کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەو هونەرمەندانەی بەشداری كۆنگرەی 13 پارتیان كرد وەك مەسعود بارزانی دز و گەندەڵن

Tuesday, 14/12/2010, 12:00


برادەرێك قسەیەكی خۆشی باسكرد و وتی: ئەڵێن ژمارە 13 ژمارەیەكی شومە، كۆنگرەی 13 پارتیش بەو پێیە بێت شومێكە بۆیان و ئەگەر ژمارەكەش هەڵگەڕێننەوە ئەوە ژمارەكە دەبێت بە 31 ئاب ئەوەش هەر وەیشومێكیترە بۆ پارتی، بەڵام خێڵەكەی بارزانی لەبەر ئەوەی خۆیان وەیشومەن بۆسەر خەڵكی كوردستان، نە ژمارە 13 دەبێتە وەیشومە بۆیان و نە 31 ئابیش بەلایانەوە وەیشومەیە.
پارتی ئەو هێزەیە جگە لە جاسوسیكردن بۆ داگیركەران و وڵاتە جیهانێكان و خیانەتكردن و دزیكردن لەسەروەت و سامانی خەڵك و كوشت و بڕكردنی گەلەكەمان و درۆزن هیچیتر نیە.
ئەم هێزە وەیشومە یەكە بوەتە توشی خەڵكی كوردستانەوە و ناوی لە خۆی ناوە پارتی دیموكراتی كوردستان ، لەوەتەی هەن دومەڵێكن بەسەر دیموكراسی و ئازادیدا، خەندەیەكن بۆ سەر لێوی داگیركەران و دیواریكن بونەتە زیندانیكردنی ئەقڵی تاكی كوردو بەیان قوشێكن بەسەر داهات و سەروەت و سامانی خەڵكەوە، زێرابێكن بۆنیان كۆمەڵگەی بەنجكردوە، هەرچی شتێكی خراپ هەیە لەم جیهانەدا زۆربەی زۆری لە حیزبەكەی ئەو سەرۆك میگەلەدا هەیە.
پارتی لەوەتەی هەیە پارەو سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە دەدزێت و دەیكاتە قوربانی مەرامە گڵاوەكانی سەرانی خێڵێكی عەشائیری كورد كە ناوی خێڵی بارزانیە.
لە كۆنسێرتی 13 پارتیدا كە ناوی نرابو كۆنگرەی 13 پارتی، چەندین هونەرمەند بانگكرابون و گۆرانیان لەو كۆنسێرتەی پارتیدا دەگوت ، ئەو هونەرمەندانە سەرجەمیان كەسانی سوك و دزن، لەبەر ئەوەی كاتێك خاوەن قەڵەمە بویرەكان كاكە سۆرانی مامە حەمە وسەردەشت عوسمان لەسەر ئازادكردنی خەڵك لە مێگەل بون تیرۆركران، ئەو هەمو هونەرمەندانە بۆ بێدەنگبون و گۆرانیەكیان بۆ ئەو دو ئازادیخوازە نەگوت؟ ئەو هونەرمەندانە بە چی شێوەیەك رێگا بە خۆیان ددەن پارەی دەمی منداڵانی كورد كە میگەلەكەی مەسعود و بنەماڵەكەی دزیویانە وەربگرن و گۆرانی بەسەر ئەو دیكتاتۆرانەدا بڵێن، بۆیە ئێوە بۆ لەمەودوا چیتر بەلای خەڵكی كوردستانەوە هونەرمەندنینەوە جگە لە دزێكی هاوبەشی خێڵەكەی بارازانی، ئێوە بەلای خەڵكی ئازادیخوازو جگە لە دز و خۆفرۆش و خائین هیچیترنین، ئێوە چڵكی ناو دومەڵەكەی سەر دیموكراسی و ئازادین كە ئەو دومەڵە خێڵەكەی بارزانیە، ئێوە دەبێت لە لاپەڕەكانی مێژودا وەكو خۆفرۆشێك بناسرێن، بۆ ئەوەی ببنە پەندو عیبرەت بۆ ئەو هونەرمەندانەی كە لە ئێستا و داهاتودا وەكو ئێوە ئەیانەوێت ببنە چڵكی ناو ئەو دومەڵە، دیارە ئەو دومەڵەی سەر دیموكراسی هەر خێڵەكەی بارزانی نین بەسەر دیموكراسیەوە، بەڵكو خێڵەكەی تاڵەبانی و میگەلەكەشی دومەڵێكتری پیسی سەر ئازادی و دیموكراسی.
ئەوەی من دەیڵێم تەشهیركردن نیە بەو كۆمەڵە هونەرخێڵە سوكە، ئەوە راستیەكە دەبێت باسی بكەین بۆ ئەوەی هونەرمەندانی رەسەنی كوردی نەبنە قوربانی مەرامە تایبەتیەكانی ئێوەی خۆفرۆش، ئێوە ئەگەر تۆسقاڵێك ئێوژدانتان هەبوایە دەچون گۆرانیتان بۆ بێكەسی بریندارەكانی هەڵەبجە دەگوت كە رۆژانە دەبنە قوربانی مەرامە تایبەتەكانی ئەو دوسەرۆك خێڵەی كوردستان كە ئێوە بە پارە گۆرانی بۆ دەڵێن و خۆشحاڵیان دەكەن.
لە بەرامبەر داهاتی دزراوی دەمی منداڵانی كورد كە ئەو دو خێلە دزیویانە، ئەو هونەرمەندانەی كە خۆیان نەفرۆشتوە و ناشفرۆشن و بە رەنجە شانی خۆیان درێژە بە كارە جوان و بە پێزەكانی خۆیان ددەنو لە گەڵ خەم و ئازارەكانی گەلەكەی خۆیاندان و ئیانەوێت گەلەكەیان بە ئازادی بژین، ئەوانە هەمیشە جێگای رێزن بەلای خەڵكی مافخوراوی كوردستانەوە، ئەوانە دەبنە رەمزی هونەری رەسەنی كوردی و لە لاپەڕەكانی مێژودا ناویان بە جوانی تۆمار دەكرێت.
ئەبێت منداڵانی كورد تف لەو هونەرمەندانە بكەن كە لەسەر قوتی ئەوان خۆیان و ماڵ و منداڵێان دەوڵەمەندەكەن.

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە