کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لەبارەی دادگای كردنی ناسیح عبدوالرحیمەو نامەیەكی مامناوەندی بۆ دادوەری دادگای سەیدسادق

Tuesday, 14/04/2009, 12:00


جەنابی دادوەر(نەجات ئەحمەد حسن)لە دادگای سایدسایق ئەم نامەیەت بۆ دەنوسم، بۆ ئەوەی نەوەك لە20 ئەم مانگە لە كاتی دادگای كردنی ڕۆژنامەنوس ناسیح عبدالرحیم خەوی حزبیت لێبكەوێت چاوت بەڵگەكانی ناسیح نەبینێ كە بە لقی هەڵبجەی پارتی وتووە جاشن، ئەوەی ناسیح وتوێتی نابیناش دەزانێت ڕاستە، چونكە ئەو كەسانەی لە دوای خیانەتی 31 ئابەوە دوای بنەماڵەی بارزانی كەوتوون بەوپێوەری بۆجاشە ئەنفالچێكان دانراوە ئەوە ئەمانەش جاشن و كەواسوری بەرلەشكری بەعسیەكان بوونە.
جەنابی دادوەر هەموو لایەك باش دەزانین یاسا لەم وڵاتەدا وكو كڵاشی پەڕۆین وایە لەلایەن جاشەكانی 66 و 31 ئابەوە دانراوەو دروستكراوە، بۆیشە هەردەبینین یاسا پەرۆینەكانی خۆیان چۆن چۆنین هەر خودی خۆیان لەپیان دەكەن، بۆ نمونە ئازادكردنی فڕۆكەوانەكە لەلایەن خودی تاڵەبانی پارێزەری جاش و ئەنفالچی و بەعسیەكانەوە، جەنابی دادوەری ئەگەر ئەتەوێت خوت بە پاكی بهێڵیتەوە، ئەوە بە حەبی حزبەكان خەوت لێ نەكەوێ بە قسەیان بكەیت ناسیح عبدوالرحیم سزا بدەیت، ئەمەی من دەیڵێم مەبەستم ئەوە نیە ئێمە یاسا پێشێل بكەین، بە پێچەوانەوە ئەوەی ئێمە داوای دەكەین دانانی یاسای مۆدرین و سزادانی هەموو مرۆڤەكانی ئەم وڵاتەیە لەسەر تاوانەكانیان بەبێ جیاوازی، ئەگەریش ئەتەوێت خۆت بخەیتە نێو زبڵدانی میژووی ئەم بەرپرسە تاوانبارانی كوردەوە ئەوە پیرۆزت بێ، بێمنەتیشبە چۆن ناسیح دادگای دەكەیت بە قسەی جاشەكانی 31 ئاب بیكە، بەڵام جەنابی دادوەر ئەوە من لای خۆمەوە دڵنیات دەكەمەوە ئەو جاشانە كە سكاڵایان لە بەرامبەر ناسیح تۆماركردوە ئەوەندەیان نەماوە وەكو حزبەكەی سەدامی هاوپیشەیان بە سزای گەل و ڕۆنامەنوسان بگەینرێن بە یاسایەكی مودیرن لە داهاتوویەكی نزیكداسەری زلیان لە زینداندا بنینەوە، لە كوتایدا هیوادارم وەكو دادوەرەكەی هەڵبجە چۆن ئەو سكاڵایەی لەخۆی دورخستەوە لەترسی میژوودا، ئەتۆ وەكو ئەو دادوەرە ترسنوكانە خۆتی لێنەشاریتەوە، جریئانە میژوویەكی نوێ بۆخۆت درووست بكەوە، ئەگەر فشاری زۆریشت بۆ هات بە دەست لەكاركیشانەوە بەرپرسانی حزب و حكومەت ڕسوابكە، ئەبێت جەنابی دادوەر ئەوەش بزاێت تائێستا یاسای سزادانی الیكترۆنی لە هیچ وڵاتێكدانیە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە