بە بەڵگەوە جاش وبەعسی بوونی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی و فوئاد مەعسوم و دڵشاد میران ببێنن
Wednesday, 09/12/2009, 12:00
دەسەڵاتی مافیای یەكێتی و پارتی و دەروێش و مورید و بتپەرستەكانیان دەم دەكەنەوە دەڵێن بەڵگەتان چیە لە سەر نوسینەكانتان، چونكە كۆیلەكراون چاویان هیچ نابینێت گیوكانیان كەڕە زبانیان لاڵە لە ئاست ئەو هەموو جاشێتی و دزیكردنەی سەرانی سەرجاشی یەكێتی و پارتی.
كاتێك ئەو نووسینانە لە سایتی كوردستانپۆست بڵاو دەكەینەوە. هەندیەك كەس و بەرپرسی حیزبەكان كە دەمیان چەوركراوە و ئاخوڕەكانیان دۆلاری دزراوی باشی خەڵكی كوردستانی تێدایە وجاش و بەعسیەكان و شەرواڵ پیسەكانی دوێنێی شاخ دەڵێن :ئێوە جوێن فرۆشن و بەبێ بەڵگە قسە دەكەن و دەنووسن. جوێندانەكەی ئێمە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە كە بە جەلال و مەسعود دەڵێین خائین و جاش و دزی ناپاكیەكانی خۆیان وسەركرداتیەكانیان و ئەندامەكانیان بۆ خەڵك ئاشكرا دەكەین، جا بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی وابیر دەكەنەوە و وامان پێدەڵێن ئێمە بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین كە جەلال تاڵەبانی و بارزانی جاش و بەعسین.
كاتێك نزار خەزرەجی لە دادگای دانیمارك ڕوبەڕی دادگا كایەوە لە سەر كەیسی ئەنفال و كیمابارانی ئەنفال، لەو كاتەدا هەریەكە لە جەلال تاڵەبانی و فوئاد مەعسوم و دڵشاد میران بە نیونەرایەتی مەسعود بارزانی هەریەكەوە نامەیكی پاكانەیان بۆ دادگاكە نارد كە نزار خزرەجی بێتاوانە لە پرۆسەی ئەنفال و كیماباران. خوێنەرانی بەڕێز نزار خەزرەجی یەكێكە لە داڕێژەرانی ئەنفال و كیماباران و دەوری كاریگەری هەبووە لە جێبەجێكردنی ئەو دوو تاوانە گەورەی كە بەسەر میللەتەكەماندا ڕویداوە، كەچی جەلال تاڵەبانی و مەسعودبارزانی زۆر سوكانە و بەعسیانە پاكانەیان بۆی دەكرد،ئێستا لەو كەسانە دەپرسین ئایە جەلال و مەسعود و دەریوشەكانیان بەعسی جاش و خائینن؟ یان ئێمە جوێن فرۆشین ؟ ئەوە دەخەینە ئەستۆی خوێنەران و مێژوونووسان با ئەوان دادوەر بن لەوبارەوە.
شتێكی سەیرو سەمەرەیتر ئەویش ئەوەیە زۆرجار ڕاگەیاندنەكانی یەكێتی و پارتی ئەوەی نەیاریان بێت و دزی و خیانەتەكانیان ئاشكرابكات یەكسەر تۆمەتی بەعسیبوون و جاشبوون دەدەنەپاڵی یان دەڵێن دەستی لە پشتە. خۆیان لە خەڵكی بەدبەختی كوردستان دەكەن بە سۆپەرمان و باسی پێشمەرگایەتی دەكەن، كاتێك ئەوان باسی پێشمەرگایەتی دەكەن بەندە وادەزانم باسی جاشێتی و بەعسی بوون دەكەن، چونكە زۆربەیان سەد ئەوەندەی سەرۆك جاشێك دزی و تاڵانی و خیانت و شەرواڵپیسیان وەك بەعسیەكان لە خەڵكی كوردستان كردوە، با ڕاگەیاندنەكانیان تۆمەت بۆ خەڵك درووست نەكەن باشترە لاپەڕە پەڕ جاشێتی و دزی و خیانەتەكانی سەرۆك و سەركردە سەرەجاشەكانیان بكەن كە لە سەدەی 21 دا لە بەغداد كوردیان هەرزان فرۆشكردوە.
خوێنەران ئەمەی خوارەوەش نامەكەی هەریەك لە جەلال تاڵەبانی و فوئاد مەعسوم و دڵشاد میران كە بۆ پاكانە كردن بۆ نزارخەزرەجی تاوانباری گەورەی ئەنفال و كیماباران كە ناردبویان بۆ دادگای دانیمارك. شاینی باسە نزار خزرەجی یەكێكە لەو تاوانبارانەی ئەنفال و كیماباران كە هیچی كەمتر نیە لە عەلی كیمیاو سوڵتان هاشم كە جەلال تاڵەبانی بەرگریشی لەو دوو تاوانبارەكردووە. بفەرموون بەڵگەكان ببێنن.
[email protected] بۆ بیبینی بهڵگهکان تکایه کلیک لهسهر ئهم لینکه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/jalalfouadpdknzar.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست