کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


سونە و موتڵەگ کوردو مەسعود بارزانی

Monday, 31/12/2012, 12:00









دوێنی سونەکانی رومادی ساڵح موتڵەگیان بەرد باران و پێلاو باران کرد، هۆکارەکەیشی ئه‌وه‌ بوو، که‌ ناوبراو دەستی لە گەڵ مالیکیدا تێکەڵ کردووە، بەلای ئەهلی سونەوە ئه‌مه‌ خیانەتکردنە لێیان، هەر بۆیە بەو شێوەیەش پێڵاو باران و بەرد بارانیان کرد. ئەمە ئەیسەلمێنێت سونەی عەرەب گەلێکی زیندون و ئەوەی خیانەتیان لێ بکات بەو شێوەیە ریسوا و سووکی ده‌که‌ن.
نیو سەدە زیاتر له‌ کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌شدا، بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی و تاڵەبانی به‌رده‌وام به‌ بێ شه‌رمکردن خیانەتیان لە نەتەوە و له‌ نیشتمان دەکەن، تەنانەت  هاوپەیمانێکی گەورەی سەدام و هێزەکانی بەعسی کورد کوژ بوون، سوپای به‌عسیان هێنایە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان، تا ئه‌مڕۆ داگیرکەر نەماوە نۆکەرایەتیان بۆ نەکردبێت، کەچی تا ئێستا هیچ کەسێک نە بەردبارانی کردوون و نە پێڵاوی تێگرتوون، بەداخەوە ئەمە ئەوەمانە بۆ دەردەخات کە ئێمە گەلێکی زیندوونین، گه‌لێکی ئازا نیین، گەر گەلێکی زیندوبونایە ئێمەش هه‌رگیز سەرکردە خائینەکانی یەکێتی و پارتیمان بەو شێوەیە قبوڵ نه‌ده‌کرد و له‌ناو خۆماندا جێگا و رێزیان نه‌ده‌بوو، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر گه‌لێکی ئازا و زیندوو بووینایه‌، ئەنفالچیەکانمان شاباش و سه‌روه‌ر نه‌ده‌کرد، ئێمه‌ ئه‌و گه‌له‌ین که‌ له‌گه‌له‌ین ئه‌وه‌ی خیانه‌تمان لێبکات گەمژانە پاساو بۆ خیانەت و گەل فرۆشی و نیشتمان فرۆشیەکانیان ده‌هێنینەوە. من پێم وایە تا ئێمه‌ خاوەنی ئەم عەقڵە فاشیلە بین و خیانەتکاران پاداشت بکه‌ین و بکرێن بە سەرۆک و سمبوڵ و سەرکردەی خۆمان هەرگیز هیچ بە هیچ ناکه‌ین، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیشمان لێده‌که‌ن، له‌ کار و کرده‌وه‌کانیان ناترسن و هەر رۆژە و لە بەرگێکدا خیانەتی خۆیان نوێ دەکه‌نه‌وه‌، خیانەتکارانیش تا بێت زۆرتر دەبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە