کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان مەلەفی خیانەتەكانی مەسعود بارزانی هەڵبداتەوە

Thursday, 13/01/2011, 12:00


"ئەگەر خەڵك خیانەتكاران لەدادگایەكی سەربەخۆدا بە دادگای نەكاتو بێدەنگ بێت لە ئاستیاندا، دەبێت چاوەڕێ ئەوەش بكەن خیانەتیتر دوبارە دەكرێتەوە"
كۆیلەكانی پارتی كاتێك باسی خیانەتی گەورەی خیڵەكەی بارزانی دەكەیت دەڵێن: پارتی ناچاربو دەبابەی ئەنفالچیەكان بهێنێتە سەر خاكی كوردستان، چونكە یەكێتی شپرزیكردبو، بۆیە بە ناچاری دەبابەی بەعسی هێنا، بەڵام ئەو پاساوە پاساوێكی لاوازە بۆ ئەنجامدانی ئەو خیانەتە مێژویەی خێڵی هەزار مێردەكە.
لە كاتێكدا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەزار مێردەكە لە بەغدا دەنگی 500 هەزار كورد كپ دەكات و لە بەرامبەردا لە دو عەرەبی شۆڤینی و بەعسی وەكو ساڵەح موتڵەگ و زافرالعانی خۆش دەبێت؟ دەبێت ئەمە ناوی لێبنرێت چی؟ ئەگەر خیانەت نەبێت.
ئەم خیانەتەی مەسعود لە خیانەتی 31 ئاب گەورەترە، چونكە پارتی لە كاتێكدا ئەم خیانەتەی ئەنجامداوە هیچ هێزێك وەكو رۆژانی پێش خیانەتی 31 ئاب شپرزی نەكردوە، ئەپرسم دەبێت ئەمجارە كۆیلەكانی خێڵی هەزار مێردەكە پاساویان چی دەبێت بۆ ئەو خیانەتە نیشتمانیە نەتەوەییەی مەسعود بارزانی؟؟
یەكێك لەكێشەكانی خەڵكی كورد ئەوەیە كە زۆربەی تاكی كورد زاكیرەی نیە، بە هۆی نەبونی زاكیرەوە هەمیشە خیانەتەكانی خێڵی بارزانی لە بیر دەچێتەوە، رابردوی لە بیر دەكرێت، بۆیە ئەركی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە زاكیرە بۆ تاكی كورد بگەڕێنێتەوە و هەمیشە باس لە رابردو بكات و پلان بۆ داهاتو دابنێت، هەرگیز لە گەڵ ئەو بۆچونە سەقەتەی هەندێك سیاسی گۆڕاندا نیم كە دەڵێن: دەبێت تەنها كار لەسەر داهاتو بكرێتو باسی رابردو نەكرێت.
پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان مەلەفی خیانەتی 31 ئابی خێڵی هەزار مێردەكە بە بەردەوامی بدات بە گوێی خەڵكدا و هەوڵی بەدادگای گەیاندنی خیانەتكاران بدات، بۆ ئەوەی ئەو خێڵە سەرەتانەی سەر جەستەی تاكی كورد، هەرگیز نەتوانن خیانەتێكیتری وەكو ئەو خیانەتە نوێیەی مەسعود بارزانی دوبارە بكەنەوە كە بەرامبەر 500 هەزار دەنگدەری كورد كردی.
بە بۆچونی من دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان هەرگیز لەم خیانەتەی مەسعود بارزانی خۆش نەبێت، ئەو رۆژەی مەسعود خیانەتەكەی كردوە رۆژەكەی دیاری بكرێت بۆ ئەوەی لە مێژودا وەكو هاوشێوەی خیانەتی 31 ئابی هەزار مێردەكەی بارزانی بناسرێت.
دوێنێ لە ژورێكی پاڵتاڵك لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت بە تەلەفۆن سمینارێك بۆ فەرهاد پیرباڵی كۆیلەی خێڵی بارزانى گیرا، ئەو كۆیلەیە دەیگوت: من هیچ نیم شەهیدم نەداوە بۆ كورد، بەڵام بنەماڵەی بارزانی دەیان شەهیدیان بۆ كوردداوە، ئەپرسم خێڵی بارزانی شەهیدبون بۆ كورد كوجا مەرحەبا؟ هەر لە سمینارەكەدا ژنیك لێی پرسی و وتی: جەنابت دكتۆرات لە چیدا هەیە، فەرهادى كۆیلە وەكو سوكایەتیكردنێك بە ژنەكە لە وەڵامدا وتی: تۆ بچۆ كفتە لێبنێ، واتا ئیشی ژن تەنها كفتە لێنان و ئیشی ماڵەوەیە وەكو كۆیلەی پیاوەكان، ئەو سوكایەتكردنە بە ژنان لە لایەن ئەو كۆیلەوە بۆ رێكخراوەكانی ژنان بە جێ دێڵین بزانین هەڵوێستیان چی دەبێت.
ئەم فەرهاد پیرباڵە كۆیلەیە كارەكتەری ئەو سینارۆیەی بنەماڵەبو كە بەمەبەست دروستیانكرد، بۆ ئەوەی خەڵك و رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان یاسای خۆپیشاندانیان لەبیر بچێتەوە، تەنها باسی ئەو كۆیلە دەم پیسەی خێڵی بارزانی بكرێت، بەداخەوە هەندێك نوسەر و رۆشنبیریش كەوتنە داوی فەرهادی كۆیلە.
زۆر سەیرە كەناڵی كەی ئین ئین لە كاتی خۆی كاتێك هەوڵی رفاندن و كوشتنم درا لەلایەن چەتەكانی تاڵەبانیەوە هەواڵەكەیان بڵاونەكردەوە، بیانویان ئەوەبو كە من جنێۆفرۆشی كوردستانپۆستم، بەڵام خۆ فەرهاد پیرباڵ دەمی بۆگەنیكردوە ئەوەندە جنێویداوە بە خەڵك و بە گردەكەش، كەچی كەناڵی كەی ئین ئین لێدوانی لێ وەردەگرێت و بڵاوی دەكاتەوە و ئەیەوێت ئەو كۆیلە پیاوەمان لێ بكاتە پاڵەوان.
هینانەوەی ئەو نمونەیەی فەرهاد پیرباڵ بۆ ئەوەیە كە بە بەڵگەوە بیسەلمێنم كە ئەو بزوتنەوەیە قەراری نەداوە كۆیلەو خەڵكی ئازادی خواز لەیەك جیا بكاتەوە، نایەوێت دۆست و دوژمن لەیەك جیا بكاتەوە، نایەوێت خائین و نیشتمان پەروەر لە یەك جیا بكاتەوە، نایەوێت خەڵكانی گەندەڵ و دزو لە گەڵ دەست پاكداجیا بكاتەوە، نایەوێت درۆزن و راستگۆ لەیەك جیا بكاتەوە، ئەم جورە سیاسەتەی گۆڕان وایكردوە خیانەتكار خۆی بە نیشتمان پەروەر بناسێنێت، نیشتمان پەروەریش بكرێتە خائین، دز خۆی بە دەست پاك بناسێنێت و دەست پاكیش بە دز بناسێنرێت، راستگۆ بە درۆزن بناسرێت ودرۆزن بە راستگۆ بناسرێت ئەوانەو چی و چیتریش.
ئەركی گۆڕان ئەوە نیە خەڵكی خراپ وكۆیلە و خائین و دەست پیس لە خۆی كۆبكاتەوە، ئەركی گۆڕان ئەوەیە لەسەر نەوەی نوێ كار بكات، لەسەر دەنگدەری نوێ ئیش بكات، ئەو دەنگدەرانەی كە نە دزیانكردوە نەخیانەت. ئەگەر گۆڕان خیانەتكار لە خۆی كۆبكاتەوە ئەوە هەرگیز ناتوانێت قسە لەسەر خائینێكی وەكو مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی بكات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە