کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


یاساكانی كوردستان پارێزەری عومەر فەتاحەكانەو دووژمنی خەڵكی كوردستان و پیرەمەگروونەكانە

Sunday, 27/12/2009, 12:00


لە سایتی ئاوێنەدا قائیم قامی پیرەمەگروون دەڵێت ئەو كەسانەی دەستگیر دەكرێن لە لایەن ئەو فەرمانگانەوە هێرشكراوەتە سەر بیناكانیان سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە. بۆیە دەستگیر دەكرێن.
بەڕاستی كوردستان و حكومەتە تەزویرەكەی بوونەتە نوكتە. عومەر فەتاح 18 مللوێن دۆلاری خەڵكی كوردستانی دزیووە و ئەمر گرتنی هەیە كوڕیش بۆی نیە دەستگیری بكات،جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی خۆیان موریدەكانیان ساڵانە 700 مللوێن دۆلاری خەڵكی كوردستان دەدزن كەس نییە پێان بڵێت بەری چاوتان كلی پێوەیە. ڕۆژانە بەرپرسەكانی جەلالی و بارزانی پەلاماری خەڵك دەدەن و ئەشكەنجەی دەدەن و سامانی گشتی بە تاڵان دەبەن و یاساش شمولیان ناكات، بەڵام یاساكانیان خەڵكی پیرەمەگروون دەگرێتەوە. لەبەر ئەوەی داوای مافە سەرتایەكانی خۆیانیان كردوە.
تائێستا هیچ فەرمانگەیەكی كوردستان سكاڵای لە سەر ئەو هەموو تاڵانیەی بەرپرسان تۆمارنەكردووە، كەچی ئەمڕۆ چەند فەرمانگەیەكی پیرەمەگروون سكاڵا لە سەر خەڵكی مافخوراوی پیرەمەگروون تۆمار دەكەن؟ ئەو فەرمانگانە سكاڵا لە سەر تاڵەبانی ناكەن كە فڕۆكەوانەكەی ئازادكرد، بەڵام سكاڵا لە سەر خەڵكی پیرەمەگروون تۆمار دەكەن؟.
ئەبێت ئەو دادوەرەی بڕیاری گرتنی ئەو خەڵكەی دابێت چ كۆیلەیەكی حیزبی بێت، چونكە ئەگەر ئەوانە بەڕاست دادوەرن ئەبووایە ئێستا زۆربەی هەرە زۆری بەرپرسان شانیان لە زینداندا بدایەتەوە، بەڵام دڵنیام كە ئەوانە هەمان ئەقڵیەتی دادوەرەكانی سەردەمی بە عسییان هەیە كە بە هەزاران گەنجی كوردستانیان بە نەهەق ڕاپێچی مەرگ كرد.
یاسای پاراستنی مرۆڤەكان تۆم زۆر خۆش دەوێت و بە دووتا وێڵم و ئەمەوێت تۆ لە هەموو جێگایەكدا هەبیت، بەڵام خەریكە لە تۆش زویر دەبەم. چونكە لە ژێر پەردەی تۆدا دیكتاتۆرەكان مرۆڤەكان لە ناو دەبەن و زیندانی دەكەن و ئەشكەنجەی دەدەن.
ئەو كەسەی كە سكاڵای لە سەر خەڵكی بە شەرەفی پیرەمەگروون تۆمار كردووە، لە لای من هیچی كەمتر نیە لەو كەسانەی كە لە سەردەمی بەعسدا جاش و خائین و نۆكەری بەعس بوون و ملی خەڵكیان دەپەڕاند.
ئەبێت بەرپرسانی جەلالی دەست لەو گرتن و بڕین تیرۆرە هەڵبگرن كە ئیانەوێت خەڵكی پێ بترسێنن. ئەگەر دەست لەو كارە هەڵنەگرن ئەوە دڵنیابن گەلی ئێمە لێیان ڕادەپەڕێت و ئەوجار بەر خەزەبی خەڵك دەكەون، خەڵكی كوردستان بە ئاگر و ئاسن و ئەنفال و كیمیا باران چۆكی دانەدا، ئێستا ئێوەی دزی سەروەت و سامانی كوردستان ئەتانەوێت بە ترس و تۆقاندن و تیرۆر چۆك بە خەڵك دابدەن؟!
مەسعود بارزانی كەوا سوری پێش داگیركەرانیش لە گیوێ گادا نوستووە، تازە تازە گەمژە گەمژێت و هاتووە دەڵێت: خەڵك قەرزاری بنەماڵە جاسوسەكەی ئەوانە. خەڵك بۆ قەرزاری ئێوەی جێبەجێكاری پلانەكانی دووژمنان بێت، بۆ ئێوەی دزەگەورەكەی سامانی نیشتمانی كە بەشی سەدان هەزار ساڵی تری ژیانی خۆتانوو بنەماڵەكەتان دزیووە. ئێوەی دیكتاتۆر و نوستوو لە گیوێی داگیركەراندا و هەڵساو بەخەبەر بۆ سەركوتكردنی گەلەكەمان خەیری خیانەت چ دیارییەكتان بۆ خەڵك هێناوە؟ .
لێرەوە بە خەڵكی پیرەمەگروون دەڵێم: كە ئێمەش لە شاری كفرییەوە هاودەرد و هاو خەباتیانین و بۆ بەدی هێنانی داواكانی خەڵك دەست بۆ هەموو شتێك دەبەین، ئێمە بێمنەتین لە دەسەڵات چییان لە دەست دێت با بیكەین، ئێمە بە داواكاری خەڵكەوە، ئەوانیش بە هێز و جەلاد و پیاو كوژ و میلیشاتەكانیان چیان پێ دەكرێت با بیكەن، با لە ئێستوە دەرگای زیندانەكانیان بكەنەوە،چونكە دەسەڵات دڵنیادەكەینەوە واز ناهێنین تا مافەكانی خەڵك دەگەڕێنینەوە و دزەگەورەكان لە زینداندا تووند دەكەین.
شتێك كە جێگای پێكەنینە ئەوەیە كە كەناڵی كوردساتی هیرۆلاند دەیگووت: دەستی گۆڕان لە پشتی ئەو خۆپیشاندانەوەیە، گۆڕانیش پاساویان ئێهێنایەوە كە ئەوان دەستیان لە پشتی ئەو كارەوە نیە. جەلالییەكان بێ ئاگان لەوەی كە كاری ئۆپۆزسیۆین لە هەموو دونیادا ئەوەیە شەقام بجوڵێنێت و خۆپیشاندان بكات، گۆڕانیش بێ ئاگان لەوەی كە ئەبێت ئەوە ئەوان بن پێش خەڵك بكەون نەك پاساو بهێننەوە كە ئەوان بی ئاگان لە خەمەكانی خەڵك.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە