كێ بون ئەوانەی شەقبارانی كەس و كاری ئەنفالكراوەكانی ناحییەی رزگاریان كرد؟
Saturday, 16/04/2011, 12:00
ئەوانەی دوێنی لە ناحێی رزگاری شەقبارانی دایكە ئەنفال و منداڵە ئەنفالیان دەكرد،ئەوە ئەنفالچیەكانی سەردەمی بەعسی سەدامی نەبون، ئەوانە پیاوە ترسنۆكەكانی ئەمنە سەوزەكەی جەلال تاڵەبانی بون شەقبارانی كەس و كاری ئەنفالكراوەكانیان دەركرد، ئەوانەی دوێنی شەقبارانی كەس و كاری ئەنفالكراوەكانی ناحییەی رزگاری دەركرد، پیاوەكانی رەفیق حیزبیەكەی سەردەمی بەعس سەدامی حەسەن جافی ناحیەی سمودی جاران و رزگاری ئیسَتا نەبون، بەڵكو ئەوانە پیاوەكانی رەفیق حیزبیەكەی سەردەمی بەعسی جەلالی مەحمود سەنگاوی بون. ئەوانەی دوێنی شەقبارانی كەس و كاری ئەنفالكراوەكانی ناحیەی رزگاری دەركرد، جاش و ئەنفالچیەكانی سەردەمی بەعس نەبون، بەڵكو ئەوانە پیاوە ترسنۆكو خۆفرۆشەكانی ئیدارەی فاشلی گەرمیان سەڵاح كویخاكان بون.
زۆرم بە زەی بەو دەسەڵاتە ترسنۆكەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانیدا دێتەوە، كە ئیانەوێت بە شەق و زیندانیكردن و تیرۆركردن و رفاندن خەڵكی گەرمیان و كوردستان بترسێنن، دڵنیای ئەو پیاوە ترسنۆكانی ئەمنە سەوزەكەی جەلال تاڵەبانی لە ناحییەی رزگاری دەكەمەوە كە ئەوەی كردیان، تەنها بەنزیكتربونەوەی مەرگی خۆیان و سەرانی بێسەری حیزبەكانیان كۆتای دێت، چۆنكە ئێمە داهاتی ئەم وڵاتەمان نەدزیوە و خەڵاتی ئەنفالچیەكانمان نەكردوە وپاسەوانمان بۆ دابین نەكردون و دویخانانەمان بۆ نەبڕینەتەوەو لە بری تەسلیمكردنەوەیان بە دادگای باڵای تاوانەكان.بەڵكۆ ئەوە ئێوەی ترسنۆكن لاسای ستەمكارەكان دەكەنە و خەڵك تیرۆر دەكەن و خەڵك دەرفێنن و زیندانی و ئەشكەنجەیان دەكەن، بەڵام دڵنیابن خەیاڵتان خاوە ئێوە بتانەوێت درێژە بە دەسەڵاتی ستەمكاریتان بدەن، ئێوە زۆر لەوە بچوكترن بتوانن وەكو سەدام، خەڵكی چاوكراوەی گەرمیان و كوردستان قەتڵ و عام بكەن و هەندێك لە تەمەنی بۆگەنی خۆتانی پێ زیاتر بكەن.
ئەی دەسەڵاتدارانی گەمژەی سیاسی تاڵەبانی و بارزانی، ئێوە روی بەعسی ئەنفالچیتان سپیسكرد، ئێوە ئەوەندە زوڵم زۆرتان ئەنجامداوە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان، بۆیە گەنجەكان هیچ پێویستیان بەوە نیە باسی زوڵم زۆری بەعسیان بۆ بكرێت، خۆیان ئێستا لە ناو زوڵم زۆرەكانی عەقڵی بەعسی ئێوەدا دەژین، رۆژانە بەعسیەكان دەبینن لە جلی كوردیدا شەقامەكان سور دەكەن بە خوێنی گەنجەكان و ئەشكەنجەیان دەدەنو زیندانی دەكەن. پێویست ناكات ئێوە یادەوەریە پەڕ لە درۆكانی خۆتانمان بۆ بنوسنەوە و پێمان بفرۆشنەوە، چونكە گەنجانی كوردستان زۆر لەوە هوشیارترن بە درۆكانی ئێوە و زوڕناژەنەكانتان هەڵپەڕن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست