ئامێری شارەوانییەك دەخرێتە خزمەتی سەرۆك جاشێک و كوڕە گەورەكەی جەلال تاڵەبانی بهناوی سەعەی عەبدول
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
دوێنێ شەو لە كەناڵی ئاسمانی "كەی ئێن ئێن " هەواڵێك بڵاو كرایەوە كە لە هەڵەبجەی تازە ئامێری شاروانی خراوەتە خزمەتی بەرپرسێكی ناوچەكەوە و رێگای تایبەتی بۆ چاك دەكەن. دیارە كەناڵی كەی ئێن ئێن بەدواداچونی زیاتری نەكردبوو، لەسەر ئەوەی كە ئامێری ئەوشارەوانییە خراوەتە خزمەتی چی بەرپرسێك، بۆیە لێرەوە دەمەوێت بۆتان ئاشكرا بكەم كە ئەو بەرپرسە (سەعەی عەبدول)ی سەرۆك جاشی سەردەمی بەعسە كە بە گوێرەی وتەی چەند پێشمەرگەیەكی دێرین، ئەو سەرۆك جاشە دەستی هەیە لە كوشتنی كۆمەڵێك پێشمەرگەی قارەمانی سەردەمی شاخ و لە دوای راپەڕینیشەوە چەند كەسێكی تری كوشتووە، بەڵام ئەو سەرۆك جاشە لە ئێستادا لەلای حامیدی حاجی غالی فایلدار و چەند بەرپرسێكی تری لقی 66 پارتی واتا یەكێتی نیشتمانی جەلال تاڵەبانی كراوەتە بەرپرسی كۆمەڵایەتی لە ناوچەكە و موچە و پاسەوانی بۆ دانراوە.
بەرپرسانی حكومەتە حیزبیەكەی پارتی و لقی 66كەی، زۆر جارپاش چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزای كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان ئەوجار خانوویەكیان بۆ دروست دەكەن لەسەر بودجەی خەڵك خۆیان، كەچی راگەیاندنە روو قایمەكانی حیزب ئەوەندە دهۆڵی بۆ دەكوتنن مرۆڤ بێزار دەكەن كە ئامادە بێت بە دهۆڵی دهۆڵ كوتەكانیش هەڵپەڕن. بەڵام ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە نامەردە بەبێ بەرامبەر خزمەتی پێشمەرگە كوژەكان و ئەنفالچیەكان دەكەن، كەچی زۆر بێ شەرمانە كاتێك خەڵك خەریكن لە كورسیەكانیان بەرپرسان دەخەنەخوارەوە، دەچن باسی شەهید و ئەنفال دەكەن و پەنایان بۆ دەبەن، بۆیە كاتی ئەوە هاتوە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان دەسەڵاتدارانی جەلالی و مەسعود دادگای بكەن، لە بەرامبەر ئەو هەموو سوكایەتییە كە بە قوربانیەكانیانی دهکهن.
كاتی خۆی مەسعود بارزانی هەردوو سەرۆك جاش و ئەنفالچی حمەخانی حاجی دارا و تەحسین شاویسی بە كوڕی مهلا مستهفا ناو دەبرد، لە ئێستاشدا جەلال تاڵەبانیش چەند كوڕێكی سەرۆك جاش و ئەنفالچی هەیە لەوانە فەتاح بەگ و سەعەی عەبدولە، جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە كاتێكدا خۆیان خاوەنی خیانەت و جاشایەتی 66 و 31 ئابن خۆ دەبێت هەر ئەو جاش و خائینانەش كوڕی گەورەی ئەوان بێت، ئەنفالچیەكان نوكتەیەكی خۆشیانیش هەیە كە دەمیان دەكەیتەوە، دەڵێن لە ژێرەوە پەیوەندیمان بە تاڵەبانی و بارزانیەوە هەبووە، ئەوەش دەیسەلمێنێت كە بارزانی و تاڵەبانی سەرۆكی ئەو ئەنفالچی سەرۆك جاش و خائینانە بوونە لە رابردو ئێستاشدا، چونكە خۆشیان ئهو کاتانهش له ژێرهوه پهیوهندییان به حکومهت و دوژمن و داگیرکهرهوه و ههبووه، خیانەتكاربون لە ئێستاو رابردوویشدا.
ئەمەش وێنەی ئەو ئەنفالچیەیە كە لە گەڵ سەدام حوسێنی براگەورەی بارزانی و تاڵەبانی وێنەی گرتوە و شاروانیەكیش خراوەتە خزمەتی ئەو سەرۆك جاشەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست