عەتا قەرەداغیی مامۆستا، بلیمەت، رۆژنامەنووسی كورد وەك وتەبێژێکی نوێی پارتی و یەكێتی بناسن
Thursday, 24/11/2011, 12:00
بەرنامەی ئەمجارەی ئاراستەی كەنالی ئاسمانی كەی ئێن ئێن میوانداری هەریەكە لە سڵیمان عبدوڵا یونس كۆیلەی پارە، عەتا قەرەداغی كۆن نامەنووسی كردبوو. دیارە سرووشتی ئەو بەرنامەیە ئەوەیە كە هەر جارە میوانی بەرنامەکەی بریتیی دەبێت لە دوو كەس و هەریەكە و بە پێچەوانەی یەكترەوە قسە دەكەن. دیارە پێشكەشكاری بەرنامەكە هەڵەی لەوەدا نەكردووە كە عەتا قەرەداغی وەكو دژبەرێك هەڵبژادووە بۆ بەرامبەر كۆیلە پیاوێكی وەكو سڵێمان عەبدوڵا، چونكە ئەم عەتا قەرەداغییە زۆر جار لە رۆژنامەی ئاوێنە و رۆژنامەكانی تر وەكو فسفس پاڵەوانێكی میدیای ئەهلی و سەربەخۆ قسە ئەكات، خۆی بە نمایندەی بیری رەخنەگری نوێ دەزانێت، بۆیە هەر كەسێكیتریش بووایە ئەو بیركۆنەنووسەرەی بانگ دەكردبۆ بەرنامەكە.
لەو بەرنامەیەدا عەتا قەرەداغی وەكو دەم راستێك و وتەبێژێكی پارتی و یەكێتی قسەی دەكرد، هەموو ئەو كارە مافیایانەی یەكێتی و پارتی پەردەپۆش دەكرد لە ژێر ناوی ئەودا كۆمەڵگای كوردی دواكەوتووە و بۆیە یەكێتی و پارتی زادەی ئەو كۆمەڵگایەن، بەڵام ئەوە قسەیكەی زۆر ناڕاست و نابەجێیەی لە زاری خۆی دەرهێنا و هەمان قەوانە كۆنەكی عەقڵ بەعسیەكانی یەكێتی و پارتی، کە ئەمیش لە بەرگی سەربەخۆبووندا میشكی خەڵکی هیلاك دەکات و سەدبارەی بارەی ئەكاتەوە، بۆیە لێی دەپرسیین: ئەوانەی كە یاسایان لە ژێر پێان ناوە، ئەوە تاكەكانی كۆمەڵگەیە یان بەرپرسە تاڵانچیەكان و شەرواڵ پیسەكانی یەكێتی و پارتین؟ ئەمانە چ پەیوەندییەکی بە دواکەوتوویی کۆمەڵگاوە هەیە؟ ئەگەر پەیوەندییشی هەبێت، ئەی رۆڵی حکومەت و دەسەلات و حیزب چییە بۆ وشیارکردنەوە؟ ئەوانەی بودجەی هاونیشتمانیان بەتاڵان دەبەن بەرپرسەكانی یەكێتی و پارتین، یان تاكەكانی كۆمەڵگا؟ ئایا منداڵەكانی بەپرسان شەلاتی و سەرسەری و چەقۆكێشن، یان گەنجانی كوردستان؟
دیارە وەڵامی ئەو پرسیارانە و هەزاران پرسیاری تری هاوشێوە زۆر روون و ئاشكران، كە ئەوە سەرانی یەكێتی و پارتین لە تاو ناوگەڵی خۆیان و كورسییەكانی ژێریان و گیرفانیان، باكیان بە ئازارەكانی كۆمەڵگا نییە، یەكێتی و پارتی زادەی كۆمەڵگای كوردی نین، بەڵكو لە باوەشی داگیركەرانی كوردستاندا لە دایك بوون و بە زەبری هێز و شەق و ترس و تۆقاندن و نانبڕین كۆمەڵگەیان بەرەو بەمێگەل بوون بردووە كە ئەوەش ئاواتی داگیركەرانی كوردستانە.
عەتای قەرەبیرخواز، دەیگوت: تا قەوارەیەكی سەربەخۆمان نەبێت ناتوانرێت چاكسازیی بكرێت!
بۆ دەرخستین كە دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە خاوەنی قەوارەی خۆیانن و نەك چاكسازی ناكەن بەڵكو بە گوللە وەڵامی خۆپیشاندەران و خواستەكانی نەوەی نوێ دەدەنەوە، بۆیە ئەو قسەیە لە عەقڵی مەسعود بارزانی كۆنترە. قوڕ بەسەر ئەو منداڵەی ئەم كابرایە وانەی پێ بڵێتەوە، ئەبێت دواڕۆژی چۆن دەربچێت، كە ئەمە خۆی بە نمونەیەكی باش و رۆشنبیری مامۆستایان ناساندووە، ئەی ئەبێت مامۆستا سەقەتەكان چۆن وانە بە منداڵانی كورد بڵێتەوە؟
بۆیە من پیشنیار دەكەم بۆ سەرانی یەكێتی و پارتی كە ئەم عەتا قەرەداخیە بكەنە وتەبێژی نوێ یەكێتی و پارتی، چونكە ئیستا یەكێتیش بووەتە كۆپی پارتی و پێویست ناكات دوو وتەبێژی هەبێت.
نامەوێت زۆرتر لەسەر ئەو كابرایە بڕۆم و ئەوەی هانیشی دامدام كە ئەم رەخنەیەی لێبگرم و بە خوێنەری بناسێنم، تەنها ئەوەبوو كە چیتر راگەیاندنەكانی دەرەوەی دەسەڵات فس فس پاڵەوانەكانی بیری كۆنمان لێنەكەنە ئازادیخواز، چونكە ئەوانەی بیری كۆنی ئەوانە دەسەڵاتی نەخوێندەواری درووست كردووە، نەك ئەو منداڵە هەژارانەی كە لە سەرای ئازادی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانیان سوك و ریسواكرد.
ناشمەوێ زۆر لە سەر سڵیمانی کۆیلەپارە زۆر قسە بكەم، چونكە ئەو كابرایە هەر رۆژە وەكو پشیلە لە متبەغێكی بەرپرسانی یەكێتیدا دەمیاوێنێت، هەر بۆیە هەر هەفتە و لە رۆژنامەی هاوڵاتی بە بایەك شەن دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست