ئەرێ بەڕاست تاڵەبانی و بارزانی وكۆسرەت رەسول دەوڵەتی كوردی رادەگەین؟
Friday, 07/10/2011, 12:00
سایتی خەندان چەند رۆژێك پێش ئێستا هەواڵی سایتێكی عەرەبی بڵاوكردەوە كە گوایە جەلال تاڵەبانی خەریكی نەخشەی دەوڵەتی كوردیە، هەروەها ئەمڕو هەمان سایت هەواڵێكی بڵاو كردۆتەوە كە كۆسرەت رەسولأ لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی ئاسۆدا كە جاری بڵاو نەبووەتەوە، وتووێتی كاتی دەوڵەتی كوردی هاتووە. هەر چەند رۆژێك پێش ئێستابوو جەلال تاڵەبانی بە پێچەوانەی جارەكانیترەوە كە یەكسەر دەهاتەوە بۆشاری سلێمانی ئەمجارەیان چوو بۆ شاری كەركوك.رۆژنامەیكی ئەهلیش بڵاوی كردەوە گوایە مەسعود بارزانی گلەی لە تاڵەبانی كردووە كە بۆچی باسی دەوڵەتی كوردی نەكردووە لە نەتەوەیەكگرتۆكان؟.
پرسیاریەكە ئەوەی بۆچی لەم كاتەدا جەلال تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ پروپاگەندە بۆ دەوڵەتی كوردی دەكەن و تاڵەبانی لە كەركوك دەنیشێتەوە؟ بۆیە پێویستە وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ هاونیشتمانیانی كوردستان رونبكەینەوە. كاتێك رژێمەكەی "سەدام حسێن"ی كوردكوژ رووخا، هەریەكە لە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پێناوی دەسكەوتی حزبی و شەخسیدا لە كەركوك و ناوچە فرۆشراوەكانی تری كوردستان، ئەو ناوەچەنایەن هەموو تاڵانكردوو و بە دوو ئیدارەی حزبیەوە چوونە ئەو ناوچانەوە، لەبری راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی، كەچی یەكسەر چوونە بەغداد و ماڵی عەرەبیان رێكخستەوە و وەكو خۆیان چەندین جار بە شانازیەوە وتوویانە هێزی سەربازی عێراق لە سەردەستی ئەوان بنیاتنرایەوە. بە گوێرەی ئەو زانیارانەی كە كەسێكی سیاسی بۆی باسكردم ووتی: لەو كاتەدا ئەمریكا 10 هەزار سەربازی لە شاری كەركوك جێگیركردبوو، هەر بۆیە نەیان دەویست ئەو هەموو سەربازەیان لە كەركوكدا مۆڵبەدن، لەبەر ئەوە داوایان لە لایەنی كوردی كرد كە ئەمریكا ئامادەیە كەركوك بگەڕێنێتەوە سەر كوردستان، بەڵام بە مەرجێك یەكێتی و پارتی بتوانن ئاسایشی كەركوك بەپارێزن، كەچی لە بەرامبەر ئەو داوایەدا تاڵەبانی بارزانی رەتیانكردەوە كە كەركوك بگەڕیننەوە سەر كوردستان، ئەوەش لە بەر دوو هۆكار، هۆكاری یەكەمی مەسعود بارزانی بۆیە پێی باش نەبووبوو كەركوك بگەڕێتەوە سەر كوردستان، چونكە ئەندام و لایەنگری لە كەركوكدا زۆر كەمبوون، هەر بۆیە پێیان وابوو ئەگەر كەركوك بگەڕێتەوە سەر كوردستان، ئەوە لە كوردستاندا باڵانسی هێزی تێك دەچێت و لە هەڵبژاردندا پارتی و مەسعود بارزانی دەر ناچن و پێگەیان لەق دەبێت، هۆكاری دووەمیش ئەوبوو، جەلال تاڵەبانییش لەبەر ئەوە پێی باش نەبوو كەركوك بیگەرێتەوە سەر خاكی كوردستان، بۆ ئەوەی لە بەرامبەر پۆست و پلەو پایەدا بە عەرەبەكانی بفرۆشێتەوە و خۆی خۆشەویست بكات لە بەرچاوی عەربەكانی سونەو و شیعەداو رازیان بكات كە پۆست و ئیمتیازاتی بەشی بەنێ.
لە ئێستادا كە عەرەبی شیعە و عەرەبی سونە پێگەی هەردوو لایان بە هێز بووە لە عێراقدا و حزبەكەی جەلال تاڵەبانییش توشی ئفلیجی عەقڵ بووە و لاوازە، بۆیە لە ئێستادا لایەنی سونە و شیعە و ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیشی ئەوەندە گوێی لە قسەی تاڵەبانی هەڵ ناخەن، بۆیە تاڵەبانیش بە خەیاڵی خاوی ئەتوانێت بە رۆشتنی بۆ كەركوك و باسكردنی دەوڵەتی كوردی جارێكتر دەتوانێت بڵێت ئەوە منم ئەگەر گوێم لێنەگیرێت و ئیهمال بكرێم، دەتوانم زلەیەك لە بنا گوێتان بدەم، بەڵام ئەو كارتە سوتاوەی تاڵەبانی هیچ سودێكی ئەوتۆی نابێت، چونكە لە كوردستاندا خۆی حزبەكەی لەو پەڕی رسوایی و ئیفلاسیدان و لە بەغدادیش هەموو لایەنەكان لە فێل و تەڵەكە بازیەكانی تاڵەبانی گەیشتوون و دەشزانن لە كوردستان و عێراقیشدا حزبەكەی توشی ئیفلیجی مێشك و پەركەمی سیاسی هاتووە.
مەسعود بارزانی بۆ خۆی كەسێكی خائین و تاڵانچی و كوردفرۆشە و لە ماوەی دوو ساڵدا دوو خیانەتی گەورەی وەكو 31 ئاب و هێنانی دەبابەی تورك و جەندرمەی توركی بۆ سەر خاكی كوردستان كرد، كاتێك فەرەنسا پلانی رزگاركردنی كەركوك و ناوچە دابراوەكانی دانابوولە ساڵی 1995، پارتی ئەو پلانەی بە توركەكان فرۆشتەوە، ئەوانە و هەزاران خیانەتی تری لە هاونیشتمانیانی كوردستان كردووە، خۆی بنەماڵەكەی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەیان بە تاڵانبردووە و خەریكی تیرۆركردنی خەڵاكانی ئازادیخوازن، مرۆڤێكی خائینی وەكو مەسعود كە میژووی خۆی بنەماڵەكەی پڕێتی لە خیانەت و كورد فرۆشتن، ئیتر چۆن دەتوانێت داوای دەوڵەتی كوردی بكات؟ ئەوە قسەو باسانە تەنها دەچێتە عەقڵ ئەیلولەكانەوە.
لێ كۆسرەت رەسوڵ كە كەسێكی سەربازی ناسیاسیە و هیوایەتی پارە و پوڵە و لە رووی جەستیشەوە مردویەكی بخۆرە، ئەم كرسرەت رەسوڵە كە لە دێگەڵە بەولاوە كەس حەسابی تورێكی قوڕاوی بۆ ناكات و هیچ دەسەڵاتێكی ئەو تۆی نەماوە لە هەولێردا و پارتی رێگای لێدەگرێت بچێتەوە هەولێرە، ناتوانێت چوار شەو بمێنێتەوە لە هەوڵیردا، چونكە پارتی پێی قەبوڵ نیە، لە ناو حزبەكەی خۆشیدا پەرو باڵ كراوە و ناتوانێت یەك هەنگاو بە هیچ لایكدا هەڵفڕێت، كەچی هاتووە لە شارێكەوە كە خۆی حزبەكەی تۆرداوەتە زبڵدانی مێژووەوە بە خەیاڵی خۆی ئەیەوێت دەوڵەتی كوردی رابگەیەنێت، كۆسرەت فەوجێكی پاسەوانەكانی سەر بە حكومەتی عیرَاقە و لە بەغداوە هەر پاسەوانێكی ملیۆنێك زیاتر پارەیان بۆ دێت كەچی ئەو 700 هەزاریان پێدەدات و لە هەر سەربازێك نزیكەی 300 هەزار دیناری عێراقی لوشدەدات و كوڕەكەی خەریكی دزینی سەروەت و سامانی خەڵكی كوردستانە و دزی لەو پاسەوانانەی خۆی دەكات كە دەیپارێزن، كەسێك دزی لە پاسەوانەكانی خۆی بكات، ئایە چۆن دەتوانێت باس لە دەوڵەتی كوردی بكات؟ كۆسرەت بەو عەقڵە كۆڵەوە كە پڕیتی لە سوجدە بردن بۆ پارە و بۆ تاڵەبانی كورد كوژ و كوردفرۆش، پێی وایە بەو قسە بێسەرو بەرانەیان وەكو ساڵانی هەشتاكان دەتوانن هاونیشتمانیان چەواشە بكەن، بەڵام كۆسرەت و سەرۆكەكەی و مەسعود بارزانیە خائینەكەی دەبێت باش بزانن كە هاونیشتمانیان وەكو خائینەكانی میژوو هەموویان لە دادگای گەلدا دادگای دەكات،تازە ئێوە بەو هەموو دزی و تاڵانیەی كردۆتانە ناتوانن خۆتان بەو جۆرە قسانە پاك بكەنەوە، سەردەمی ئێوانان وەكو بیبسی بەسەر چوو بەسەر چووە. هاونیشتمانیانیش لەوە گەشتوون تا خائینێكی وەكو تاڵەبانی و بارزانی دزەكانی دەورو پشتیان لە دەسەڵاتدابن، درووستبوونی دەوڵەتی كوردی و گەڕانەوەی كەركوك و ناوچە فرۆشراوەكان خەونی شاعیرانەكەی تاڵەبانیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست