کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


با هەموومان فریای سه‌ید ئه‌كرم خالید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشووی‌ گومرگی‌ ئیبراهیم خه‌لیل هاوشیوەكانیان بكەوین

Thursday, 03/11/2011, 12:00







ماوەی بیست ساڵە بنەماڵەی خائین بارزانی خەڵكی هەژاری دەڤەری بادینان دەچەوسێنێتەوە، تەواوی ئازادیەكانی خەڵكیان لەو دەڤەرە خستوەتە ژێر فلتەری دەزگای بەدناوی پاراستنەوە، ئەوە وایكردووە خەڵك لەو دەڤەرەدا بێدەنگی هەڵبژێرێت، ماوەیەكە لە گەڵ گۆڕانكاریەكانی ناوچەكەو رۆڵی تەكنەلۆجیا لەو هوشیاركردنەوەی هزروبیری خەڵكدا، وایكردووە كۆمەڵیك خەڵكی رەخنەگر درووست ببێت لە دەڤەری بادیناندا كە رەخنە لە دەسەڵاتی سەركوتكەری پارتی بنەماڵەی بارزانی بگرن و ئەو دیواری ترسە بشكێنن كە بە وەهمی درووستكراوە.
یەكێك لەو كەسانەی كە لە ماوەی رابردوو وازی لەو حزبە منداڵ كوژە هێناوە و دەستی كردووە بە رەخنە گرتن لێیان، ئەویش ناوی سه‌ید ئه‌كرم خالید)به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشووی‌ گومرگی‌ ئیبراهیم خه‌لیل كە لە كەناڵی ئێن ئاڕتی لێدوانێكی دابوو كە پارەی گومرگ ئیبرهیم خەلیل دەچێتە گیرفانی نێچیرڤانی بارزانی گەورە دزەوە، ئەم كەسە لە بەر ئەوەی كە دوو دێر قسەی هەقی كردووە، لەبەرامبەردا دەزگای بەدناوی پاراستن وەكو پیشەی هەمیشەیان رفاندوویانە.
بۆ ئەوە هەموومان خەڵكی دەڤەری بادینان رزگار بكەین لەو تەوقەی لە ملیانایە كە ئەویش بنەماڵەی بارزانیە. پیسویستە بە هەموو ئازادیخوازانەوە داكۆكی لەو كابرایە و ئەوانەشی وەكو ئەو لەسەر بیرو رای ئازادی دەرفێنرێت و تیرۆر دەكرێت و مەلەفی بۆ درووست دەكەن، دەبێت رزگاری بكەین لە دەست جەلادەكانی كورد كوشتنی دەزگای بەدناوی پاراستن، ئەگەر ئێمەوانان فریای ئەو كەسانە نەكەوین ورێكخراوەكانی مافی مرۆڤی جیهانیان لێ ئاگادار نەكەینەوە، ئەوە دڵنیابن وەكو سەردەشت عوسمان تیرۆری دەكەن و مەلەفێكیشی بۆ درووست دەكەن و لە ناوی ئەبەن.
لێرەوە بە بنەماڵەی خائینی بازانی رائەگەینم ئەگەر ئەو كەسە هەرچ شتێكی بەسەردا بهێنرێت ئەوە خودی بنەماڵەی بارزانی لێی بەرپرسن و ئەوانیش تاوانبارن لە پاراستنی ژیانی ئەو كەسەدا، هەرچەندە ئَێستا ترس هەیە بنەماڵەی بارزانی و دەزگا بەدناوەكەی لە رێگای ژەهراویكردنەوە نەیارەكانی خۆیان لە ناوببەن، لێرەشەوە ئاگاداری كەس و كاری سەید ئەكرەم دەكەمەوە ئەگەر ناوبراو ئازادكرا و تیرۆر نەكرا لە لایەن ئەو دەزگا بەدناوە، ئەگەر ئازدكرا تكایە با بچێت فەحسی خۆی بكات بزانێت دەرمان خواردیان نەكردووە، رەنگە ئەو دەزگا بەدناوە لە هەوڵی ئەوەشدابن مەلەفێكی بۆ درووست بكەن و بەو شێوە تاوانباری بكەن، بەڵام موهیم ئەوەیە ئەوە بەلای ئێمەوە ئاشكرایە كە ئەو كەسە لەسەر ئازادی بیروڕا رفێنراوە. بۆیە ناتوانن بە گاڵتە مەلەفی بۆ درووست بكەن.
ئێستا رەنگە هەندێك خەڵك هەبن بڵێن بۆ ئەم كابرا داكۆكی لە كەسێك دەكات خۆی ماویەك دەروێشی ئەو بنەماڵە بووە؟ بەڵام ئەوەی ئاشكرایە لە كوردستاندا ئەوەی لە ژێر دەستی پارتی بووە ئۆتۆماتیك پارتی بووە بە زۆری، ئەوانەشی لە ژێر دەستی یەكێتی بووە بە زۆری پارتی بووە، بەڵام وەكو لە پێشدا ئاماژەم پێكرد بە هۆی تەكنەلۆژیاوە و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كۆمەڵێك خەڵكی باش لە پارتی و یەكێتی دوور بكەونەوە راستیەكانیان بۆ ئاشكرا بووە، بەلای منەوە هەرچ كەسێك لەم كاتەدا لە پارتی و یەكێتی بتەكێتەوە هەوڵ بۆ ئازادكردنی تاكی كورد بدات و قسەی هەق بكاتو هەوڵ بۆ سیستەماتیكردنی دەسەڵات لە كوردستان، من وەكو خۆم بەبێ سێ و دوو داكۆكی لێدەكەم. دەبێت هەموومان پێش ئەوەی مرۆڤێك لە نەهەقە لەناو ببرێت، رێگی بكەین لەو پاراستنی ژیانی، ئەگەر نەتوانین ئەوە بكەین پاش مردنیان فرمێسك رشتن بۆی و هۆنراوە هۆنینەوە بۆیان درۆیەكی شاخدارە و وەكو دەرمانی ئیكسپایەرە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە