بە ڕاست مەلا بەختیار دژی تیرۆر وتیرۆركردنی سەردەشت عوسمانەكانە؟
Saturday, 22/05/2010, 12:00
برادەرێك بۆی گێڕامەوە وتی:لە ساڵی نەودەكانی كۆتای سەدەی بیستەم لە یەكێك لە شارەكانی كوردستان، ئۆتۆمۆبیلێك بە بەرچاوەمەوە كێشای بە پێاوێكدا، دوای ئەوە شۆفێری ئۆتۆمۆبیلەكە دابەزی لە بری ئەوەی داوای لێبوردنی لە كابرا بكات، كەچی هێشتا ئەم خۆی توڕەدەكرد و كابرای بەر شەق و زلە یا و دواتر لێیداو ڕۆێشت و جێی هێشت،برادەركە وتی: سەیری ژمارەی ئۆتۆمۆبیلەكەم كرد نوسرابوو وەزارەتی مافی مرۆڤ.
لە دوای تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، مەلابەختیار ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی تاڵەبانی،لە سایتە نابیناكەی خۆی زۆر بە توندی ئیدانەی كوشتنی سەردەشت عوسمان دەكات.ئەمەش لینكی ئەو هەواڵەیە.
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=16226
ئەمە بەلای منەوە هەڵوێستێكی جوانە، بەڵام ئایە مەلا بەختیار بەڕاستەوە دژی تیرۆرە؟ لە وڵامدا دەڵێم نەخێر، ئەوە سیاسەتێكی دیماگۆژیانەییە مەلا بەختیار یاری پێدەكات و جێگای پێكەنین و نوكتەیە. چونكە حیزبەكەی مەلا بەختیار لەوەتەی هەیە لە گەڵ تیرۆردا ژن و ژن خوازن و منداڵێكی زۆریان لە گەڵ تیرۆردا پەروەردەكردووە دژی مرڤە نەیارەكانیان، نامەوێت بچمە ناو مێژووی دوور و درێژی تیرۆرەكانی حیزبەكەی مەلا بەختیارەوە، بەڵام چەند نمونەیەكی نزیكی تیرۆری حیزبەكەی ئەهێنمەوە. ئەپرسم لە مەلا بەختیاری دژە تیرۆر، ئەگەر جەنابتان دژی تیرۆر و تۆقاندنن، ئەی بۆ ئیدانەی تیرۆركدرنی شەهید عەلی سورتان نەكرد و بكوژەكانتان تا ئیستا نەدۆزیوەتەوە؟ ئەی بۆ تا ئێستا بكوژانی دڵشادی دووز خورماتوو تەسلیم بە دادگا ناكەن؟ ئەی بۆچی دژی تیرۆركردنی ڕەوف زەڕایەنی نەبوویت؟ ئەی بۆ دژی خۆت نابوویت كە پاسەوانەكانت خەڵك و ڕۆژنامەنووسانی سەر بەخۆیان لە جادەی سەهۆڵەكە بەرشەق دەدا و تەقەیان لە خەڵك دەكرد؟ ئەی بۆ دژی دەزگای بەدناوی دژە مرڤی حیزبەكەت نەبوویت لە سەهۆڵكە تەقەیان لە خەڵك دەكرد؟ ئەی بۆچی دژی هەوڵی تیرۆركردنی من نەبوویت ئەگەر دە خولەك فریایی خۆم نەدەكەوتم ئیستا لە خاكدا بووم؟كە یەكێك لە تیرۆرستەكانم ناسیەوە سیخوڕ و بەكرێگیراوی حیزبەكەت وبەرپرسێكی باڵای تیرۆرستی حیزبەكەتە. ئەگەر مەلابەختیار ڕاست دەكات دژی تیرۆركردنە با وڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە .
مەلا بەختیار وادەزانێت خەڵك گێل و نەخوێندەوارە وا خۆیمان لێدەكات بە فریشتە، سەیرە حیزبەكەی مەلا خاوەنی دەیان جەلاد و مرۆڤ كوژە و بە خێویان دەكات و داڵدەیان دەدات بۆ كوشتنی نەیارەكانی حیزبەكەی، كەچی ئیەوێت خۆی و حیزبەكەیمان لێ بكاتە فریشتە. حیزبەكەی مەلا تیرۆرستەكانی وەكو خێو وان لە ناكاو بە نامەردی گیانی مرۆڤەكانی نەیاریان دەكێشن. بۆیە هەڵوێست و ڕەفتارەكانی مەلا بەختیاریش، وەكو ڕەفتاری شۆفێری ئۆتۆمۆبیلەكەی مافی مرۆڤە وایە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست