بانگەوازێكی بەپەلە بۆ ڕۆشنبیرانی كورد بۆ دروستكردنی كەمپینێك دژی هاتنی فەلەستینیەكان بۆ كوردستان
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
خەڵكانی دڵسۆزی خاك و نیشتمان ڕۆشنبیرانی وڵات پارێز لە ناوەوەی وڵات و دەرەوەی وڵات، وكو هەموو لایەك دەزانین بە درێژای مێژوو ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق، وڵاتەكەی ئێمەیان تەعریب و تەبعیس و جینۆساید دەكردوە، كەچی نەیان توانی هەستی نیشتمانی لەلای تاكی كورد بسڕێننەوە بگرە ڕۆژ بەڕۆژ تا دەهات هەستی نیشتمانی لەلای تاكی كورد پەرەی دەسەند، بەڵام دەسەڵاتی نەگریسی یەكێتی و پارتی لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوودا ئەوەی دووژمن نەی توانی بیكات ئەمان كردیان، هەر لە چۆڵكردنی دیهاتەكان و نەمانی هەستی نیشتمانی هتد.....دا، بەڕێزانی نیشتمان خۆشەویست تائێستا لە سەدا 60 خەڵكی كوردستان لە كرێچیدا دەژین و حاڵو گوزەرانیان هیچ باش نیە،چەندین جاریش خەڵكی ڕژاونەتە سەر جادەكان ناڕەزییان دەربڕیووە، كەچی حكومەتی جەلال و مەسعود بە ئاگرو ئاسن وڵامیانیان داوەتەوە، ئەوەش بۆ ئەو هەموو زوڵم و زۆرەی بەرپرسانی دزی نیشتمانی دەگەڕێتەوە بە سەروەكایەتی هەردوو گەورە دز جەلال و مەسعود، سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و زۆرەی ئەمانە كردویانە دەرهەق بەم میللەتە خەوێندراوەدا،كەچی هاتوونە فەلەستینی دەهێننە وڵاتەوە كە لە ماوەیكی نزیكدا كوردستان دەكەن بە كەركوكی ئەمڕۆ كە هەزاران خەڵكی بێدیفاعی میللەتەكەمان لەپێناوی گەڕانەویدا بۆسەر خاكی دیك بوونە قوربانی، ئەوتا هەموومان باش دەزانین كە چۆن مەسعود و جلال لە بەر خاتری كورسی و پارە كەركوكیان فرۆشت،ئەمانە داواكانی گەلەكەی خۆیان جێبەجێ ناكەن، كەچی یەكسەر دەست بەجێ داوای دووژمنان جێبەجێ دەكەن!!! نیشتمانیانی ئازیزی كوردستان داوادەكەم بەزوترین كات كەمپینێكی بەپەلە ڕابگەیەنین بۆ ئەوەی نەهێلێن فەلەستینیەكان بێنە وڵاتەكەمانەوە، ئەگەر ئێمەش بێدەنگی هەڵبژێرین ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە ئێمەش بەژداردەبین لە تەعریب كردنی وڵاتەكەماندا، بۆیە هەقی خۆیەتی هەر لە ئێستاوە هەموومان بێنەوڵام و بێدەنگ نەبین لە بەرامبەر وڵات فرۆشاندا و ڕێگا نەدەین خاكمان هەڕاج بكرێت، ئەوەش ئمیللەكەی منە لەلای خوارەوە هەرچ كەسێك لە هەرچ شارێكدایە پیوەندی بەو ئمێڵەوە بكات بۆ ئەوەی بتوانین هەموومان پێكەوە نەهێڵین وڵاتمان بفرۆشرێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست