بۆچی یەكگرتوو كۆمەڵی ئیسلامی بونە داردەستی پارتی ودژی بزوتنەوەی گۆڕانن؟
Monday, 27/12/2010, 12:00
"هەرهێز وكەسێك یەكێتی و پارتی پێی بڵێن باش، كەواتە بوتە جاشیان"
لە دوای ئاشبەتاڵە شومەكەی 1975 كە بوبە قوربانی مەرامە تایبەتیەكانی مەلا مستەفای بارزانی، هێزێكی نوێ خوازی وەكو كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان سەری هەڵدا، دواتر جەلال تاڵەبانی و كۆمەڵێكیتر دەستیانگرت بەسەر كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستاندا، كۆمەڵەی رەنجدەران كۆمەڵێك گەنجی نوێخوازی وەكو شەهید ئارام رابەرایەتیان دەكرد، بەڵام ئەو كۆمەڵە گەنجە كە رێبەری حەقیقی كۆمەڵەی رەنجدەران بون لە روی سیاسیەوە كەم ئەزمون بون، نەدەبو ئەو كۆمەڵە گەنجە خوێن گەرمەی وەكو شەهیدا ئارام رێگەیان بدایە هەندێك ساختەچی و شەرواڵ پیس و فایلدار و جاسوس بخزێنە ناو كۆمەڵەی رەنجدەران و دواتر لە روداوە گوماناویەكاندا كەسە نوێخواز و خوێندەوارەكانی ئەو كۆمەڵەیە شەهید بكرێنوكۆمەڵێكی تریشیان ناچار بكرێن لە ناو چوارچێوەیەكی وەكو یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بتوێنەوە.
ئەوخەڵكانەی كە ئەمڕۆ بەرپرسی ئەم وڵاتەن و بۆ پۆست و پلەو پایە كورد دەفرۆشن و سەرقاڵی شەرواڵ پیسی و جاسوسین بۆ داگیركەران لە كاتی خۆیدا دەستیان گرت بەسەر كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستاندا و ئەوڕێكخراوە شۆڕشگێڕەیان تواندەوە.
دیارە ئەو كاتەی كۆمەڵەی رەنجدەران دروستبو هەندێك لە حیزبە چەپەكان ئەو رێكخراوەیان بە ترسناك دەزانی لەسەر خۆیان و بە دزینی فیكرەی چەپگەریان دادەنا، بۆیە بونە داردەستی مەلا مستەفای نەخوێندەوارو جاسوسی داگیركەران و شەڕی هەندێك لە كەسەكانی ناو كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانیان دەكرد كە لە ناو یەكێتیدابون.
لەم سەردەمەداو لەدوای 25/7/2009 وە هێزێك دروستبو كە لە ناخی توڕەی خەڵكەوە هەڵ دەقوڵاو هێزەكەش ناونرا بزوتنەوەی گۆڕانو لە هەڵبژاردنێكی پڕتەزویردا توانی 25 كورسی پەرلەمانی كوردستان بەدەست بهێنێت و ببێتە ئۆپۆزسێون لە پەرلەمانی كوردستان، دواتر لە هەڵبژاردنی 7/3/2010 توانی 8 كورسی پەرلەمانی عێراقیش بەدەست بێنێت، ئەم بزوتنەوەیە كە دەنگی ناڕەزای خەڵكی توڕەی كوردستانە لەم دەسەڵاتە گەندەڵ و مل وڕەی كوردستان، رەنگیشە هەندێك خەڵكی كۆیلە و بەرژەوەندیخوازی تێدابێت، بەڵام ئێستا ئەم بزوتنەوەی گۆڕانە بوتە هێزێكی حەقیقی ئۆپۆزسێون.
لە بەرامبەرادا دو هێزی تری وەكو كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی بانگەشەی ئۆپۆزسێون بون دەكەن، لە راستیدا ئەوانە نەك ئۆپۆزسێۆن نین، بەڵكو ئەوەندە گۆڕان بە دوژمنی خۆیان دەزانن ئەوەندە هێزە دزەكانی دەسەڵات بە دوژمنی خۆیان نازانن، چونكە پێیان وایە ئەو دەنگەی گۆڕان بە دەستی هێناوە ئەگەر گۆڕان دروست نەبوایە ئەوە ئەو دەنگانە بۆ ئەوان دەچون،بەڵام ئۆپۆزسێونی حەقیقی نین و دەسەنە خۆری پارتی و لقی 66 پارتین كە ناوی یەكێتیە ئەو لقە پیاوێكی كۆیلەی دوژمنانی كورد سرۆكایەتی دەكات كە ناوی جەلال تاڵەبانیەو وەكو عەیز وەیسی سوكیش لە كۆنسێرتی 13 پارتیدا وتی: تاڵەبانی قوتابی قوتابخانەكەی مەلا مستەفای بازانیە.
لە ئێستادا یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی هەمان دەوری چەپەكانی سەردەمی مەلا مستەفا دەبینن كە لەسەردەمی شاخدا دژی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان شەڕیان دەكرد، دیارە ئەوەش ئاشكرایە كە ئەو دو حیزبە ئیسلامیە تا بێت جەماوەری خۆیان لە دەست دەدەن، چونكە ژمارەیەكی بەرچاو لەو دەنگدەرانەی دەنگیان بەو دو حیزبە ئیسلامیە داوە، وردە وردە لێیان دور دەكەونەوەنەوە چارەنوسیان هەمان چارەنوسی ئێستای چەپەكان دەبێت كە نەیان توانیوە نیو كورسی پەرلەمان بهێنن.
ئەم دو حیزبە ئیسلامیە ماوەیەك پێش ئێستا لاف و گەزافی ئۆپۆزسێونبونیان لێدەدا، بەڵام نەك نەیان توانی ببنە ئۆپۆزسێونن بەڵكو بونە داردەستی دەسڵاتی دز و شەرواڵ پیس و خیڵەكی كوردستان، تا دوێنێ بو مەحمەد ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی شورای جەهل نەفامی(یەكگرتوی ئیسلامی) لە تیڤیەكانەوە جوێنی بە دەسەڵات دەداو باسی روداوەكەی دهۆكی دەكرد، ئەی خێرە ئێستا كەكا حمەی ئەحمەد 180 پلە بای داوەتەوە و مەسعودی سرۆك 1000 بە مەرجەع دەزانێت؟؟؟ ئەی خێرا تا ئێستا كۆمەڵی ئیسلامی دیلەكانی سەرنگومن لە لای بەرپرسەكانی لقی 66 پارتی، كەچی لەم لاشەوە قورئان خوێنەكەی پەرلەمانی عێراق عەلی باپیر لە گەڵ مەلا بەختیاری كارەباچیدا كۆ دەبێتەوە و بۆ ئەوەی تۆزیك لەوەڕەكەیان بۆ باش بكەن و بەریان بدەنە بەر گۆڕان.
پارتی بۆچی ئەیەوێت خۆی راستەوخۆ شەڕی بزوتنەوەی گۆڕان نەكات؟
دیارە پارتی رونتر بڵێم خێڵەكەی مەلا مستەفا لەوەتەی هەن هەر خەریكی خیانەت و كوردكوژین، مەلەفێكی گەورەی خیانەتیان هەیە و ئەو خیانەتانەی كردویانە هەندێكیان وەكو خیانەتی 31 ئاب ئاشكرایە و هەندێكی تری خیانەتەكانی كە تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە بە بەڵگەوە لەلای كەسی دیكە دەست دەكەون، ئەم مەلەفی پر خیانەتەی خێڵە 1000 پیاوەكەی بارزانی، ئەو خێڵەی (پارتی دیكتاتۆری كوردستان) توشی شەلەل كردوە و ناوێرێت راستوخۆ شەڕی گۆڕان بكات، بۆیە وەكو چۆن مەلا مستەفای باوكی 1000 پیاوەكە كاتی خۆی لە رێگای داردەستەكانی وەكو چەپەكانەوە شەڕی كۆمەڵەی رەنجدەرانی دەكرد، ئێستا كوڕەكەی كە خاوەنی 1000 میردی جامانە سورە، هەمان سیاسەتی باوكی دوبارە دەكاتەوە و لە رێگای داردەستێكی وەكو ئەندامانی لقی 66 پارتی و ئیسلامیەكانەوە شەڕی گۆڕان دەكات.
گۆڕان لەم حاڵەتەدا چۆن روبەڕوی ئەم بارودۆخە ببێتەوە؟
دیارە گۆڕان پێك هاتوە لە كۆمەڵێك خەڵكی جۆراوجۆر، لە ناو ئەو خەڵكانەدا كۆمەڵێك خەڵكی بە جورئەت و سیاسی باشی تێدایە، لە پاڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك خەڵكی بەرژەوەندی خوازی تێدایە، پێویستە كادرو سەركردانی گۆڕان ئەو هەڵانەی سەركردەكانی كۆمەڵەی رەنجدەران دوبارە نەكەنەوە تەسلیمی خەڵكی بەرژوەندیخوازی نەكەن. هەروەها پێویستە گۆڕان لەسەر نەوەی نوێ كار بكات و بچێتە ناو خەڵكەوە و تۆوی ئازادی و ئازای و نیشتمان پەروەری لە ناو نەوەی نوێدا بچێنێت. گۆڕان تەنها هی نەوشێروان مستەفا نیە، بەڵكو هەمو هی هەمو گۆڕانخوازێكە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست