کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


نامەیەك بۆ گەنجانی ئازا و ئازادیخوازو خۆڕاگری شاری هەولێری قەڵا و منارە

Thursday, 24/02/2011, 12:00


(لە هەرچ جێگا و مەكانێك لافاوو توڕەی خەڵك هەڵسا، خراپترین دیكتاتۆر خۆی لە بەر راناگرێت)
گەنجانی ئاز و ئازادی خوازی هەولێری قەڵا و منارە، ئەی نەوەی قەڵەم بەدەست و كیبۆرد بەدەستی سەردەمی فەیسبوك و كتێب بە دەست، ئەمەوێت ئەوەتان بە بیر بێنمەوە كە گەنجانی قەڵاو منارە لە سەردەمی دەسەڵاتە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا كە بە ئاگر و ئاسن وەڵامی خەڵكی دەدایەوە نەبەزین و لەبەهاری ساڵی 1991 گەنجەكانی ئەو شارە بەبێ هیچ رێكخستنێكی تۆكمە راپەڕین و جامی خەزەبی خۆیان رژاند بەسەر دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەكانی بەعسدا و تەفرو تونایان كردن.
پارتی خێڵی بنەماڵەی بارزانی لە خیانەتی 31 ئابەوە بە هەمان عەقڵی دەسەڵاتی سەركوتكەری بەغداوە مامەڵەی لەگەڵ ئێوەی ئازادیخوازی نەوەی فەیسبوك كردوە. وادەزانێت بۆی دەچێتە سەر بە عەقڵێتی سەردەمی كەرەجەوە بەرەنگاری ئێوەی ئازا و ئازادەوە دەبێتەوە، بەڵام خەیاڵیان خاوە بتوانن ئێوەی خوێن گەرم ببەزێنن، ئەگەر لە هەمو ماڵێكیشدا جاسوسێكی دانابیێت بەسەرتانەوە ئەوەش دادیان نادات، چونكە حوسنی موبارەكی هاوشێوەیان 30 دانە ساڵی رەبەقە خەڵكی دەكردە جاسوس بەسەر یەكەوە، بەڵام بەرگەی یەك سەعاتی راپەڕینی خەڵكی میسری نەگرد.
ئەی گەنجە خۆشەویست و هاو نیشتمانیەكانمان لە هەولێری قەڵای ئازایی،هەردو خێڵی عەقڵ بەعسی بارزانی و تاڵەبانی بە خەیاڵی خۆیان دەیانەوێت لە رێگای هەندێك خەڵكی بەكرێگیراوی خۆیانەوە وەكو فەرهاد پیرباڵی كۆیلەی خێڵ ، دەتواننجیاوازی بخنە نێوان شار و شارۆچكەكانەوە و بە شتی لابەلا خەریكمان بكەن و عەقڵێتی خێڵەكی خۆیان بسەپێنن بە سەر گەنجانی نەوەی سەردەمی تەكنەڵۆژیا، لەوەشدا هەرد و دەسەڵاتی خێڵەكی بە هەڵەداچون بتوانن عەقڵیتی شارچێتی و ناوچەگەرێتی بخنە نێوان ئێمە و ئێوە و كە لە پێناوی ئازادی مرڤی كوردا تێدەكۆشین و دژی دەسەڵاتی ستەمكاری هەردو خێڵی بنەماڵەیین، ئەوەتا ئازادیخوازانی جیهان هیچ سنورێك نەماوە لەنێوانیاندا و هەمو ئازادیخوازان پێكەوە خۆشحاڵ دەبین هەردو گەلی تونس و میسری سەركەوتون بەسەر دیكتاتۆرێتدا، ئەم خۆشحاڵی دەربڕینەی هەمومان ئەوە دەر دەخات كە هیچ عەقڵیكی دواكەوت و ناتوانێت سنور بۆ ئازادیخوازانی جیهان دابنێت.
ئەی گەنجانی ورە بەرزی قەڵا و منارە، ئێوە جگە لە قەڵای هەولێر قەڵایەكی تریشتان هەیە، ئەو قەڵایەش كاكە سەردەشتی شەهیدی رێگای ئازادی و دیموكراسی و روخانی حوكمی خێڵەكیە بەسەر نەوەی خوێندەوار و رۆشنبیری گەلەكەماندا، گەنجە بەڕێزەكان خۆتان لە رێگای میدیاكانەوە ئاگاتان لێیە كە دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە یەك لە دوای یەك لە بەردەم ورەی بەرزی خەڵكانی ئازادیخوازدا بەرگە ناگرن و دەروخێنرێن، گەنجانی خۆشەویست و ئازادیخوازی هەولێری پایتەختی دیكتاتۆر شكێن، لێرەوە داواتان لێ دەكەم ئێوەی گەنجان بە هەموتانەوە دەست لەناو دەست و بە هەمو بیرورا جیاوازەكانەوە مەیدانی ئازادی لە هەولێر دروست بكەن و داوای رۆشتنی ئەو دەسەڵاتە سەركوت كەرەی هەردو خێڵ بكەن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خێڵی بارزانی نەتوانن بەهانەتان لێبگرن و خوێنتان بڕێژن، ئێوە دەتوانن نەچنە پێش هیچ دام و دەزگایەكی حیزبی و بە شێوەیەكی سەردەمیانە وەكو شۆڕشی گەنجانی میسر دەست لە نێو دەستی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە بكەن و داوایان لێبكەن بیان پارێزن لە پیاوە خوێن ڕێژەكانی خێڵی بارزانی و ببنە هێزێكی نیشتمانی و بۆ جیهانیشی بسەلمێنن كە ئەوان هێزی خەڵكن نەك هێزی خێڵ و دو بنەماڵە، ئێوە بەو هێزانە بڵێن ئێوە مرڤ كوژ جەلاد و كورد كوژ و براكوژ نین، پێیان بڵێن ئێمەش تێ دەكۆشین بۆ ئەوەی ئەوان ئێمەش رزگارمان بێت لەم دەسەڵاتە دز و تاڵانچی مرۆڤ كوژەی دو خێل كە هەمو 100 كەسێكن داهاتی ئەم وڵاتە دەدزن و بە تاڵانی دەبەن، گەنجە خوێنگەرمەكان، خێڵی بارزانی لەم سەردەمی تەكنەلوژیا و دونیای ئینتەرنێتیدا ناتوانن هەروا ئە باسانی ئێوە قەتڵ و عام بكەن، چونكە هەمو دونیا ئێستا چاوی لەسەر كوردستانە، ئەوەتا پارتی لە سلێمانی چەند گەنجێكی قەتڵ و عامكرد، بەڵام لە روی جیهانیەوە خۆیكردە هێزێكی سەركوت كەر و میلیشیا و بەدنا و زۆریشی بەسەردا شكاوەتەوە، بۆیە تكایە چی زوە ئێوەش لە هەولێر شۆڕشی سپی شۆڕشی فەیسبوك دەست پێبكەن و دیواری بەرلین بڕوخێن و بڕژێنە سەر جادەكانی هەولێر، بۆ ئەوەی چیان دزیوە و داگیریان كردوە بیگەڕێنینەوە بۆ خاوەنە ئەسڵیەكانی خۆیان كە خەڵكی زوڵم لێكراوی كوردستانە.
لە كۆتایدا هیوادارم لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا ئەم دەسەڵاتە شار بەدەر بكەین و هەمومان پێكەوە كار بكەین ئەم وڵاتە بكەینە بەهەشتی سەرزەمین بۆ خۆمان و نەوەكانی داهاتومان، پێكەوە كوردستانێك بنیاد بێین هەمو مرۆڤیك هەست بكات ئەم نیشتمانە هی خۆیەتی و وەكو چاوی پارێزگاری لێبكات و بی پارێزیت و سیستەماتیكی بكەین.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە