کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لەیەكەم دانیشتنی پەرلەماندا گۆڕان دۆڕاو یەكێ لە بكوژەكانی شەهید عەلی عەسكەریش بو بەسەروەكی پەرلەمان

Thursday, 20/08/2009, 12:00


لە دانیشتنی خولی سیەمی پەرلەمانی كوردستاندا كە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 20 ئاب بەڕێوەچوو، ئەندام پەرلەمانەكانی لیستی گۆڕان بێدەنگیان هەڵبژاردلە بەرامبەر ئەو دەنگدانە نایاسایەی كە بۆ سەروەكی پەرلەمان و جێگرەكەی و سكرتێرەكەی ئەنجامدرا، ئەم ئێوارە لە كەناڵی Knn عەدنان عوسمان و كوێستان مەحمەد تازە بیریان كەوتبوەوە خۆیان تیكدابوو كە ئەو دەنگدان و چەپڵەلێدانی كۆیلەكانی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی كارێكی نایاسای و قێزەونە، كویستان محمەد باسی لەوە دەكرد كە پێیانی وتووە كە ئەو كارە نایاسایە، باشە من لەو بەڕێزە دەپرسم ئەگەر وایە بۆ بانگی ئەندام پەرلەمانەكانی لیستەكەت نەكرد هۆڵەكە جێبهێڵن؟ ئەوسا بزانە چۆن كامێراكان ڕویان لە جەنابتان دەكردو دەنگدانەوەیەكی یەكجار مێژووی گرنگی دەبوو بۆ ناوخۆ جیهان، ئێمە چاوەڕوانی ئەوەمان لە ئەندام پەرلەمانەكانی لیستی گۆڕان دەكر بنەون لە شێرەكەی هەولێر بۆ ئەوەی تۆزیك بە خەبەری بكەنەوە، بەداخەوە ئەمانیش خۆیان وەكو شێرەكەی هەولێر بەنجكران و بێدەنگ خەویان لێكەوتبوو، كەچی جەنابیان تازە لە گردەكەی وشە بەنجەكە بەری داون باسی كارە نایاسی و پەرلەمانتارە كۆیلەكانی ئەو دووحیزبە دەكەن، بۆیە دەڵێم كە ئەمڕۆ لە یەكەم دانیشتندا لیستەكەی گۆڕان دۆڕا، ئەگەر گۆڕان ڕێگریان لەو كارە بكردایە لەوە دەچوو ڕێكەوتنی ستراتیجی نێوان تاڵەبانی و بارزانی تێك بچوایە، ئەگەر دەنگدان بە نهێنی بكرایە ڕەنگە ئەو 59 ئەندام پەرلەمانەی هەردوو پارتەكە چەند كەسێكیان دەنگی نەدایە، ئەوسا بۆمان دەردەكەوت بۆمبەكانی نێوان تاڵەبانی و بارزانی چۆن دەتەقینەوە، ئەو شێوە دەنگدانەی ئەمڕۆ بۆ سەروەكی پەرلەمان و جێگرو سكرتێرەكەی دەری خست كە یەكێتی و پارتی باوەڕیان بە ئەندامانی پەرلەمانی یەكتری نیە.
لە لایەكی ترەوە ئەو سەروەكی پەرلەمانەی كە ئەمڕۆ هەڵبژێرا، بە گوێرەی چاوپێكەوتنێكی خێزانی شەهید عەلی عەسكەری كەلە یەكێ لە گۆڤارەكانی كوردستاندا ئەنجامی دابوو وتبووی: جێگای داخە یەكێتی پێی قەبوڵە بكوژی شەهید عەلی عەسكەری وتاجێگری سەروكی پەرلەمانی پێشو كە دەكاتە سەروەكی پەرلەمانی كوردستان خولی سیەم بەرپرسیارێتی هەبێ لە كوردستاندا، كەواتە سەروەكی پەرلەمانی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان كە سێكی قاتڵ و تاوانبارە و ئەبێت ڕاپێچی پێش دادگای گەلبكرێت، دەپرسین ئایە كەسێك تاوانبارو قاتڵ سەروەكی پەرلەمان بێت، ئەبێت سبەینێ یاسا نوێیەكانی پەرلەمان لە ژێر هەیمەنەی ئەو سەروەكەدا چۆن یاسایەك بێت؟ ئەبێت كەسێكی تاوانبارو قاتڵ چۆن بتوانێت دوو دێڕ لە بەندەكانی مافی مرۆڤ لە ناو دەستوری كوردستاندا بچەسپێنێت؟
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە