لە پەراوێزی بەیاننامەكەی پارتیدا، جیاوازی بەجاشبوون لە نێوان بنەماڵەی بارزانی و دڵدار زێباریدا چییە؟
Sunday, 27/11/2011, 12:00
هەرچەندە جاشایەتی هەرچەندە نمونەی زۆرە، شێوازیشی زۆرە، شێوازەکەش تەنها بە چەک هەڵگرتن نییە، بەڵکو بەو هەموو میتودانەیە کە بۆ تێکشکاندن و نەهێشتنی کورد بەکار دەبرێت، جاشایەتی بە قەڵەم دەکرێت، بە قسە، بە چەک، بە بێدەنگیی، کە خۆت لەبەرەی خەڵک و گەل دوور بخەویتەوە، بەوەی لەگەڵ دوژمندا دابنیشیت و بە ناوی سیاسەت و کاری دیبلۆماسیشەوە دەستیان لەگەڵدا تێکەڵ بکەیت، دروست سەرانی کورد لەهەموو ئەمانەیان کردووە، بۆیە منیش یەكێكم لەو كەسانەی دژی هەموو جۆرێكی جاشایەتیەکم، کە بۆ داگیركەرانی كوردستان دەیکەن، هەرچەندە تا ئێستا چەندین جار دژی ئەنفالچیەكان خۆپیشاندامان ئەنجامداوە، بۆئەوەی نەوەی داهاتوو پەند و عیبرەت لە جاشایەتی وەربگرن و هەرگیز نەبنە جاشی داگیركەرانی كوردستان.
پاش ئەوەی كەناڵی نالیا چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دڵدار زێباری سەرۆك عەشیرەتی بەشێكی زۆر لە زێباریەكانی كردوو و باسی ناكۆكی نێوان عەشیرەتەكەیان و عەشیرەتی بارزانی كرد، پارتی وەكو پیشەی هەمیشەیی بە نامەی موبایل هەڕەشەی مەرگیان لەو رۆژنامەنووسە كرد، كە چاوپێكەوتنەكەی ئەنجامداوە، بەڵام بەو هەڕەشەیە بنەماڵەی بارزانی دڵیان ئاوی نەخواردەوە، بۆیە پەتی تەحەمولیان بچراو بە ئاشكرا لە بەیاننامەیەكدا هەڕەشەیكی توندیان لە كەناڵی نالیا كردووە، ئەوەش بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە، هەڕەشەكانی ئەو بنەماڵە تیرۆریستە تەنها بە بەیاننامەیەك ناوەستێ و لە چەند رۆژی ئایندەدا، ئەبینن چۆن لە ریگای دەزگای تیرۆرستی پاراستنی بەدناوەوە هێرش ئەكەنە سەر پەیامنێرەكانی ئەو كەناڵە و دەمپیسە حیزبییەکانیان ئەهێننە سەر تیڤی و لە بینەری بەردەدەن و دەست دەكەن بە ڕشانەوە و پیاهەڵدان بە بارزانییدا، یان سكاڵایەك لەلای دادوەرێکی کۆیلەی حزبیەكەیان تۆمار دەكەن و داوای داخستنی كەناڵەكە و چەندین ملیاریش دەكەن.
بنەماڵەی بارزانی نەک تەنها جاشی ئیقلینین، بەڵکو جاش و جاسوسی نێودەوڵەتیشینئەوەی جێگای گاڵتەجارییە، جاش بە دڵدار زێباری ئەڵێت جاش، واتە پارتی بۆ خۆی جاشە، کەچی بە دڵدار دەڵێت جاش، بەڵام دیارە پارتی منداڵكوژی كوردستان سەرۆکە بکوژەکەیان کە بارزانییە، ئەوەیان لە بیر چووە، كە ئەوە خۆیان یەكێكن لەوانەی گەورەترین خیانەتی نەتەوەییەیان کردووە و ئەنجامیشیان داوە، ئەگەر خیانەتی گەورەی 31 ئاب جاشایەتیی نەبێت چییە؟ بەڵکو ئەو رۆژە پەڵەیەكی رەشە بەتەختی تەوێڵی بنەماڵەی بارزانی و پارتەكەیەوە، پارتی لە 31 ئایدا دەیان رۆڵەی كوردیان ئەنفالكرد و دەبابەی حەرەس جمهوری سەدام و پۆستاڵی رەشی ئەنفالچیەكانی هێنایە نێو هەولێرەوە و پەردەی خیانەتیان لەسەر خۆ هەڵماڵی و حەیا و شەرمی خۆیان بەتەواویی تكا. ئەو بنەماڵەیە بەو خیانەتە گەوریەشەوە نەوەستان، بەڵكو ساڵێك دوای خیانەتی 31 ئاب، ئەمجارە پۆستاڵ رەشە جەندرمەکانی توركیان هێنایە ناو باشووری كوردستان.
ئەوەش راستە زێباریەكان جاشی داگیركەرانی كوردستانن، وەكو چۆن بە پارتی ئەڵێن جاش و خائین، بەهەمان شێوە بەوانیش ئەڵێن جاش و خائین، بەڵام قسەكە لەوەدایە ئەگەر بێت و ئەوانەی جاشایتیان كردووە و بوونەتە جاشی داگیركەرانی كوردستان و ئەبێت دادگای یاسای گەل بكرێن و رسوا بكرێن، ئەوە دەبێت یەكەمجار بنەماڵەی بارزانی كورد كوژ دادگای بكرێن و بەسزای یاسای گەل بگەینرێن، ئەو جار زێباریەكان و سەرۆك جاشەكانی تری كوردستان، مەعقوڵ نیە جاشێك سەرۆكی هەرێمێك بێت و بە مافی جاشێكیتری نەزانێت سیاسەت بكات، ئەوە هیچ عەقڵ و مەنتقێك قەبووڵی ناكات. بنەماڵەی كورد كووژ جگە لە خیانەتەكانیشیان بۆ ماوەی چەندین ساڵە تیرۆرو تۆقاندن دەكەن و داهاتی كوردستان بەتاڵان ئەبەن و یەكەم دزی گەورەی گەلەكەمانن. مێژووش لە هیچ جاش و خائینێك خۆش نابێت، بۆیە پێویست ناكات پارتی خۆی بكات بە شۆڕشگێڕ و خەڵكیتریش بكات بەجاش.
ئەوەش ئاشكرایە كە بنەماڵەی بارزانی لە رابردودا چەندین سەرۆك عەشیرەتی ناوچەی بارزانی تیرۆركرد كە حەسابیان بۆ بنەماڵەی بارزانی نەدەكرد، لەو رۆژەوە تا ئێستا ئەو ترسە چووەتە گیانی خەڵكی ئەو دەڤەرەوە دەرنەچووە، چونكە ئەزانن بنەماڵەی بارزانی واتا تیرۆر و تۆقاندن و كپكردنی دەنگی ناڕەزایەتی.
پێویستە كەناڵی نالیاش پاكان نەكەن و بكەونە ماستاوكردن بۆیان، چونكە هەموو لایەك دەزانین پارتی عەقڵی تێدا نیە و قەت لە مانای گفتوگۆ و دیالۆگ و دیموكراسی تێناگات، بۆیە شتێكی ئاسایە كە پەنا بۆ هەڕشە و تیرۆركردن ببات، بەڵام ئەوەی پێویستە بەزوترین كات ئەو بەیاننامەی پڕ لەهەڕەشە و تۆقاندنەی پارتی وەرگێڕنە سەر زمانە بیانیەكان و رێكخراوە جیهانیەكانیانی لێ ئاگادرا بكەنەوە و سكاڵا لەسەر مەسعود بارزانی و مەسروری گەورە تیرۆرست تۆمار بكەن، كە لە ڕێگای ژمارە علوجی موبایلەوە هەڕەشەی كوشتنی كردووە لەو رۆژنامەنووسەیان. پارتی منداڵ كوژیش ئەبی باش بزانن كە باوی هەڕەشەو تۆقاندن نەماوە و دونیا بەهۆی تەكنەلۆجیاوە بووەتە گوندێكی گەورە، بۆیە هەرچی بكەن وەكو ساڵی نەوەدەكان بۆیان ناچێتە سەر و بەدەردی قەزافی هاوڕێیان دەچن و سوك رسوا دەبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست