رونكردنەوەیەك لە بارەی خالید سیتەكیەوە
Wednesday, 10/08/2011, 12:00
پاش ئەوەی لە 15 مانگی رابردوو حمە قیادە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیركرا و دواتر وتیان خالید سیتەكی كە ئەفسەرێكی ئاسایشی سلێمانیەوە زۆری لێداوە، دواتر منیش تەلەفۆنم بۆكردوو كێشەیەك روویدا لە نێوانماندا،منیش وتارێكم لە سایتی كوردستانپۆستدا لە سەر نووسی وبڵاومكردەوە، بەڵام دواتر كە حەمە قیادە ئازادكراو بەدواداچونی تەواومكرد و لێم پرسی كە ئایە خالید سیتەكی ئەشكەنجەیداوە، حمە قیادە پێی راگەیاندم كە نەخیر خالید سیتەكی هیچی پێنەوتووە و ریزی لێگرتووە،بەڵكو خالید سیتەكی لەو روداوەدا بێتاونە، بۆیە بە پێویستی دەزانم ئەم روونكردنەووە بڵاو بكەمەوە، چونكە هەڵەكە لە منەوە بووە و ئەبووایە زوو بڕیارم نەدایەو دانیش بە هەڵەی خومدا دەنیم و جوانترین شتیش بۆ مرۆڤ ئەوەیە كە كاتێك هەڵە دەكات. دان بە هەڵەكەی خۆیدا بنێت، تەنها مردووی قەبرستان هەڵەناكات، بۆیە ئێمەش قابیلی هەڵەو كەم كوڕین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست