لە یادی ئەنفالدا گەنجێک پۆرتی مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ و بەرپرسانی تری کوردستان ئەشکێنێت
Monday, 03/10/2011, 12:00
جەلال تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکی کەنالی کوردساتدا، کە پرسیارێکی ئاراستە کرا کە چی ئەڵێت بەو سایتانەی کە لە سەری دەنووسن، دیارە مەبەست لە سایتەکان سایتی کوردستانپۆست بوو بە تایبەتی، بەڵام لەیلا عەلی کە پرسیارەکانی ئاراستەی تاڵەبانی دەکرد، بەمەبەست راستەوخۆ ناوی کوردستانپۆستی نەهێنا، تاڵەبانی لە وەڵامی پرسیارەکەدا ووتی: ئەوانەی کە لە سەریان دەنووسن وهک سەگ بە مانگا شەو وەڕینە، هەرچەندە بەلای منەوە سەگ زۆر لە بەرپرسە دزوو خائینەکان و ناوگەڵ تەڕەکانی یەکێتی و پارتی بەوەفاتر و گەورەترە. هەر بۆیشە ئەو قسە بێ مانایانەی جەلال تاڵەبانی هیچ ئەهمێتێکی نەبوو بەلای ئێمەوانانەوە و بەردەوام بووین لە هوشیارکردنەوەی خەڵک لە ئاست تاوان و تاڵانیەکانی تاڵەبانی و بارزانی کۆیلەکانی دەور و پشتیان. ئەوەی ئێمە مەبەستمان بوو توانیومانە ئامانجەکان بپێکین و گەنجانی وڵاتەکەمان ئەوەندە هوشیار بکەینەوە کە زۆر بە بوێرانە لە بۆنەو یادەکاندا مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی و کۆیلە بەرپرسەکانیان سوک و رسوا بکەن.
ئەوەی لەم گرتە ڤیدۆییەی خوارەوە ئەیبینن لە ساڵ یادی ئەنفالدایە، گەنجێک کە لاوانەوەیەک دەڵێت: لە لاوانەکەدا پۆرتی مەسعود و کۆسرەت و بەرپرسە کۆیلەکانی ئەو دوو حزبە ئەشکێنێت، ئێوە بە وردی گوێ لێبگرن چۆن باس لەوە دەکات لە سەر ئێسک و پروسکی ئەنفالەکان و کیمیابارانی هەڵەبجە سەرانی یەکێتی و پارتی و منداڵەکانیان چۆن دەژین، منداڵی ئەنفالکراوەکان و شەهیدانی کیمیاباران قوربانیانیش چۆن دەژین، هەموو لایەک ئەوە باش دەزانین کە سەرانی یەکیتی و پارتی چۆن چەندین ساڵە سوکایەتی بە کەس و کاری ئەنفال دەەکەن و توجارەتیان پێوە دەکەن، بەڵام ئەمڕۆش ئەبینین چۆن ئەم دەسەڵاتە لە بەرامبەر گەجە بوێرەکانی وڵاتەکەماندا سەری شۆڕیان لە ئاستی قسە حەقەکاندا شۆڕ دەکەن و ئارەقی شەرمەزاری دەسڕن بۆ ماوەی چەند چرکەیەک، دواتر کە دەچنەوە ناو کۆشک و تالارەکانیانەوە هەموویان لە بیر ئەچێتەوە و شەوانیش بە پێکەنینی درۆینەوە کۆیلەکانیان دەریان دەخەن و ئیتاعەتیان بۆ دەکەن، بەڵام گەردەلولی تۆڕەی گەنجانی هوشیاری هاونیشتمانیانی وڵاتەکەمان، پێکەنینەکانیان لێدەکاتە گریان و توشی جەڵتەی دڵیان دەکات، وەکو حوسنی موبارەک لە سەر قەرەوێڵە دادگای گەل دەکرێن. فەرموون سەیری گرتە ڤیدۆیەکە بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست