لسیتە كشانەوە توانیان هەم خۆیان لە كۆیلەبون رزگار بكەن، هەم خەڵكی گۆڕانخوازی حەقیقیش دڵخۆش بكەن.

ئەركی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغداد ئەركێكی زۆر گەورە و نیشتمانیە بۆ لەمەودوا، پێویستە ئەو هەشت ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان پارتی و یەكێتی چی گەندەڵیان لە رابردوشدا ئەنجامداوە هەمو ئەو دۆسیانە لە پەرلەمانی بەغداد بجوڵێنن، یەك شتی زۆر گرنگتر ئەوەیە كە گۆڕان جەخت لە سەر داواكاریە نەتەوەیەكان و سەربەخۆبونی دەوڵەتی كوردی بكات و واز لە تەڵەی 140 بێنێت و جەخت لەسەر ئەوە بكاتەوە كە كەركوك و ناوچە داگیركراوەكانیتر سەر بەكوردستانن و ئەوداواكاریە چۆك بە یەكێتی و پارتی دادەدات، چونكە ئەو دوحزبە لەوەتەی هەن داری دەستی داگیركەرانن و دژی دەوڵەتی كوردین.
یەكێتی و پارتی لەوەتەی هەن خەڵك بۆ دو شت بە كوشت دەدەن وخیانەتی نەتەوەی دەكەن، یەكەم پارە، دوەم كورسی و پۆست، بۆیە ئەبێت گۆڕان وەكو چۆن لە پەرلەمانی كوردستان بونە ئۆپۆزسیۆین و ئەو داهێنانەیان كە هێنایانە ناوچەكە بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی، ئەواش دەتوانیت ئەو ئۆپۆزسیۆن بونە ببنە بەغدادیش.
دیارە ئەوخاڵانە زۆرن باسی بكەین گۆڕان لە بەغداد چۆن ئیش بكات لەسەری، ناكرێت لەم وتارەدا هەموی باس بكەین، چونكە خوێنەر تاقەتی لەخوێندنەوەی شتی دور و درێژ نیە، بەڕاستی گۆڕان بەو كشانەوەی لە لیستی ئیئتلافە كۆیلەكان، گەورەترین سەروەری بۆ خۆی تۆماركردو دەتوانیت بۆ لەمەودوا ببێتە ئەستێرەیەكی گەش و هەمو كەسێك بیبینێت.
بە نیسبەت لیستی كۆمەڵی ئیسلامی و یەگرتوی ئیسلامی، بۆ خۆم زۆرم پێ خۆش بو ئەو دو لیستە نەیانتوانی ببنە ئۆپۆزسیۆنی حەقیقی، چونكە ئەو دو حیزبە دو دیوی تری یەكێتی و پارتین بە شێوازێكیتر و لە بەرگێكیتردا خۆیان حەشارداوە، رۆژ بە رۆِژ روناكیەكان دەكەونە سەری ئەوانیش و حقیقەتیان بۆ خەڵكی كوردستان دەردەكەوێت.
ئەوحیجابەی كە پۆشیبویان، ئەمڕۆ بەر گەردەلولەكەی یەكێتی و پارتی كەوت و سەروچاوە ناشرینەكانیان بۆ خەڵك بەدەركەوت كە ئەوانیش چی دەموچاوێكی ناشرینیان هەیە، ئیتر بۆ لەمەودوا ئەو دو حزبە قسەی زل لەسەرەوە و لە ژێریشەوە لە گەڵ یەكێتی و پارتی ریكەوتنی ژێر بەژێر بكەن، تازە ئەو عەیامە گوزەشت ئەوانیش بتوانن خۆڵ لە چاوی خەڵك بكەن، بابچن یەكێتی و پارتیان پیرۆز بێت، وتەیەكی كوردی هەیە دەڵێت:(مەنجەڵ لێژكەیتەوە سەرقاپی خۆی دەدۆزێتەوە).
 
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە