بۆچی لەم كاتەدا كۆمەنیستەكان سكاڵایان لەسەر نەوشێروان مستەفا و هاوڕێیەكانی تۆمار كردوە؟
Saturday, 17/09/2011, 12:00
بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە كە لە ئێستادا فشارەكانی دەنگی خەڵكیناڕازی و ئۆپۆزسیۆن لە كوردستان لە چڵە پۆپەدایە،هەر ئەوەش وایكردوە دەسەڵات ناچار بكرێت كە بڕیار بۆ دەستگیركردنی تاوانبارانی دوای 17 شوبات دەربكات، هەرچەندە ئەوە ئیشی دادگایە و دەبوایە دادگا خۆی ئەو رۆڵەی ببینیایە و تاوانبارانی بە سزای یاسای خۆی بگەیاندایە، بەڵام لەبەر ئەوەی دادگا لە كوردستاندا كراوە بە داردەستی حزبە دەسەڵاتدارەكان، هەر بۆیشە دەبینین ئەو جۆرە كەیسانە پێویستیان بە بڕیاری ئاغاكانی سەروی یاساوە هەیە، بۆ بەسزا گەیاندنی تاوانباران.
دیارە كەیسی 17 شوبات و كەیسەكانی شەڕی براكوژی دوو كەیسی زۆر جیاوازن، چونكە روداوەكانی دوای 17 شوبات لە ئەنجامی ناڕەزایەتی خەڵك بوو، لە بەرامبەر ناعەدالەتی و دزی و تاڵانی بەرپرسانی یەكێتی و پارتیدا، بۆ هێنانە دی مەرامەی هیچ حزبێك نەبووە، بەڵام شەڕەكانی براكوژی پەیوەندیان بە دەستكەوتی حزبی وشەخسی یەكەمی حزبەكان و بە جێی گەیاندنی داخوازیەكانی داگیركەرانی كوردستان بووە، ئەوش ئاشكرایە قوربانیەكانی شەڕی براكووژی زۆربەی زۆری بەرپرسانی ئەحزابەكان و ئەو خەڵكانەی كە شەڕیان بۆ كردوون تاوانبارن، ئەگەر دەست ببرێت بۆ بەدادگای كردنی ئەوانەی تاوانبارن لە كەیسی شەڕی براكووژیدا و بەدادگای بگەیەنرێن، ئەوە سەرانی زۆربەی ئەحزابەكان بە كۆمەنیستەكانیشەوە دەبێت دادگای بكرێن و بە سزای یاسای خۆیان بگەینرێن، كە هەزاران كەس لە كەیسی شەڕی براكووژیداتاوانبارن و دبێیت راپێچی پێش دادگا بكرێن.ئەگەر بڕیارە لەسەر كەیسی شەڕەكانی براكووژی دادگا رۆڵی خۆی ببینێت، ئەوە دەبێت یەكەمجار دادگایەكی سەربەخۆ و بێلایەن ئەو رۆڵەی پێبسپێردرێت و دەست بە لێكۆڵینەوەكانی بكات و تاوانباران بە سزای یاسای خۆی بگەینێت، بەڵام لە كوردستاندا تا ئێستا دادگا ئفلیج و كڵۆڵی دەستی حزبە وەكو ئامرازێكی سەركوتكردن بە كاری ئەهێنرێت بۆ سەركوتكردنی نەیارەكانیان.
ئەوەی مایەی پێكەنین و گاڵتە جاڕیە حزبی كۆمەنیست لە كوردستانی باشور خەریكی گەمەیەكی سیاسی فاشیلانەیە كە رۆڵی داردەستیكردن ئەبینێت، لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیەكانی سەرانی یەكێتی و پارتیدا، ئەو سكاڵایەی كە لە ئێستادا حزبی كۆمەنیست لە سەر نەوشێروان مستەفا و چەند كەسێكیتری بەرپرسی تۆماری كردووە ، جێگای پرسیارە كە بۆچی لەم كاتەدا كۆمەنیستەكان ئەو سكاڵایەیان تۆماركردووە،ئایى بۆچی ئەو كاتەی كە نەوشیروان مستەفا و هاوڕیەكانی لە ناو یەكێتی بوون سكاڵایان لە سەریان تۆمار نەكرد؟ یان بۆچی لە دوای 25/7/ سكاڵایان تۆمار نەكرد؟ هۆكاری چیە لە تەوقیتێكدا سكاڵا تۆمار دەكەن كە بڕیاری سیاسی بۆ دادگایكردنی تاوانبارانی 17 شوبات دەرچووە ؟ ئەی ئایە بۆ چی كۆمەنیستەكان سكاڵا لەسەر پارتی تۆمار ناكەن كە لە هەولێر شاپور و قابیلیان لە پێش چاوی خەڵك و لە كاتی خۆپیشاندانا كووشت؟ بۆ دەبێت تا بزوتنەوی گۆران درووست نەبوو، یەكێتی و پارتی مۆڵەتی كاركردنیان بەكۆمەنیستەكانەئەدا و كەچی لە دوای درووست بوونی گۆڕانە مۆڵەتان وەرگرت؟ دیارە و ئاشكرایە مۆڵەتدان بە ئێوە لە دوای درووستبوونی گۆڕانەوە هەروا و لە خۆڕا بۆتان نەكراوە،ئەگەر بۆ رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ بەكارتان نەهێن.
تەوقیتێكی سكاڵا تۆمار كردنەكەیی كۆمەنیستەكان، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە یەكێتی و پارتی نایانەوێت تاوانبارانی 17 شوبات دەستگیر بكرێت، بۆ ئەوەش ئەو كارە دەكەن و لە رێگای حزبی كۆمەنیست سكاڵا لەسەر نەوشێروان مستەفاو هاوڕیەكانی تۆمار دەكەن و لە هەمان كاتیشدا بۆ ئەوەی گومان لەلای خەڵك درووست نەبێت كە بە فیتی دەسەڵات ئەمەیان كردووە، هاتوون سكاڵایان لە سەر چەند بەرپرسی یەكێتیش تۆمار كردوە، ئەم گەمەو یارییە دۆڕاوەی دەسەڵات كە لە رێگای داردەستەكەیانەوە ئەنجامی دەدات، بۆ ئەوەیە وەكو كارتیچكی فشار دەمی راگەیاندنەكانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان دابخن و چیتر نەتوانن باسی دادگایكردنی تاوانبارانی كەیسی 17 شوبات بكەن وئۆپۆزسیۆن ناچار بكرێت پاشەكشە لەو خاڵە بكەن كە دادگایكردنی تاوانبارانی دوای روداوەكانی 17 شوباتە، بەو كارەش كۆمەنیستەكان خەدرێكی گەرورەلە كەس و كاری قوربانیەكانی 17 شوبات دەكەن وئەیانەوێت كەیسی شەڕی براكوژی و بەرژەوەندیەكانی حزبەكان، لەگەڵ كەیسی 17 شوباتدا تێكەڵاو بكەن و كە ئەوەش بۆ رزگار كردنی ئاغاكانی كۆمەنیستەكانە كە لە ئێستادا لە تەنگژە و قەیرانێكی گەورەدان و لە رسوا بووندان، ئەوەی كە پێویستە بیڵێن ئەویش ئەوەیە كە كۆمەنیستەكان بەو كارەی دەیكەن ناتوانن سەرانی یەكێتی و پارتی لەو قەیرانە رزگار بكەن كە تێی كەوتوون، چونكە خەڵكی كوردستان زۆر لەوە هوەشیارترە كە بە گەمەی چەند داردەستێك هەڵ بخەڵتێت كە بە پەنجەی دەستەكان ئەژمێردرێن و هیچ پێگەیكی ئەو تۆیان لە ناو كۆمەڵگادا نیە و ناشبێت، چونكە ئەو جۆرە لە یاریكردنە بۆ خۆزل كردن لەسەر حسابی ئۆپۆزسیون كارێكی پوكاوە، ئەگەر دەسەلات پێی وایە لە رێگای داردەستەكانیەوە شەلەل بەناڕازییانەی خەڵكی كوردستان ئەهێنێت، ئەوە هەوڵكێكی نەزۆكانەیە، لەبەر ئەوەی تازە خەڵكی كوردستان لە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی خۆش نابێت و دەبێت بەر سزای یاسای گەل بكەون.
ئەم وتارە لەبەر ئەوە نەنوسیووە كە داكۆكی لە هیچ كەس و لایەنێك بكەم لەسەر كەیسەكانی شەڕی براكووژی، بۆ خۆم لە گەڵ ئەوەدام هەموو ئەوانەی دەستیان لە شەڕی براكوژیدایە و خیانەتی نیشتمانیان هەیە، لە دادگایەكی عادیلانە و تەواو سەربەخۆدا دادگای بكرێن، بەڵام هەرگیز ئەوە جێگای قەبوڵ نیە كەسانێك و حزبانێك لە پێناوی بەرژەوەندی شەخسی و حزبەكانیاندا، گەمە بە شەهیدانی 17 شوبات بكەن و ناراستەوخۆ خزمەت بە جەلادەكانی ئەو روداوانە بكەن. ئەركی ئێمەوانانە كە بەرچاوی خەڵك رۆشن بكەینەوە، بۆ ئەوەی كوێرانە دوای تاریكی نەكەون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست