کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


جەلال و مەسعود تووشی نەخۆشی سەڕەتان هاتوون

Sunday, 29/03/2009, 12:00


كابرایەك سەرۆك خێڵ جارێك دەچێتە لای دكتۆر بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشی، لەكاتی پشكنینی پزیشكیدا دكتۆر بۆی دەردەكەوێت پەنجەیەكی كابرا تووشی نەخۆشی سەڕەتان هاتووە، بۆیە دكتۆر پێی دەڵێت دەبێت پەنجەت ببڕینەوە، لەبەرئەوەی ئەگەر پەنجەت نەبڕرێتەوە ئەوە هیواش هیواش ئەو نەخۆشییە پەرە دەسێنێ، بەڵام كابرا ڕازی نابێت و دەڵێت خودا گەورەیە هەر چاك دەبمەوە، پاش ماوەیەكی تر كابرا دەچێتەوە بۆ لای دكتۆر دەڵێت حاڵم لەباشییدا نییە، دكتۆر پاش پشكنین بۆی دەردەكەوێت ئەمجارە دەبێت دەستێكی ببڕرێتەوە، بەڵام كابرا بەوە ڕازی نابێت و هەم دیس دەڵێت خودا گەورەیە، پاش چەندین جاری تر سەردانی دكتۆر دەكاتەوە، هەر لەگەڵ سەردانێكیدا بۆ لای دكتۆر نەخۆشییەكەی هەتا بێت زیاد دەكات، بۆیە دكتۆر ئیزنی دەدات دەڵێ بچۆرەوە بۆ ماڵ لەماڵی خۆت دانیشە تاوەكو دەمریت، مردنی كابرای نەخۆش بۆ خودی خۆی دەگەڕێتەوە، چونكە ئەگەر یەكەمجار پەنجەی خۆی ببڕیایتەوە ئاوا بەئاسانی مردن یەخەی پینەدەگرت، هۆكارێكی تری مردنی كابرای سەرۆك خێڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە دەوربەرەكەی و دەروێشەكانی لەهەموو كاتێكدا فشەیان بەنەخۆشی كابرای ئاغاین هاتووە، دكتۆرەكەیان لەبەرچاوی كابرا وانیشان داوە كە ئارەزووی لەمردنی ئەودا هەیە بۆ ئەوەی جێگای ئەو بگرێتەوە، چەندین جاریش بەو هۆیە دكتۆر تووشی هەڕەشەی كوشتن دەبێتەوە، كابرای سەرۆك خێڵ بەو قسانەی دەوروبەرو دەروێشەكانی تەفرە دەخوات و بەقسەیان دەكات تا چارەنووسی گەیشتە چاوەڕوانی مردن، هەرچەندە لەكاتی گیانەڵاشدا دەروێشەكان هەر پێی دەڵێن چاك دەبێتەوە دكتۆرەكە نەزانە هیچی پێ نییە.
مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی چەندین جار دكتۆر میدیای ئازاد پێیانی ڕاگەیاندووە ئێوە تووشی نەخۆشی سەڕەتانی گەندەڵی هاتوون، پێویستان بەبڕینەوەیە پەنجەیەكی دەستانە، بەڵام تاڵەبانی و بارزانی بەهەمان شێوەی كابرای نەخۆش مامەڵە دەكەن، بە دكتۆرەكان دەڵێن خودا گەورەیە خۆی چاك دەبێتەوە، هەروەها بەقسەی خێزان و بنەماڵەو موریدەكانیان ئەو بڵێین دەروێشەكانیان كردووە كە شەرابی تەفرەدانیان دەرخواردی ئاغاكانیانداوە، ئەوەتا ئێستا هەریەك لەتاڵەبانی و بارزانی نەخۆشی سەڕەتانی دزینی سامانی نیشتمانی سەراپای جەستەیانی داگیركردووە، بۆیە لەلایەن دكتۆری میدیای ئازادەوە ئیزندراون كە مەرگ چاوەڕوانیان دەكات، بەڵام ئەوەتا لەسەرەمەرگیشدا تاڵەبانی و بارزانی دڵیان بە وتە فاسدەكانی دەروێشەكانی وەكو (مەلا بەختیاری علوج، بێ بەرهەم ساڵح، ئەرسلان ئاشق، ئازاد دەروێش، سەعدی فایلدار، فازیل بۆیاخچی، توتی حمەی مەلا قادری، سەگۆ قادر، هتد..) باوەڕ دەكەن كە گوایە دكتۆرەكان دەیانەوێت جێگای ئەوان بگرنەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لەهەڵبژردنی داهاتووی كوردستاندا تاڵەبانی و بارزانی بەتەواوەتی لەجێگای مەرگدا سەربنێنەوە، ئەگەریش حەپی دواخستنی هەڵبژاردنیش بخۆن وەكو چارەسەر بەكاری بهێنن، ڕەنگە تا ماوەیەك درێژە بە تەمنیان بدات، بەڵام ئەوەش دادیان نادات، مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە هیچ نەخۆشێكی سەڕەتاناوی دیكتاتۆر و دزینی داهاتی نیشتمانی وەك تاڵەبانی و بارزانی تا ماوەیەك دەژین و چارەنووسیان هەمان چارەنووسی سەددامی هاونەخۆشیان دەبێت.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە