کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


نامەپشتگیریەکانی تاڵەبانی بۆ هاوڕیە دیکتاتۆرە کەوتۆکان پێویستی بە روونکردنەوە و داوای لێبوردن نیە

Thursday, 25/08/2011, 12:00


پاش ئەوەی دوێنی هەواڵێک لە ئاژانسێکی رەسمی دەسەڵاتی سوریدا بڵاوکردەوە کە جەلال تاڵەبانی نامەی پشتگیری بۆ بەشار ئەسەد ناردوە و نامەکەەی بڵاوکردبووەوە، دواتر رۆژنامەی تەشرینی سوری نوسیویتی: داوای لیبۆردنی لە تاڵەبانی کردووە و کە نامەکی هی مالکی بووە نەک تاڵەبانی. هەر بۆیە راگەیاندنە روو زەردەکە جەلالیەکان دڵیان زۆر خۆش بووە و لە سەریکە هەواڵەکە بلاو ئەکەنەوە، ئەگەر ئەو نامە هەڵەش بێت خۆ پێشتر بە ڕەسمی جەلال تاڵەبانی نامەی پشتگیری بۆ بەشار ئەسەدی مرۆڤ کووژ نووسیبوو، ئایە جەلالیەکان و راگەیاندنە روو زەردەکەی بەوەیان دەڵێت چی؟ وەڵامیان چیە بۆ ئەوەیان؟ ئایە وەڵامیان چیە بۆ پشتگیریەکانی تاڵەبانی بۆ حوسنی موبارەک؟ ئەی نامەی پشتگیریەکەی بۆ قەزافی وەڵامیان چیە ب؟ هەموو ئەوانە لە ئەرشیفی راگەیاندنەکانی جیهاندا هەیە و مێژووش هیچ رەحمێک بە جەلال تاڵەبانی و کۆیلەکانی ناکات کە کەسێکی خەڵەفاوە و وادەزانێت خەڵکیش وەکو خۆی خەڵەفاوە.
راگەیاندنەکانی جەلالیەکان کە زانیان دۆستە دیکتاتۆرەکانی تاڵەبانی یەک لەدوای یەکدا دەکەوێت، بۆیە ئەیانەوێت بە هەندێک قسەی بێ سەرو و بەرەی کۆیلەکانی حیزبەکەیان پینەی نامەی پشتگیری ئابروبەرەکانی تاڵەبانی بۆ سەرۆکە دیکتاتۆرە کەوتۆکان بکەن، بەڵام ئەبێت راگەیاندنە روو زەردەکەی جەلالیەکان باش بزانن ئەو پینەکردنانە دادیان نادات و ناتوانن خۆڵ لە چاوی هاونیشتمانیان بکەن، چونکە ئەو سەردەمە بەسەرچوو بەو پڕوپاگەندە چەواشەکارنە هاونیشتمانیان هەلخەلەتێنن، ئەو جۆرە لە هاشوو وشانە تەنها قەناعەت بەو کەسانە دەکات کە مێشکی ئەیلولیان بەسەرەوەیە و میشکیان لەکار کەوتووە، شمولی هاونیشتمانیانی خاون عەقلی نوێ ناکات و گالتەیان دێت بەو جۆرە چەواشەکاریانە. ئەو سەردەمەش بەسەر چوو کە جەلال تالەبانی شکستە سیاسی و کارە قێزەونەکانی بە بەکوشتدانی هاونیشتمانیان ودرووستکردنی شەری براکوژی بشارێتەوە.
ئەوەی سەیر بوو بەلامەوە سەیربوو راگەیاندنە ئەهلیەکانیش بەبێ ئەوەی ئاماژە بە دووجار پشتیگیری تاڵابانی بۆ ئەسەد بکەن، داوای لێبوردنەکەی رۆژنامەی تشرینیان بڵاوکردەوە. بۆیە بەراستی راگەیاندنی کوردی بەگشتی لە قەیراندایە، ئگەر لە قەیراندا نەبێت چۆن لەگەل ئەو هەوالەدا باس لە پشتگیریە هەمیشەیەکانی تاڵەبانیان بۆ دیکتاتۆرە رووخاوەکانی ناوچەکە وەبیر ناهێننەوە؟؟ پێویستە راگەیاندنی کوردی هەمان کەلتوری سەقەتی کۆمەڵگا دووبارە نەکاتەوە کە هەمیشە رابردووی لە بیر دەچێتەوە و سۆز و عاتیفە زاڵە بەسەریانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە