کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


دادوەرەكان و داواكاری گشتی چاویان گەندەڵیەكانی دەزگای سەردەم نابینێت .

Monday, 28/06/2010, 12:00


"هەڵەبجە دەچێت بۆ بەغداد، پارە بۆ دەزگای سەردەم ئهێنێتەوە، فڕۆكەوانەكە ئازاد دەكات، بەرگری لە بەعسی و ئەنفالچیەكان دەكات"
پێش ئەوەی شوان ئەحمەد گەندەڵیەكانی ئەو كۆمەڵە ڕۆشنگەندەڵانە بڵاو بكاتەوە، هەرگیز پارەی خۆم بە خەسارات نەداوە بچم كتێبەكانیان بكڕم و بیخوێنمەوە، تەنها یەك دانە كتێبم نیە لە نێو كتێبەكانمدا هی ئەو كۆمەڵە گەندەڵە بێت، بۆیە زۆر خۆشحاڵم كە ئەو خەسارەتە گەورەیەم لە خۆم نەداوەو ئێستا پەنجەی پەشیمانی بگەزم. زۆرجار برادەرەكانم وەسفی كتێبەكانی ئەو ڕۆشنگەندەڵانەیان بۆكردم و هانیان دەدام كە بچم كتێبی ئەوانە بكڕم و بیخوێنمەوە، هەرگیز پەنجەكانم گۆیان نەدەكرد كتێبەكانیان هەڵبگرێت.

سكرتارێتی جەلال تاڵەبانی لە ڕوونكردنەوەكەیدا دەڵێت: ئەوە پارەی مام جەلال خۆیەتی داوێتی بە دەزگای سەردەم، باشە خۆ جەلال تاڵەبانی لە ڕۆژنامەی (شەرق الوست) وتبوی خۆی و خێزانی پارەیان نیە، كاتێك بمرن مەگەر شارەوانی پارەی كفنەكەیان بدات و بیان نێژێت، ئێستا دەپرسم ئەری تاڵەبانی ئەگەر پارەی كفنی نییە بیكڕێت، ئەی ئەو هەموو پارەی لە كیو بوو دای بە دەزگای سەردەم؟؟ دەپرسم ئەری تاڵەبانی ئەو هەموو پارەی لە كیو دەست دەكەوێت و دەمانچە و خانوو و ئۆتۆمۆبیلی ئاخیر مۆدێل دەكڕێت و ئەیبەخشێتەوە؟ ئەگەر تاڵەبانی ئەو هەموو پارە هی قوتی دەمی منداڵانی ئەنفال و هەڵبجە نیە ئەی لە كیوێی هێناوە؟وڵامی ئەم پرسیارانە پێمان دەڵێت: كە زۆریەك لە سیاسیەكانی كورد چەندە دووفاقانا كاردەكەن. لەپاڵ ئەوەشدا دووفاقی دادوەرەكان و داواكاری گشتی كوردستانیش لەم قەزییەدا دەركەوتن كە ئەوانیش چۆن بوونەتە كۆیلەی حیزب و چاویان كیور و گیوكانیان كەڕبووە لەو مەلەفی گەندەڵییەدا.
شاعیری ناودارو گەورە و گەندەڵی گەلەكەمان دەچێت پارەی دەمی منداڵانی ئەنفال هەڵەبجە دەبات بۆ منداڵانی باشوری عێراق، وەكو ئەوەی منداڵانی ئەنفال و هەڵەبجە، وەكو كوڕی بەرپرسان هایلاف بژین لە زانكۆ ناودارەكانی وڵاتانی پێشكەوتوو بخوێنن لە سەر حیساباتی ئیسك و پروسكی كەس و كارەكانی ئێمە.

بەلای منەوە زۆر ئاساییە كە وەچەكانی بارزانی و تاڵەبانی خیانەت بكەن و كورد بكوژن ڕۆژنامەنووس تیرۆر بكەن و ئەم وڵاتە تاڵان بكەن، چونكە ئەوانە لە باوانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، بەڵام ئەوەی بەلامی منەوە ئاسای نییە كە كۆمەڵێك كەس كە ناونراون ڕۆشنبیرو ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن لەسەر گەندەڵی، كەچی خۆیان گەندەڵن و بەتانی بەسەر گەندەڵیەكانی خۆیاندا دەدەن و پاساوی بۆ دەهێننەوە، ئەبوایە ئەوانە داوای لێبوردنیان بكردایە لەخوێنەرانیان و دانیان بەوەدا بنایە كە بەڵی گەندەڵ بوونە. زۆرجار بیستوومە كە دەڵێن كۆمەڵگەی كوردی نەخوێندەوارە و بە مێگەل كراوە، بۆیە تاڵەبانی و بارزانی لە دەسەڵاتدان و هەرچییان پێ بكەن ڕازین، بەڵام خۆ ئەم كۆمەڵە ڕۆشنگەندەڵە خوێندەوار و بە ئاگان،لێرەدا بۆمان دەردەكەوێت كە خەڵك گێل نین، بەڵكو قوربانی دەستی زۆریەك لە گورگە خویندەووارەكان و زاناكانن،. زۆرجار وەتوومە ئەگەر ئەو هەموو قەڵەم فرۆشە نیوەیان ڕاستگۆبوونایە بەرامبەر بەگەلەكەیان، هەرگیز دەسەڵاتێكی مرۆڤ كوژ و خوێن مژو تاڵانچی كوردی نەی دەتوانی 19 ساڵ حكومان بكات. ئەوانەی وەكو شاعیری ناوداری گەندەڵی بیردەكەنەوە و كار دەكەن، ڤایرۆسێكی زۆر خەتەرن لە سەر كۆمەڵگەكەمان، چونكە ئەو كارو كردەوانەی ئەوان وایكردووە كە خوێنەری كوردی و كۆمەڵگەی كوردی متمانەی بە هیچ كەسێك نەمێنێت. ئەوەش تەنها لە خزمەتی مانەوەی بكوژەكانی سورانەكان و سەردەشتەكانن لە حوكمدایە.
كەسی واهەبوو لە كوردستانپۆستەوە لاف و گەزافی فەیلەسوفبوونی لێدەدا و خۆی كردبوو بە فریشتە لە خوێنەران، بەڵام كاتێك خۆی ئاشكرا كرد كە جاسووسی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە، دەیان درۆی شاخداری پێچایەوە بۆ ملشكاندنی هاوڕییەكانی دوێنێی، ئەوەندە بی مۆراڵ دەرچوو خیانەتی 31 ئابی پارتی خستە چاكی داوێنیەوە. نووسینەكانیشی وەكو دووعای مەلا مەگەر خۆی لێی تێبگات و خەڵكە ساویلكەكانی پێ فریوو بدات. ئەو بێ مۆراڵە ماوەیەكی زۆر ڕەخنەی بە چەكوشی لە دەسەڵات دەگرت،كاتێك كە خۆی چەكوشەكەی لێمان نزیك كردەوە بۆمان دەركەوت چەكوشەكەی لە مقەوا درووست كراوەبووە. ئەوە كەسە بێ مۆراڵە لە نووسینێكدا داوا لە شاعیری گەورەی گەندەڵی دەكات كە بچێتەوە لای تاڵەبانی بۆلای خۆیان، دەڵێت: ئەوە گۆڕانەكانن تۆ سوك دەكەن. بەڕاستی ئەو بێ مۆراڵەی قەڵەم فرۆشە ئەو پارەی كە لە بەرامبەر خۆفرۆشیەكەی وەری گرتووە سەری لێی تێكداوە و شێتی كردووە، ناهەقیشی نیە ئەو جاران خەوی بەوەوە دەبینی كە چەند وەرەقەیەكی ئاسای دەست كەوێت بۆ بە چاپ گەیاندنی نووسینەكانی، كەچی ئێستا لە بری وەرەقەی ئاسای وەرەقەی دۆلاری هاتووەتە بەردەست، بینینی وەرەقەی دۆلار شێتی كردووە و ڕەشی لێبووەتە سپی و سپی لێ بووەتە ڕەش. بۆیە دەڵێم شێت بووە، چونكە ئەوەتا شاعیری ناوداری گەندەڵی لەلای مامێتی و لەوێوە بەتانی دەدرێت بەسەر گەندەڵیەكانیدا، ئنجا شوان ئەحمەد خۆ گۆڕان نییە، ئەوە كەسێكی خاوەن مۆراڵ و بە ئویژدانە كە پەردەی لەسەر ئەو گەندەڵێانە لاداوە.

تاڵەبانی بەڕاستی پارێزەرێكی زۆر گەورەو بلیمەتە، ئەزانن پارێزەری كێ؟ پارێزەری بەعسیەكان و مستەشارەكان و گەندەڵكاران و تاڵانچییەكان، وای لێ هاتووە هەرچ كەسێك پارەی ئەم وڵاتە دەدزێت و ئاشكرا دەبێت، یەكسەر تاڵەبانی دێتە خەتەوە ودەڵێت: ئەوە پارەی خۆمە داومەپێیان كەس بۆی نیە ناویان بەرێت،بەو شێوەیە دەبێتە پارێزەریان لە دادگا ڕزگاریان دەكات.

بێدەنگی ئەو كۆمەڵە ڕۆشن گەندەڵە لە بەرامبەر هەوڵی ڕفاندنەكەی مندا گومانی زۆری لەلا درووست كردم، بەڵام ئێستا بۆم دەركەوت كە بۆچی بێ دەنگ بوون لە بەرامبەر ئەو هەوڵە سەرنەكەوتووە تیرۆرستییەی چەتەگەرەكانی یەكێتی بەرامبەر بە من، هەڵدانەوەی ئەو گەندەڵیانە بۆی دەرخستم كە بۆچی ئەو ڕۆشنگەندەڵانە بێ دەنگییان هەڵبژارد.
گڵۆپ داگیرساندنەكەی شوان ئەحمەد لە ژوورە تاریكەكانی گەندەڵستانی دەزگای سەردەم و ڕووناك كردنەوەی ئەو دیوی دیوارەكان بۆ خوێنەرانی كوردی كارێكی یەكجار گەورەیە، گەورەی ئەو كارە لەوەدایە كە خوێنەر ئەوەندە ساویلكانە بیرنەكاتەوە كە كتێبی نووسەرێكی خوێندەوە یەكسەر نەبێتە دەروێشی،بەڵكو دەبێت زۆر بە وردی خوێنەران دیوە تاریكەكانی نووسەرەكان بخوێننەوە، گەر وانەكرێت ئەوە خوێنەر دەبێتە قوربانی.
ڕەنگە هەندیەك كەس بڵێن ئەو رۆشنگەندەڵانەی كە ئەمڕۆ دەخرێنە بەر چەكوش بارانی ڕەخنەگرتنەوە، لە ماوەی ڕابردوودا ئەوانە دەوری كارگەریان بینیوە لە هوشیاركردنەوەی خەڵكدا. منیش ناڵێم ئەوانە هیچ دەوریەكیان نەبینیوە لە هوشیاركردنەوەی خەڵكدا، بەڵام ئەوان خەڵكیان لە بەرامبەر دەسەڵاتی گەندەڵدا هوشیاركردووەتەوە و كردویانن بە كۆیلەی خۆیان، كەواتە ئەوەی ئەو كۆمەڵە ڕۆشنگەندەڵە كردوویانە ڕووخاندنی بتەسیاسیەكان و درووست كردنەوەی بتی ڕۆشنبیری بووە. بەڕاستی جێگای داخە كە كەسانێك ناوی ڕۆشنبیریان لێنرابێت و ئاوا بە سوك و ئاسانی لە بەرامبەر پارەدا زەلیل و لاواز بن و خۆیان وەكو شوشە بشكێنن.
زۆرم بەلاوە سەیر بوو كە دەسەڵاتی تاڵانچی كوردی باشور، بەبێ هیچ ترس و قیەمێكی ئەخلاقی مرۆڤایەتی هەرچی كاری دڕەندەی و كوشتن و خیانەت و تاڵان و بڕۆ بووە كردوویانە لە پاڵ ئەو هەموو ڕۆشنبیرەدا، ئەوە ئێستا بۆمان دەردەكەوێت كە ڕۆشنبیرەكان كێن و چی دەكەن و لە كیو دەخۆن، لە كیو وەحدەیان بۆ دێت. ئەزانن بۆ بەلای منەوە سەیرە؟ لە بەر ئەوەی كاتێك لاپەڕەكانی مێژووی وڵاتە پێشكەوتۆكانی جیهان هەڵ دەدەینەوە، سەیر دەكەیت لە ناو ئەو وەحشیگەریەتەی ئەو سەردەمانەی ئەو ناوچەیەدا، فەیلەسوفەكانیان چۆن دەوری كاریگەریان لە دانانی بناغەی پێشكەوتنی وڵاتەكانیاندا بووە و شۆِرشی فیكری و ڕۆشنگەری و چی و چیتریان درووستكردووە. لە كوردستانە تاڵانكراو داگیركراوەكەی منیشدا سەیر دەكەیت ئەوەی ناونراوە شاعیری گەورەی گەلێك، لە بری شۆڕشكردنی هزری و فیكری وڕۆشنگەری و بە گژداچوونەوەی ستەمكاران و گەندەڵ كاران، كەچی خۆیان ستەمكارو گەندەڵن و پارەو پول فیكر و هزری لێ سەندوونەتەوە و كردوونی بە بەشێك لەو جەستە بۆگەنەی دەسەڵاتی كوردی.
بۆخۆم نە شوان ئەحمەد دەناسم نە بینیومە و نەدەزانم سەر بەچی حیزبێكی سیاسیە،ڕۆشنكردنەوەی ژووری گەندەڵستانەكانی دەزگای سەردەم وای لێكردم ئەم وتارە بنووسم و پشتگیری بكەم، هاتنە ناوەوەی سكرتارێتی تاڵەبانی بۆ ناو باسەكە زۆر شت هەڵ دەگرێت. ئەو جۆرە شتانەش خەڵكانی بە ئویژدان و خاوەن هەڵوێست ناترسێنێت، تەنها ئەوانە دەترسن كە گەندەڵ و ستمكار و تاڵانچی و مرۆڤ كوژ وخیانەتكارن.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە